نامەیەک بۆ بەڕێز: ئاپۆ

Wednesday, 15/10/2014, 12:00

2041 بینراوە






بانگەوازێک بۆ پارت کرێکارانی کوردستان (پ. ک. ک)

بەڕێز ئاپۆ ئەبێت ئێستاو لەم کاتەدا تۆ چی بکەیت ؟

ئەوەی کە ڕۆژیک لە بیرو هۆشی سیاسی ئێوە گەیشتبێت ئەزانن کە چ کاریگەرێکت لەسەر کوردانی دونیا بەگشتی وباکور بەتایبەت جی هێشتووە کە بە گەورەو بچوکەوە خۆیان بۆکوردستان فیدا ئەکەن و هەرچی ئێوە بیڵێن بێ سێ ودوو ئەنجام ئەدرێت کە جگە لەو کاردانەوە شۆڕشگێڕێە مەزنەی کە ئەمڕۆ لە زۆربەی زۆری بیرو ڕەوشتی شۆڕسگێڕانی کورد ودوونیاش ڕەنگی داوەتەوە

بێ گومانیش هەر وەکو ئەو خوێنە گەرموو بەگووڕەی کە لە ڕۆڵە بەجەرگەکانی سەرتا سەری کوردی هەر چوار پارچەکدا لە پێناوی سەربەخۆی کوردستان هەمیشە گیان لەسەر دەستن دیارە بەم دواییەش و لەپێناو ئەو غەدرەی لە بەڕێزتان وپارتەکەت دەیکەن وکردیان ئاشتیت هەڵبژارد و لەگەڵ دڕندە ترین دوژمن لە دانوساندا بوویت بۆ مەسەلەی گرتنەکەشتان من لە کاتی خۆییدا نوسینێکم بۆ بەڕێزتان نووسی کە ڕاو بۆ چونی خۆمم تیا ووتبوو !

لە ئێستادا بەڕێزم گەلەکەت لە ڕۆژئاوا و باشورریش ئەمە جگە لە باکورو ڕۆژهەڵات کە هەمیشە لەژێر زەبر وزەنگدان وا بەرەو ڕووی ترسناکترین هیرشی ڕەشی تەتەر ومەغۆلی عوسمانلی وقوڕەیشی جاهیلی بۆتەوە کە ئەم جارەیان دەیانەوێت بەجارێک دەست بخەنە بینە قاقای میللەتی کورد و ئەوەی کە چەند ساڵە کورد سەوزی کردوە لە سەر زەووی بی سڕنەوە جگە لە سیخوڕ و بەکرێگیراوانی لەسەر ئەرز نەیان هێڵن ئەزانم کە هەواڵی دوا بەیەکی بەچکە شێرەکانی یەپەگە پەیەدە و پێشمەرگە گیان بەخشەکانی باشوور و پارتەکەی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان شەڕەڤانان ، ڕۆژ بەڕۆژ دوور ونزیک پێدەگات کە هەموو ئەمانە خەمێکی قوورسی لەسەر زیاد کردوویت جگە لەو هاریکاری و پاڵپشتیەی دەوڵەتی تورک کە هەموو جیهان درکی پیکردوە لە لەشت دەخۆن...

بەڕێز: ئالەم کاتەدا بەڕێزتان ئەبێت هەڵوێستی تەواو یەکلایکەرەوە هەڵبژێرن کە ئیوەش هەرچی هێزی پەکەکە هەیە وەک براکانی تریان بچنە جەنگەوەو ئەو بێدەنگی و دانووسانە بەتواوی بشکینن و شۆڕشی سەرتاسەری دژی دەوڵەتی تورکیا و باندی داعش ڕابگەێنن .. بەراستیش بۆ جیهان ڕوون بۆوە کە پکک هێزی ئاشت خوازەبووەو دەوڵەتی تورکیا پشت لە تیرۆرو تیرۆ ریستانە ...

بیدەنگی ئێوە لەئێستادا لە لاشەی ڕۆڵەکانت دەخوات هێندەی تر وورەی دووژمن بەرزدەکات !!

بۆیە لەم ڕۆ زووتر نیە کە بەڕێزتان بانگەواز بۆ هێزی پکک دەربکەن وبەرخودانی چەکداری سەرتا سەری ڕابگەێنن و درووشمی جەنگ تا سەرکەوتنی یەکجاری ڕابگەێنن کە دڵنیام گورزێکی جەرگ بڕ وکاریگەری دەبێت

کە تەنها دووخاڵی تیادەبینمەوە

یەکەم ؛ چ وەک دەوڵەتی تورکی بی قەید وشەرت بە هەموو مەرجێکتان مەرجی کورد رازی دەبێت وواز لەداعش وبیرە گڵاورەکەی دێنێت

دووەم: لە خراپترین باردا ئیوە شەهید ئەکەن یان ڕایئەگەێنێت وەک وەرقەیەکی ترس بەکار دەهێنێت !! جا ڕوو بەڕوو بوونەوەی بەڕێزتان بەرامبەر سێدارەی دوژمن هەم سەروەریەک بۆ خۆتان و گەلەکەتان ومێژووش دەنووسنەوە لە هەمان کاتیشدا بۆ هەتا هەتایە تورک دەخاتە لاپەڕەی ڕەشی مێژووەوە وبەڕێزیشتان وەک سونبلی کورد دەمێننەوە

لە هەمان کاتیشدا دەبن بە پێشرەوی یەک گرتنەوەی هەر چوار پارچەکەی کوردستان و خەونی باوک وباپرانی کورد دێننە دی

نەسرەووتن تا سەکەوتن چاوەڕێی بەڕێزتانین





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە