بۆمن و كوڕەكەم هەیە بەڵام بۆسەردەشت نیە..!!!

Sunday, 09/05/2010, 12:00

1279 بینراوە


دوای 75 رۆژ لەناو گەچ مانەوەی قاچی چەبی كورە 2 ساڵانەكەم، ئۆتۆمبێلی هاورێیەكمم بەئەمانەت وەرگرتو كورەكەمم برد بۆلای بزیشك و لەوێ گەچەكەیان لەقاجی لێكردەوە، ئیتر بۆئەوەی كەدووبارەكورەكەم تووشی ئەوگەشكەیە نەبێت كەلەدوای نەشتەرگەری قاچی لەترسی دەمامكی دكتۆرەكان لەكاتی نەشتەرگەری بۆی دروست بوبو رێگای ماڵەوەم كەمێك درێژكردەوەو ویستم بەپێشاندانی دیمەنی جیاجیای هەولێر ترسی دەنگی بەرزی ئەوكۆسەرەیەی كە گەچەكەیان بێلێكردەوە لەمێشكی كورەكەمی ببەمە دەرەوەو لەگەشكە دوریبخەمەوە. سەرتان نەهێشێنم كورەكەمم لەئامێزی خۆم داناو هێواش هێواش ئۆتۆبێلەكەم لێخوڕی، گەیشتمە ترافیك لایتی پارێزگاو(1) دوای كەمێك وەستان رۆیشتم بەرەو چوار رێیانی شێخی چۆلی (فولكەی بەتەمای خوا) كتوپر پۆلیسێكی هاتوچۆ گەیشتە سەرسەرم و، ووتی: بێزەحمەت ئیجازەكەت..! منیش بەبێ هیچ وەڵامێك مۆڵەتەكەمم دایەدەستی بەبێ هیچ رونكردنەوەیەك جێیهێشتم و پەریەوە بۆسایدەكەی تر هەرچەند بانگم كرد، ئێوە چەند وەڵامتان دامەوە ئەویش هەرئەوەندە، ناچار ئۆتۆمبێلەكەم لاداو بەخۆم و كۆرپەی ئامێزمەوە چوم بۆلای پۆلیسەكەو دوای سڵاو ، ووتم ئەرێ خێرە؟ مۆڵەتەكەمت بۆچی وەرگرت و رۆیشتی؟ ووتی بەڕێز دەتوانی بچیت لەومرورەی لای ترافیك لایتی محافەزەبپرسی..!! قسە سودی نەبوو..! ناچار گەڕامەوە بۆلای پۆلیسی چوار ڕێیانی پارێزگا، دوای سڵاو ووتم ئەوبراپۆلیسەی خوارەوە بۆلای جەنابتی ناردووم تاهۆكاری زەوتكردنی مۆڵەتەكەم بزانم ، ووتی ئەومناڵەت بۆلەباوشدابوو لەكاتی لێخورَیندا؟ ئینجا زانیم سەرپێچی یاساییم كردوە بەڵام بەهەزارسوێند تێمگەیاند كە تازە قاچی شكاوی چاكبۆتەوە و ناتوانم لەشوێنێكی تری داینێم حەق بەتۆیە بەڵام كەدەڵێن ئەمری واقیع ئەوەیە كەبەسەرمن هاتوەو نەدەكرا كورە 2 ساڵانەكەم لەباوەش نەكەم، ترساوەو ئەمەوێ بەپیاسەیەكی كورت ترسەكەی لێدورخەمەوە، دوای زیاتر لە 5_7 خولەك گفتوگۆ ماڵی ئەو و ئێوەش ئاوابێ جیهازی كرد بۆ پۆلیسەكەی خوارەوەو پێیگوت كە مۆڵەتەكەم بداتەوە، خواشاهێدە لەوكاتەوە هەڵەی وام دووبارە نەكردۆتەوە... بەڵام گرەنتی چیە كە نموونەیەكی تری سەردەشت لەبەردەم كۆلێژەكەی یاماڵەكەی بەبەرچاوی پۆلیسەوە ناڕفێنرێ و بێسەر و شوێن ناكرێت؟ بۆلەمابەینی دوو ترافیك لایت ی مەودا 500م جیهاز و ئاگاداربوون لەنێوان پۆلیسەكان هەیە(كەجێی دڵخۆشیە) بەڵام لەمابەینی هەولێر و موێل ئەوهەماهەنگی و ئاگاداركردنەوەیە نیە تاگیانی رۆژنامەنوسێك، قوتابیەك، هەرنا مرۆڤێك لەمەترسی رزگاربكرێت؟ ئەگەهەبوو بۆچی كاری پێنەكرا؟ یانهێنی وەهاهەن كە لەوپرسیارانەی من گەورەترن و دركی پێناكەم.؟!!
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە