وەڵامێکی کورت بۆ بەرێز جەماڵی پورکەرێم

Thursday, 17/06/2010, 12:00

998 بینراوە


لە رێکەوتی ١١ مانگی شەشی ٢٠١٠ ی زائینی جەماڵی پورکەریم لە دیمانەیەک دا لە گەڵ مەڵپەڕی رۆژهەڵات تامیز دەڵێ:
ڕاست وایە و بگرە زۆریش ئەولاتر ،لەم هەل ومەرجەدا ئەوەى ڕەخنە لە حیزبە کوردییەکان بگرێ بیهەوێ و نەیهەوێ خزمەتکارى کۆمارى ئیسلامییە ،بەرژەوەندیی ڕێژیمی ئیسلامییی ئێران لەوەدایە کە ڕەخنە لە حیزبەکانى ئۆپۆزیسیۆن بگیردرێ بۆئەوەى خەڵکى کوردستان لەم حیزبانە ناهومێدبن ولە شۆڕش وکوردایەتى دڵسارد ببنەوە. بەڕاستى کەم نین ئەو کەسانەى کە قەڵەمەکانیان بە ئەمرى وەزارەتى ئیتلاعات وسپاى پاسدارانى ڕێژیم هەڵدەسووڕێ و بە ڕواڵەتیش خۆیان بە دڵسۆزى مەسەلەى کورد لە قەڵەم دەدەن ،هەوڵى ڕێژیم ئەوەیە کە مۆرە بدۆزێتەوەو بە پووڵ وتار و بابەتى پێ بنووسێ یان بە ناوییەوە بکاو بڵاوى بکاتەوە. کەسانێک هەن کەبەناوى ڕۆشنبیر خۆ لە قەڵەم دەدەن و وادەزانن بە ڕەخنەگرتن لە حیزبەکان لەلاى خەڵکی کورد ئەرزش و ئیعتباریان دەچێتە سەر، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوانە جاشن و لە جیاتى گوللەو کڵاشینکۆف، قەڵەمیان دژ بە نەتەوەکەیان دەست داوەتێ.
هەر چەند بەرێز جەماڵ پور کەریم لە پەنچەی تۆمەت لێدان، بەداخەوە گەشتکاری و هەمەکی کردوە، ئەوەش، لاوازی شەخسی کا جەماڵ و وتارەکەی دەگەینی، بەڵام من بەش بە حاڵی خۆم ئەو پرسیارەم لە بەرێزیان هەیە.
لە هیچ کەسی توزقاڵەیەک شارەزایی لە کردەوەکانی نیزام و سازمانی سیخۆری ئیتلاعاتی ئێران بێت، شاراوە نیە، کارکردن و پۆست پێ دان لە "سازمان ێدا و سیمای جمهۆری اسلامی ایران" کە رادیو و تەفزیۆنی مەهابادیش دەگرێتەوە،نە کارێکی ئاسانە، و نە بەرپرسی ئاوا بە هەموو کەسێکی ئاسای، بە تایبەت ئەگەر کورد بێ دەدرێ، بەڵکوو پۆستتێکی هەستیاری ئاوا تەنانەت دەدرێتە مۆرەکانی باوەڕ پێکراوی نیزام.
ئەوەندەی من بزانم جمهۆری ئیسلامی لە دابەشکردنی پۆستی "ێدا و سیما جمهۆری اسلامی ایران" نەک زۆر سەخت گیری دەکا بەلکوو، بە هۆی گرینگی کار فەرهنگی ئیسلامی لە سەر کۆمەڵگا لە دیاری کردنی ئەفراد بۆ پۆست ئاوا زۆر وەڕدبینی دەکا، و تەنانەت ئەوە کەسانەی کە سەر بە نیزامەن و باوەڕی پێ هەن ئەو پۆستانەیان پێ دەدرێ.
هەروەها وەرگرتنی و پێدانی ئیمتیازی دامەزوای سۆما خۆی رێباێکی نەتها زۆر دژوارە، بەڵکوو پێویستی بە تێپەرکردنی هەزار و یەک مانەع و کەندو کۆسپ هەیە.
پرسیار لە بەرێزیان ئەوەیە، چۆن بەرێز کاک جەماڵ پورکەریم توانیویەتی هەم دژی نیزام کار و فەعالیەت سیاسی دژ بە نیزام بکا، وەک جەنابی لە وتارەکەی گویەتی، هەم بۆ ماوە شەش ساڵ لە رادیو تەلەفزیۆنی مەهابادی سەقاڵی خزمەت کردن و بەجێ هێنانی ئەرکەکانی نیزام بێ، و دوای شەش ساڵ نیزام بەرێزیان لە داموودەزگایئ رادیو تەفزیۆن مەهابا وەدەر نێ، و دەرفەتی وەرگرتنی ئیمتیازی دامەزراندنی سۆما پێ دەدرێت!!!!!؟ من نازانم کێ خۆی لە گێلی داوە، کاک جەماڵ پورکەریم، یان ئەو رێکخراوەسیاسییە کە چەند ساڵێک بۆ کا جەماڵ دەرفەتی کارکردن لە دەزگایی راگەیاند دەخۆڵقێنی، یاخۆ هەر دوو لا.
ئایا ئەوەانەی رەخنە لە کارەکانی نادرووستی رێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەلات دەگرن جاش قەڵەمی جمهۆری ئیسلامی ئێرانن، یان بەرێزیان بە رابردوێکی کارکردن لە حەساسترین و هەستیارترین شوێنی راگەیاندنی نیزامی کۆمەڵکۆژی کورد، کە لەرێگەی ئینقلابی فەرهەنگی ئیسلامی دەستی بە لە بەێنبردنی فەرهەنگی و ژێواری کوردی کردوە.
ئایا بەرێزیان دەتوانن راڤەبکەن لەو شەش ساڵەدا کە لە خزمەتی "ێدا و سیمای جمهوری اسلامی ایران" دا بوو چە کارێکی فەرهەنگی لە بەرژەوەندی کورد کردوە، کە رەخنە گرتن لە سیاسەتی نادرووست رێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جاش قەڵەم ناودەبا ؟
کێ لە خزمەتی وەزارتی ئیتلاعات و سپای پاسدان دایە، ئەوکەسی کە لە "ێدا و سیمای جمهۆری اسلامی ایران" هەوڵ بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی نیزام جمهۆری ئیسلامی، واتە تواندەنەوەی ژێوار و فەرهەنگی کورد دەدا، یان ئەوکەسانی بە رەخنەگرتن پێش بە سیاسەتی نادرووستی هەندێک لە حیزبەکان ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرن!!!! ؟
، رێکەوتی ١٢ مانگی شەشی ٢٠١٠
Heloo ([email protected])

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە