لەهەولێر چاودێری کوردۆساید/چاک خۆپیشاندان دژ بەدادگایی نەکردنی جاشەکان دەکات

Saturday, 23/10/2010, 12:00

1529 بینراوە


ڕاگەیاندنى نوسینگەى باشور

ڕێکخراوى چاودیرى کوردۆساید چاک رۆژى دووشەممە بەروارى 25 ى 10 ى 2010 لەبەردەم پەرلەمانى کوردستان دژى داڵدەدانى تاوانبارانى جینۆسیاید خۆپیشاندانێک بەڕێوە دەبات .
بۆپشتگیرى کردن لە داواکارى کەسو کارى قوربانیەکانى جینۆساید ریکخرازى چاودیرى کوردۆ ساید چاک خۆپیشاندانیک رێکدەخات و یاداشتێک دەداتە پەرلەمانى کوردستان و سەرجەم لق و کۆمیتەکانى نوسینگەى باشورى کوردستان بەشدارى دەکەن و لێرەوە بانگیشتى سەرجەم کەسو کارى قوربانیەکان و ڕیَِکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و کەسایەتى و رۆشنبیران دەکەین کەبەشدارى لەو خۆپیشاندانەدابکەن بەتایبەتى خەلکى نیشتمان پەروەرى شارى هەولیر .

تیبینى :بەفەرمى مۆڵەت بۆخۆپیشاندانەکە وەردەگیرت
رۆژ و بە روارى : دوو شەممە 25 ى 10 ى 2010
شوێن : بەردەم پەرلەمانى کوردستان
کاتژمیر : 11 ى سەرلەبەیانى .
ڕێکخراوى چاویرى کورۆدساید " چاک " ریکخراویکى مەدەنى سود نەویستى سەربەخۆیەو کارلەسەر پرسیى تاوانەکانى جینۆساید و شەڕەکانى دژبەمرۆڤایەتى و هەمو ئەو پێشلێلکاریانەى کە بەرامبەرى بەمرۆڤى کوردستان کراون و لەهەوڵى ناساندن و بەجیهانى کردنى پرسى قڕکردنى گەلى کوردە لەهەرچوارپارچەوى کوردستان و تائیستا 3 کۆنگرە بەستوە و نوسیگەى باشوریش 2 کۆنفراسى بەستوەو لە زۆربەى وڵاتانى ئەورپا کۆمیتەى هەیەو لەهەرچوارپارچەکەى کوردستان لق و کۆمیتەى خۆى هەیە ساڵانە سەدان چالاکى جۆراو جۆر بەریوەدەبات و لەسالى 2002 دامەزراوە .

ڕاگەیاندنى نوسینگەى باشوری چاودیری کوردۆساید /جاک
٢٠١٠/١٠/٢٢
www.kurdocide.com
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە