Thursday, 03/02/2011, 12:00

926 بینراوە


ئه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستانی جوامێر و چه‌له‌نگ...
ئه‌ی تێکۆشه‌رانی نیشتمان په‌روه‌ر و ئازاد...

له‌سه‌روبه‌ندی ڕێڕه‌وی کرداره‌ دیموکراسی و سیاسیه‌کانی پێشه‌نگ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا و گه‌شه‌سه‌ندنی دوای ئازاد کردنی عێراق و ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ مه‌زنانه‌ی که‌ بۆ ڕۆله‌کانی کوردستان به‌دی هات، ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی مێژوویی بوو بۆ بنیادنانی سیسته‌مێکی دیموکراسی فیدڕاڵی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کگرتنێکی هه‌ڵبژارده‌یی له‌گه‌ڵ عێراقی نوێدا، به‌م دواییه‌ قه‌ناعه‌ت په‌یدابوو له‌ نێو کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ شۆرشگێڕه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان و کادیره‌ ناوه‌نده‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی کوردستانی که‌ له‌ دوای نسکۆی شۆڕشی ئه‌یلول له‌ ساڵی 1975 هه‌ڵقوڵابوو، وه‌ دوای زنجیره‌یه‌ک گفتوگۆی بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی ڕۆله‌کانی گه‌ل و بژارده‌یه‌ک له‌ کادیره‌ پله‌ به‌رز و تێکۆشه‌رانی لایه‌نه‌کانی تر و حیزبه‌ کوردستانییه‌ دێرینه‌کان، هه‌موو بیر و ڕاکان یه‌کیان گرت و بڕوایان له‌ لا چه‌سپا که‌ ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی کوردستان سه‌ر له‌ نوێ زیندووبکرێته‌وه و ئه‌و ڕێکخستن و ته‌شکیلاتانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی خۆی و جارێکی تر ده‌ست بکه‌ینه‌وه‌ به‌ گێڕانی ڕۆڵی خۆیان و تێکۆشانیان به‌ پێی پڕۆگرامێکی سه‌رده‌میانه‌که‌ ئامانجی پشت گرتنی یه‌کترییه‌ و بۆ به‌شداربوونه له‌گه‌ڵ هێز و حیزبه‌ کوردستانییه‌کان بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌ل و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی ژێرخانی هه‌رێم و قه‌واره‌ نیشتمانی و شارستانییه‌که‌ی و شان به‌ شانی یه‌کتر وه‌ستانه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانی تر و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی فیدڕاڵ.
ئێمه‌ له‌ ڕوانگه‌ی هه‌ستکردنمان به‌ لێپرسراوێتییه‌ نیشتمانییه‌کانمان که‌ پێی ناسراو بووین وه‌ک کڵپه‌که‌ی نه‌کوژابوویه‌وه‌ له‌ ناخی ده‌روونی تێکۆشه‌رانی و بنکه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌ فراوانه‌که‌ی که‌ بزووتنه‌وه‌که‌مان ده‌سته‌به‌ر کرابوو، سه‌ره‌ڕای ساڵانێکی دوور و درێژ و گۆڕینی بارودۆخی کوردستان و ناوچه‌که‌ و جیهان، ئه‌بینین که‌وا له‌ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت له‌ کوردستاندا گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌ ڕاگرتنی باڵانسی پێکهاته‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کانی کوردستاندا، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ یه‌کخستنی هێز و توانای گه‌ل و حیزبه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی، وه‌ ڕۆڵی باشی بینی له‌ پاڵپشتیکردنی ناوچه‌که‌ به‌ توانا و وزه‌ی گه‌ل که‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژیانێکی ئازاد و پێێ ده‌بووژێته‌وه‌ وه‌ پاڵ به‌ ڕه‌وڕه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌ سه‌رکه‌وتووه‌کانمانه‌وه‌ ده‌نێت له‌ هه‌رێمه‌که‌دا به‌ره‌و پێشچوونێکی باشتر.
وه‌ لای زۆرینه‌مان شاراوه‌ نییه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ سۆسیالیسته‌که‌مان له‌کاتی خۆیدا و له‌سه‌ره‌تای ڕێڕه‌وه‌ تێکۆشه‌رانییه‌که‌ی پشتی به‌ستووه‌ به‌ بنه‌ما و پڕۆگرامه‌ پراکتیکی و بۆچوون و تێگه‌یشتنی ڕۆشنبیری سۆشیالیزمی یه‌وه‌ وه‌ باڵ به‌سه‌راكێشانی که‌ش و هه‌وای سیاسیانه‌ی کادیرانمان بووه‌ هۆی شێوه‌ پێشبڕکێیه‌ک و جۆرێک له‌ مشتومڕ و مێزگردی بیر و هزری ئازاد وه‌ ده‌رباره‌ی شێوه‌کانی له‌ نموونه‌ی زۆربه‌ی بزووتنه‌وه‌ سۆسیالیسته‌کان له‌ جیهاندا. وه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی کات ئاسۆی تێگه‌یشتنمان و بۆچوونمان فراوانتر بوو ئه‌ویشی به‌کارتێکردنمان تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ بیر و هزری مرۆڤانه‌ی سه‌رکه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ ڕێڕه‌وی مێژوودا و هه‌ڵسه‌نگاندنی تاقیکردنه‌وه‌کان و گۆڕانی ڕووداوه‌کان و به‌دیهاتووه‌ جیهانییه‌کان. ئه‌مڕۆ ئێمه‌ خۆمان ئه‌بینینه‌وه‌ به‌وپه‌ڕی بێ فیزی و ساکارییه‌وه‌ که‌وا شاره‌زاییه‌کی باشمان وه‌رگرتووه‌ به‌ خۆ به‌دوورکردن و پاراستن له‌و دید و بۆچوونه‌ کلاسیکییه‌ی قوتابخانه‌ی بیری سۆسیالیست و بزووتنه‌وه‌که‌ی که‌ تێکشکا به‌هۆی ئه‌و درز و که‌لێن و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ بیردۆزه‌کانیان پیاده‌ کرد تیایاندا هه‌بوو.
به‌ڵام قوتابخانه‌ ئه‌وروپییه‌ سۆسیالیستییه‌کان و تاقیکردنه‌وه‌ حیزبییه‌کان پێشکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینی له‌ هه‌ندێک ده‌وڵه‌تتدا ئه‌مه‌ش وایان لێده‌کات که‌ سوورببین له‌سه‌ر ئه‌م بیر و بۆچوونه‌ و ناوه‌رۆکه‌ کرۆکییه‌ به‌سووده‌که‌ی و ڕاستییه‌کان که‌وا خزمه‌ت به‌ پرسه‌ نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماکانی ده‌گه‌یه‌نێت که‌ دان به‌ مافی گه‌لاندا ده‌نێت به‌ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان وه‌ بانگه‌واز کردن بۆ ئه‌وه‌ی تاک بۆ کۆمه‌ڵ بیت و کۆمه‌ڵیش بۆ تاک و هاونیشتمانی بۆ ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌ت بۆ هاونیشتمانی بێت وه‌ بنه‌ماکانی تێکۆشان له‌ پێناوی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، وه‌ نه‌فره‌ت لێکردن له‌ چه‌‌وساندنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد بۆ برای ئاده‌میزاد وه‌ به‌ جیاوازی کردن و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و چینایه‌تی له‌ نێوان گه‌لان و کۆمه‌ڵگه‌کاندا وه‌ ئامانجی هه‌ره‌ به‌رزی ئازادی و پێشکه‌وتن و یه‌کسانی ژنه‌ له‌گه‌ڵ پیاودا.
ئێمه‌ له‌ به‌رده‌وام بوونمان له‌سه‌ر پیاده‌کردنی ئه‌م بنه‌ما سۆشیالیستییه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕبوونمان به‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی یه‌کگرتنه‌به‌ری هۆیه‌کانی تێکۆشانی ئاشتیانه‌ و بیر و هزری جه‌ماوه‌ری له‌ پێناو جێبه‌جێکردندا وه‌ بچینه‌ ڕیزی هێزه‌ ئاشتیخوازه‌ دیموکراسییه‌کان له‌ جیهاندا وه‌ به‌رهه‌ڵستی دواکه‌وتوویی و توندوتیژی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی و تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی بکه‌ین ئه‌وا به‌ کراوه‌یی ئه‌مێنینه‌وه‌ به‌ ڕووی ژیان و گه‌ل هه‌موو ته‌وژم و قوتابخانه‌ بیر زانستییانه‌ و زانیارییه‌ مرۆڤایه‌تییه‌کان و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئایین زا و بڕوابه‌خشانه‌ بین که‌ ته‌نها ده‌ربه‌ستی کاروباری نیشتمانی و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌ و ئابووری ئاده‌میزاد، وه‌ ڕێبازه‌که‌ی گه‌ل و هیوای سۆشیالیستی و ئاده‌میزادی بۆ ئاشتی و یه‌ک هه‌ڵوێستی له‌ هه‌موو کات و شوێنێکدا یه‌ک ده‌گرێته‌وه‌.
وه‌ یه‌که‌مینی سیاسی که‌ ده‌ستپێکردنه‌ نوێیه‌کانمان له‌سه‌ری به‌نده‌ له‌م قۆناغانه‌ی ئێستادا به‌ کورتی ئه‌مانه‌ن:
1.داواکردنی مافه‌ چاره‌نووس سازه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌ به‌ پێی که‌موکوڕی وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کانه‌ بۆ بنه‌ما کوردستانییه‌که‌ی خۆی وه‌ وێنه‌کێشانێکی جوگرافی نیشتمانی و کارگێڕی بۆ هه‌رێمی کوردستان وه‌ داننانی ده‌ستووری و ده‌وڵه‌تی پیاده‌. وه‌ ئه‌م به‌ده‌ستهاتووه‌شی که‌ یه‌کێتی خاکی عێراق و گه‌له‌که‌ی ڕه‌زامه‌ند ده‌کات وه‌ مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامی نموونه‌ی عێراقی دیموکراسی و فیدڕاڵی نوێ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌ربکه‌وێت و جیابکرێته‌وه‌.
2.داواکردن به‌ خێراترکردنی یاسادانانی ده‌ستووری ڕوون و ئاشکرا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌رێمایه‌تییه‌که‌ی به‌ پێی ده‌ستووری هه‌رێم و ڕاپرسی دانیشتوانی هه‌رێم له‌سه‌ری.
3.هاوبه‌شی کردن له‌ قووڵکردنه‌وه‌ی بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تی قانون بۆ هه‌رێمی کوردستان و به‌هێزکردنی یه‌کێتی کارگێڕی و حکومه‌ت وه‌ بێلایه‌نی حیزبه‌کان و ده‌ست وه‌رنه‌دانه‌‌ ناو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێکردن و قه‌زایی له‌ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و دام و ده‌زگا و سیسته‌مه‌ به‌رگری و ئاسایشی و خزمه‌تگوزاری و په‌روه‌رده‌یی و چاودێری و کۆمه‌ڵایه‌تی و.....هتد.
4. به‌شداریکردنی گه‌ل و هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵی گه‌لی کوردستان حیزبه‌ کوردستانییه‌کانی حوکمڕان و به‌رهه‌ڵستکاران له‌ گفتوگۆ مه‌سئوولییه‌کاندا بۆ پاڵپشتیکردنی حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان له‌ هه‌نگاوه‌کانیان و پڕۆگرامه‌کانیان بۆ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی له‌ کوردستاندا (ده‌سته‌به‌رکراو نه‌ک به‌ شکڵی) ئه‌ویش به‌ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی ئابووریانه‌ و قانون و ڕۆشنبیری و دابه‌شکردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات، وه‌ داهاتی تاکه‌ که‌س، بێ پشتگوێ خستنی گه‌شه‌سه‌ندنی گیانی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ له‌ ته‌ک په‌روه‌رده‌ی شارستانیانه‌ بۆ تاک و کۆمه‌ڵ، وه‌ خۆدوورخستنه‌وه‌ له‌ په‌یڕه‌وکردنی لاساییکردنه‌وه‌ تاکو ناوبانگی شارستانییه‌ کوردستانییه‌که‌مان نه‌زڕی ئه‌م شێوازه‌ شارستانییه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتیمان و واقیع و سروشتی کوردستانی له‌به‌ردانه‌که‌نرێت.
5.سووربوون له‌سه‌ر پاراستنی مافه‌ ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌کان و تایفه‌ کوردستانی و عێراقییه‌کان وه‌ هه‌وڵدان بۆ لێک نزیککردنه‌وه‌ی یه‌کێتی ڕیزه‌کانی عێراقییه‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی نیشتمانی و بنه‌مای هاونیشتمانی دوور له‌ به‌شدارێتی و زیاده‌ڕه‌وی و وزه‌ و له‌ ڕاده‌ ده‌رچوون له‌ سه‌نگه‌ری ڕه‌گه‌زپه‌رستی و تایه‌فه‌گه‌ری.
6.دانانی چاره‌سه‌ر بۆ تێکشکان و دۆڕانه‌ سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌کان‌ له‌ که‌رکووک دا و کاکرکردنی زیاتر بۆ سه‌رکه‌وتنه کارگێڕییه‌که‌ی و هه‌وڵدان بۆ یه‌کخستنی ڕیزی پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ قازانجی ئامانجه‌ ڕه‌واکانمان.
7.به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داواکارییه‌کانی ڕۆڵه‌کانی کوردستان بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان که‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌ هه‌رێم و پارێزگای که‌رکووک دا بکرێت به‌ بێ دواکه‌وتن و هه‌وڵدان بۆ سازدانی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نیشتمانی که‌ به‌ گه‌له‌وه وابه‌سته‌بێت و به‌ناوبانگ بێت به‌ ته‌کنۆکراتی و خزمه‌تگوزاری و پاکی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا.
8.توندوتۆڵکردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تییه‌کی باش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێدا له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کان و ده‌ستوه‌رنه‌دانه‌ ناو کاروباری ناوخۆی یه‌کتره‌وه‌ و به‌رکه‌وتنی به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی نێوانمان.
بزووتنه‌وه‌ سۆشیالیستییه‌ کوردستانییه‌کانمان که‌ تێکۆشانێکی بێ وچان و ئاماده‌یی ده‌ستپێکردووه‌ له‌ دژوارترین و قورسترین قۆناغه‌کانی نه‌هامه‌تییه‌کانی گه‌له‌که‌مان دژ به‌و دیکتاتۆرییه‌ و شۆفێزمی و جه‌نگه‌ ناڕه‌واییه‌کان بۆ له‌ناوبردنی میلله‌تی کورد له‌ تێکۆشانه‌ چه‌کدارییه‌که‌ی ئه‌و کاته‌ی وه‌ ده‌یه‌ها سه‌رکرده‌ نه‌به‌زه‌کان و سه‌ده‌ها ڕۆڵه‌ پشتیوانکه‌ره‌ پاڵه‌وانه‌کانی کرده‌ قوربانی بۆ کوردستان. وه‌ ئه‌مڕۆ داوا له‌ ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌ کۆڵنه‌ده‌ر و به‌شه‌ره‌ف ده‌کات که‌ به‌ڵێنه‌کانیان پاراست و فڕوفێڵیان له‌ نیشتمانه‌که‌یان نه‌کرد و هیچ تاوانێکیان ئه‌نجام نه‌دا ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تی وه‌ حورمه‌ت و که‌رامه‌تی خه‌ڵکیان نه‌ڕووشاندوو بۆگه‌نیان نه‌کردوو و ماڵی گشتییان تاڵان نه‌کردوو نه‌دزی‌ تا بچنه‌ ناو ڕیزی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ له‌ ژێر ئاڵای ده‌ستپێکردنه‌ نوێیه‌که‌ی جه‌ماوه‌ره‌ تێکۆشه‌ره‌که‌مان له‌ هه‌ر شوێنێکی کوردستانی خۆشه‌ویستدا.
سڵاوتان لێ بێت هه‌موو چاکه‌خوازان و خه‌ڵکه‌ باشه‌کانی خاوه‌ن بیر وهۆش و ویژدانی زیندوو خاوه‌ن پیاوه‌تی و که‌رامه‌ت که‌ له‌ وتنی ڕاستی و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی جوامێری سڵ ناکه‌نه‌وه‌، بۆ پاڵپشتیکردن و سه‌رخستنی ڕێڕه‌وه‌ نوێیه‌که‌مان.
سڵاو له‌ هاوڕێیان و پاڵپشتکه‌ران که‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌کانتان و ماڵه‌کانتان و بازنه‌ و زنجیره‌ تێکۆشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانتانن و سڵاو له‌ ڕۆله‌کانتان و دۆسته‌کانتان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆلامان.
سڵاو له‌ هه‌موو خوێندکار و لاوان و کاسبکار و خاوه‌ن پیشه‌ و کارکه‌ر و جوتیاره‌ کوردستانییه‌کان وه‌ له‌ هه‌موو ڕۆشنبیران و هۆشمه‌ندان و سیاسه‌تمه‌داره‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌ ئازاکان ئه‌گه‌ر بڕوایان پێکردین و له‌ده‌ورمان کۆبوونه‌وه‌.
سڵاو له‌ ژنه‌ کوردستانییه‌ به‌شه‌ره‌فه‌کان که‌ ده‌ڕواننه‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که‌ ڕێز له‌ شوێن و که‌رامه‌تیان ده‌گرێت و هه‌موو بایه‌خ پێدانێک و مافیان پێ ڕه‌واببینێت تا یه‌کسان بن له‌گه‌ڵ پیاودا ئه‌گه‌ر بڕوایان پێمان بوو متمانه‌یان پێکردین.
سڵاو له‌ دۆستایه‌تی هه‌موو هێز و حیزب و ڕێکخراوه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان و دیموکراسییه‌کانی کوردستان و عێراق به‌ نزیک بوونه‌وه‌ لێمان و هاوڕایی و پاڵپشتی و هاوکاریکردن له‌گه‌ڵماندا.
سڵاو له‌ هاتنی ڕۆڵه‌کانی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانمان بۆ باوه‌شی واڵای ڕێبازی باوکه‌ نه‌مر و سه‌ربه‌رزه‌کانیان، وه‌ به‌ڵێن به‌ که‌سوکاریان و که‌سوکاری هه‌موو شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستانی ده‌ده‌ین که‌ ئێمه‌ له‌و ڕێبازه‌یان لاناده‌ین وه‌ پرسه‌ نیشتمانی و په‌یامه‌ پیرۆز و ڕاسته‌قینه‌که‌مان به‌ هیچ شتێکی تر ناگۆڕینه‌وه‌.
وه‌ هه‌ر وه‌کوو خۆمان ئه‌مێنینه‌وه‌ که‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان ئێمه‌ی پێ ناسیبوو وه‌ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانمانیان پێ ناسیبوو، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ ساڵانی ڕابردوودا شایه‌دی داستانه‌کانی تێکۆشانمان و قوربانیدانمان و ڕاستگۆیی لێدوانه‌کانمان و کرده‌وه‌کانمان بووین که‌ ئێمه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ گه‌ش و پرشنگدار و ئازاده‌ بووین که‌ له‌ خاکی پیرۆزی کوردستانه‌وه‌ هه‌ڵقوڵا بووین. ئێمه‌ درۆ ناکه‌ین و سازیش ناکه‌ین. چونکه‌ بڕوایه‌کی به‌هێز و پۆڵایینمان هه‌یه که‌ خوای گه‌وره‌ پیرۆزباییمان لێ ده‌کات و مێژووش دووباره‌ شایه‌دیمان بۆ ده‌دات‌.
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری
بزووتنه‌وه‌ی سۆسیا لیستی کوردستان
هه‌ولێر 2/2/2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە