وه‌ڵامێک بۆ تاریق ره‌مه‌زانی فڕۆکه‌وان

Tuesday, 23/11/2010, 12:00

2145 بینراوە


له‌ ماڵپه‌ڕی (سه‌ربه‌خۆکان) گفتوگۆیه‌کیان کردووه‌ له‌گه‌ڵ تاوانبار و بکوژی هه‌زاران خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ کیمیاباران، که‌ له‌و گفتوگۆیانه‌دا درۆیه‌کی زۆری رێکخستووه‌ و ده‌یه‌وێت خۆی له‌تاوانه‌کان ده‌رباز بکات و خۆی بکات به‌ فریشته‌. منیش به‌ کورتیی له‌و چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌شێک له‌ قسه‌کانی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ به‌درۆ ده‌خه‌مه‌وه‌ و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ده‌بم که‌ له‌ به‌شه‌کانی تریشیدا وه‌ڵام به‌ قسه‌کانی بده‌مه‌وه‌ و ئه‌و درۆیانه‌ی تریشی بۆ راست بکه‌مه‌وه‌.

1- تاریق ره‌مه‌زان ده‌ڵێت گوایه‌ له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا بووه‌، ئایا زیندانیی له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا قات له‌به‌ر ئه‌کات و له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشیی گشتییدا وێنه‌ ده‌گرێت، یان له‌ ژووره‌ تاریکه‌کاندا دایده‌نێن؟



2- گوایه‌ له‌به‌رواری 14 / 3 / 1988 له‌وێ نه‌بووه‌ و مۆڵه‌ت بووه‌، تا 24 / 3 / 1988 ، که‌ هه‌موو دنیا ده‌زانێت له 13 / 3 / 1988 ‌ هێرشی ئێران ده‌ستی پێکرد بۆ ئه‌م شوێنانه‌ (هه‌ڵه‌بجه‌، زه‌ڵاڵی، به‌مۆ) سوپای عێراق که‌وته‌ ئینزار (ج) که‌ ئینزار (ج) ده‌بێت مۆڵه‌تیش بگه‌ڕێته‌وه‌ نه‌ک موله‌تی وه‌ربگریت، ته‌نها دوو هۆکار نایگرێته‌وه‌،  یه‌که‌میان وه‌فاتی پله‌ یه‌ک، (واته‌ مردنی دایک و باوک، یان خوشک و برا، یان منداڵ) ئه‌ویش ته‌نها مۆڵه‌ته‌که‌ی 72 کاتژمێره‌، دووه‌م منداڵبوون، دیاره‌ به‌ڕێزتان دووگیانه‌بوون و منداڵتان بووه‌. هه‌تا رۆژی 17 / 4 / 1988 که‌ عیراق هێرشی کرده‌وه‌ بۆ فاو، ئه‌و شاره‌ی له‌ده‌ست ئێرانییه‌کان رزگارکرد، ناوی لێنا شاری قوربانیی و ده‌رگای سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ (مدینه‌ الفدا و بوابه‌ النسر العزیم) له‌ 20 / 4 / 1988 به‌ دوایدا ئیجازه‌ کرایه‌وه‌.

3- گوایه‌ فڕۆکه‌وان نه‌بووه‌ و راهێنه‌ربووه‌، ئه‌وه‌ زۆر ئاساییه‌ دروست بکرێت، تۆیه‌ک له‌ ئاسایشی گشتی توانیبێتت ده‌ربچیت، هه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌ری دایت، ده‌توانێت ته‌له‌فون بکات بۆ مدیر ئیداره‌ی زوبات، له‌ وه‌زاره‌تی دیفاع، خه‌تی خزمه‌ته‌که‌ت بگواقزیته‌وه‌ له‌ فڕۆکه‌وانه‌وه‌ بۆ ڕاهێنه‌ر، یان بۆ چایچیی، یان بۆ هه‌ر شتێکی تر.

4- گوایه‌ تۆ له‌ 2003 دا په‌یوه‌ندییت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا باش بووه‌، توانیوته‌ قۆنته‌راتت لێگرتوون بۆ دابینکردنی خواردن، ئایا تۆ خاوه‌نی کامه‌ کۆمپانیا بوویت، بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ ناوه‌که‌ی خۆت تاریق ره‌مه‌زانه‌:
A/ شرکه‌ میر خاوه‌نه‌که‌ی ناوی سید محمه‌د سعدییه‌، خه‌ڵکی رانییه‌یه‌. حه‌وزه‌ی حه‌مرین هه‌مووی سه‌ر به‌و بووه‌ بۆ دابینکردنی خواردن.
B / شرکه‌ زهور نه‌ورۆز، هی پارتییه له‌ موسل و ده‌وروبه‌ی و هه‌ولێریش، ئه‌مه‌ خواردنی داوه‌ پێیان.
C/ شرکه‌ سقر حمرین، خاوه‌نه‌که‌ی ناوی سامانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێتییدا شه‌ریکه‌، خواردنی بۆ تکریت و دووز دابین کردووه‌.
D/ شرکه‌ التاخی، خاوه‌نه‌که‌ی ناوی شێخ ئاریان کوڕی حاکم شێخ له‌تیفه‌، فه‌وجه‌کانی حیمایه‌ی نه‌وت ئه‌م دابینی کردووه‌. بۆیه‌ من ده‌ڵێم که‌ تۆ بۆ تاقه‌ رۆژێک خواردنت نه‌داوه‌ به‌ سوپای عێراق و ئه‌مه‌ریکیی، ته‌نانه‌ت به‌ڵێنده‌ری ده‌ستی دووه‌میش نه‌بوویت، ده‌نا من ده‌مناسییت.

5- گوایه‌ په‌یوه‌ندییت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا هه‌بووه‌، ئایا کام ئه‌مه‌ریکی له‌مانه‌ ده‌ناسییت؟ وێنه‌یه‌کی خۆت و ئه‌وم بۆ دابنێ له‌سه‌ر شاشه‌.
A/ جه‌نه‌راڵ پاتریۆس.
B/ زاڵمای خه‌لیل زاده‌.
C/ جه‌نه‌ڕاڵ جۆرج که‌ی سی.
D/ جه‌نه‌راڵ تۆ لۆدۆ.
E/ جه‌نه‌رال ته‌رنه‌ر.
F/ چه‌نه‌راڵ مه‌کسیم.

من ته‌حه‌دات ده‌که‌م که‌ تۆ یه‌ک که‌س له‌وانه‌ بناسییت، چونکه‌ من‌ کۆپی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌کانم له‌لایه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناوی تۆی تێدا نییه‌. تۆ کابرایه‌کی تاوانبار و خوێنرێژ و ئه‌نفالچیی و تاوانباری جه‌نگییت. من له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کاندا کارم کردووه‌. نه‌ک کاری مقاوه‌لات، به‌ڵکو سه‌ربازیی، له‌ ساڵی 2003 دوای رووخاندنی سه‌ددام، تا مانگی مایسی 2007  کێ خواردنی دابێت به‌ ئه‌مه‌ریکیی و عیراقی  هه‌موویان ده‌ناسم و و به‌چه‌ند و له‌ کوێ و به‌ ماوه‌ی چه‌ندیش گرێبه‌سته‌که‌ به‌رده‌وام بووه‌.
ئه‌مه‌ش وێنه‌ی منه‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌دا، تا بزانییت من ئاگاداریی هه‌موو ئه‌و شاتانه‌م.
 











http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d15ec568

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە