ئەكەر شەهیدانەی مەلا مستەفا 800 دەفتەر بێت ئەی زەردەشت و سۆران چەند؟

Monday, 20/09/2010, 12:00

1466 بینراوە



ماوە ماوە ئەوەم بە تاو گوێدادێت كە موچەی شەهیدانەی مستەفا بارزانی هەش سەد دەفتەر دۆلاری ئەمەریكاییە لە بودجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان منیش ئەلێم رەنگە ئەم شەهیدانەیە مافی خۆی بێت و كابرایەكی كورد پەروەروو تێكۆشەر بووە خەباتی زۆری لە پێناو بە دەست هێنانی مافە رەواكانی كورد كردووە ساردوو گەرمی زۆری بینیوەو شەهیدیشی داوە، وەك هەموو بنەماڵەشەهیدەكانی تری كوردستان، بەلام پێویستە شەهیدەكانی تری كوردستانیش موچەیان بەرز بكرێتەوە وەك مستەفا بارزانی بێت ئەگەریش بودجە بەشی نەكرد با نیوەی بارزانی بێت هەر باشەو پێویستیەكانی ناو ماڵ پرە كاتەوەو بنەماڵە شەهیدەكان دەتوانن بەم موچەیان دوو دراوسێی هەژاریش نان بدەن.
ئەگەر مستەفا بارزانی موچەی ئەو ڕێژە دۆلارە بێت و شەهیدێكی تری كورد كە بە شەهید لە هەردوو دونیا لە قەڵەم بدرێت و بكوژەكانیشی دیاری بێت ئینجا بە هۆی شەری ناوەخۆی پارتی و یەكێتی بێت یانیش بەهۆی ڕژێمی بەعسی سدام حسێنەوە بێت موچەی چەند سەد هەزارێك بێت ، ئەی زەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حمە دەبێت موچەیان چەند كە هەردوو گەنج بكوژەكانیان بەناو دیارە نیەو بە ناهەق كوژراون و تا ئێستاو هەتا ژیانیش مابێت كەسووكاریان بە دەست كوشتنیانەوە دەناڵێنن خۆزگە دەخوازن بكوژەكانیان بدۆزرێتەوەو بە هەقی خۆیان بگەن.
تا ئێستا جگە لەوەی بكوژەكانیان نەدۆزراوەتەوەو بنەماڵەی سەردەشت تاوانباریش كران بە پەیوەندی لەگەڵ گرووپی تیرۆرستی موچەیەكی رەمزی شەهیدانەیان بۆ نەبڕاوەتەوە، هەر چەندە رەنگە هیچ كام لەم بنەماڵە گەنجانە ئەم موچەی شەهیدانە قبوڵ نەكەنبەلام ئەگەر حزبە دەسەڵاتداراەكانی كورد بیانویستایە ڕێز لەم دوو بنەماڵەیە بگرین ئەگەر هیچ نەبوایە مانگە یەك لەسەر چواری موچەكەی میستەفا بارزانیان بە ماڵی سەردەشت و سۆران بدایە.

[email protected]


 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە