نامەیەك بۆ كاك كۆسرەت - ئایا ئەزانى یەكێك لە موستەشارەكانت شەهادەكەى تەزویرە!!!؟؟؟

Monday, 30/08/2010, 12:00

1420 بینراوە


بەرێز كاك كۆسرەت: لەوەیە ئەم بابەتە بۆ جەنابتان نوێ بن خەبەرتان لێیان نەبێت بەلام بۆ ئێمەى خەلكى كفرى و گەرمیان نوێ نییەو دەمێكە كۆن بووە. سەیوان سیروان جاسم ئەو كەسەیە كە ماوەیەك لەمەوبەر خەڵكى كفرى لەخشتە بردبوو بەتایبەت (هەندێ لێپرسراوى ترسنۆك و ماستاوچى و گەندىەڵ) كەگوایە لە جەنابتان (موستەشارە- واتا راوێژكار) تەنانەت باسى ئەوەیشى لەزۆر شوێن و جێگەى تر كردوە كە گوایە جەنابتان بێ پرسى ئەو (واتا سەیوانى راوێژكار) دەستبەئاوادا ناكەن.... هەروەها وتویەتى من خزمى ژنەكەیم! من لەنزیكەوە ئاگادارم كە لاى هەندێ لێپرسراوو بەتایبەت لە ناو محكمەى كفرى و لەبەردەم دادوەرەكاندا بە موبایلەى پەیوەندى بە رەقەمى 333ى ئاسیا سێلەوە دەكات كەگوایە لەگەل جەنابتان قسە ئەكات و لەیەكێك لە وتەكانیدا وتویەتى (نانا بەسەرچاو بەزوترین كات دێمە لات و چاوەڕێم بكە) ئەمەیشى بۆ ئەوەیە كە كارەكانى خۆى لە محكمەى كفرى ببات بەرێوەو حاكمەكان چاوترسین بكات كە هەروهایشە ئەمەى بەباشى كردووە... بەڵام راستیكەى زۆربەى رۆشنبیران و جەماوەرى بەشەرەفى كفرى راستییەكان ئەزانن كە ئەو كابرایە چ درۆزنێك و كڵاوچى و تەزویرچییەكە هەموو ئەمانە لەم خالانەى خوارەوەدا بۆ بەرێزتان روون دەكەیەنەوە:
1/ ساڵى 2007 ئێمزاى كاك عومەر فەتاحى لەشارەوانى كفرى تەوزیر كرد بۆ وەرگرتنى دوو پارچە زەوى بۆ خۆى و ژنەكەى بەلام خۆشبەختانە لەلایەن كاك جەلال فەرمانبەرى دێرین و بەئەزمون لە شارەوانى كفرى كەوشفبوو ئەوە بوو هەرزوو خزمەكانى بەتایبەت ئەركان جاسمى مەسئولى مەلبەندى ئیستاى كفرى بەهانى چوو لەو كیًَشەیە رزگارى كرد..... مامۆستا سابیرى مەلبەندو هەموو فەرمانبەرانى شارەوانى كفرى شایەتى ئەم تەزویرەن!....
2/سالى 2006 لەدادگاى كفرى دەبێت،،، كاتێك حاكمەكە لە غورفەكەى دەرئەچێت فرەست دێنێ و مۆرى دادگا ئەدا لە موعامەلەیەك بۆ وەرگرتنى سلفەى زەواج ئەمە لەكاتیكدا كە ژن و مندالى هەبوو هەروەها تەوقیعى حاكمیش تەزویر ئەكات.... دواتر پانزە رۆژ تەوقیف كرا لەم كارە تەزویرەیش زوو رزگارى بوو بە هەول و هیمەتى كاك ئەركان جاسم!
3/ كاك كۆسرەت: ئەم سەیوانە كە خۆى وتەنى موستەشارى بەرێزتان بووە شەهادەكەى تەزویرەو فرى بە قانونەوە نییە كەچى لە محكمەى كفرى كارى محامێتى ئەكات و بەتەلەفونى درۆزنانە خەلكى ئەترسینى و لەخشتەئەبات لەژێر ناوى بەرێزتانەوە
كێشەكە لەوەدابوو كە چەند ساڵێك لەمەوبەر بەرێزتانیشى لەخشتەبردوو كاتێك سەیارەیەكى روسیتان لە نەوعى (فاڵڤۆ) پێدا وابزانم ساڵى 2005بوو ئەوەبوو دەعمێكى پێكردو فرۆشتى بە شەش وەرەقە!!! ئایا بەرێزتان چۆن بەوە رازى ئەبەن كەسانێكى لەو جۆرە ناوو ناوبانگى بەرێزتان بۆ كارو مەرامە گلاوەكانى خۆیان بەكاربهێنن!؟
تەنها داوا لە بەرێزتان دەكەم كەلەمبارەیەوە رونكردنەوە بدەن بۆ ئەوەى راستییەكان دەركەوێت و ئەوەندەى دیكە ئەو كابرایە خۆل و داروبەرد نەكاتە چاوى خەلكەوە....!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە