ڕوونكردنەوە

Thursday, 02/09/2010, 12:00

948 بینراوە


دواى بڵاو بوونەوەى بەیاننامەى ڕەوتى هەستانەوە لە ڕیزەكانى بزووتنەوەى ئیسلامى وتەبێژى باسك لە لێدوانێكى نا مەسئولانەى خۆیدا ڕاستەوخۆ دنیایەك بوختان و قسەى ڕزیوى بۆ هەڵبەستاوم ، كە گوایە من لێپرسراوى ڕەوتەكەم و لەجیاتى هەموو ئەندامانى مەكتەبى سیاسى لێدوانى دوور لە پڕەنسیپى ڕۆژنامەگەرى لێدوانى داوە .
كەچى دواى دەست لەكار كێشانەوەم ئەم برا بەڕێزانەى ڕەوتى هەستانەوە پەیوەندییان پێوە كردم بۆ بیرۆكەى ڕاگەیاندنى ڕەوتێك بە ئامانجى فشار دروست كردن بەمەبەستى گۆڕانكارى ، چونكە هەندێ لە مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیەكان عەقڵیان بەستووە و كار ناكات. دەمەوێ ئەو زانیاریە ڕوون بكەمەوە كە دواى ڕاگەیاندتى ڕەوتەكە خودى كاك ئیحسانى مامۆستا مەلا عەلى لە دانیشتنسَكى شورادا وتبووى"من نوێنەرى ڕەوتى هەستانەوەم، ئەى بۆچى زاتى ئەوەت نەبوو وەڵامى كاك ئیحسان بدەیتەوە،یان نەتوێرا؟
دواى ئەوەش سەركردایەتى ڕەوتى هەستانەوە پێیان وتم" لێى گەڕێ و وەڵامى مەدەوە چونكە شكستەكانى ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو ئاشكرابوون دەچێت"بەڵام دواتر پێیانم وت "دەبێت ئەو ڕوونكردنەوە بدەم بۆ ڕاى گشتى چەواشەكاریەكانى ئەو (زەلام)ە دەر بخەم. كە ڕووى ڕاستەقینەى بەم شێوەیەى خوارەوەیە:-
بەندە ساڵانێكى زۆرە لەگەڵ ناوبراو دا لە مەڵبەند بووم، بەڵام هەرگیز نەمدەزانى بزووتنەوەى ئیسلامى كەسانێكى وا هەڵپەرست و بوختان چى تێدایە هەر كاتێ ئیشى پێت بێت دەستت ماچ دەكات، ئەگەریش كارى پێت نەما دەیان و سەدان بوختانت بۆ هەڵدەبەستن كەچى هەر دوێنێ پیاوى چاك بووین.
لە پاش ئەوەى مەڵبەندى هەولێر كرایەوە كەس نەبوو بچێتە مەڵبەند، بەڵام ئامادەییم دەربڕى سەربارى ترسى زۆر .كەچى گوێم پێنەدا و بەردەوام بووم، هەندێ لەو ئەو بەچكە ئەندامانەى ئێستاى بزووتنەوە هانیان دەدام وازبێنم و پێیان دەوتم" بەدواى چى كەوتووى خۆت بۆ كێ ماندوو دەكەیت و خەڵك لە سێبەرى تۆوە نانى چەور دەخوات ؟ كەچى باوەڕم پێیان نەدەكرد و هەمووى ڕاست دەرچوون.
دواى كۆنگرەى نۆ تروسكایەك هەبوو بۆ دووبارە زیندوو بوونەوەى باسك كەچى كەس حەزى نە دەكرد هەندێ جار ڕۆژنامەى (بزووتنەوەى ئیسلامی)م لە بازاڕكانى هەولێر دابەش دەكرد و تەنانەت خودى ئەوكابرایە دژایەتى دەكردم كە نابێت ڕۆژنامەكە دابەش بكەم ، خەڵك پێیان دەوتم (بزووتنەوە ماوە) !؟ بەڵام هەم دیسان گوێم بەوە نەدەدا كە ڕادیۆیش كرایەوە بەندە یەكەم كەس بوو لە ڕادیۆى دەنگى ئیسلام بەرنامەى پێشكەش كرد. ووردە ووردە هەندێ خەڵكیان لەم لا و لەولا كۆ كردنەوە و بە چاو نوقانێك بە بێ شەهادە و خزمەت و بڕوانامە دەبوونە ئەندام مەڵبەند،كە خوێندنیشم هاتەوە هەر بەردەوام بووم بە تەوافوق لە گەڵ كاك(ڕێناس عومەر) بەڕێوەبەرە ڕاستەقینەكەى ڕادیۆ ڕێِككەوتین لەسەر ئەوەى كە بەیانیان لە ڕدیۆبم و ئێوارانیش بچمە قوتابخانە(بەپێچەوانەشەوە).بەویستى خۆم لەمەڵبەند دەستم لەكار كێشایەوە كە ئێستاش (ئەنوەر عەنەبى) كە ئەوكات بەر پرسی مەكتەبى ڕێكخستن بوو ماوە و لێى بپرسن، بەڵام دیسان مەڵبەند ڕازى نەبوو دەیانویست هەركەسێ بچێتە مەڵبەند كەلەبچەى بكەن و فێرى هیچ نەبێ، جگە لە ماستاو سارد كردنەوە نەبێت منیش ئەوەم قبووڵ نە دەكرد، بۆیە وازم هێنا بە ویستى خۆم ئەگەر ڕاست دەكەن ئێستاش(ئیسقالە)كەم ماوە. هیچ كتابێكى فەرمى منى ئاگادار نەكردۆتەوە نازانم مەگەر دواى واز هێنانم و لە غیابى من قسەیان كردبێت، بەڵام دڵنیام بستێك لە ئەرز بەرز نەبۆتەوە.
ئێستاش لە هیچ لەكارەكانم پەشیمان نیم و شانازیشى پێوە دەكەم . چونكە هەردەم ڕاستم وتووە و ڕاستەقینەش ناشارمەوە وا فێر كراوم.
دواى كۆنگرەى نۆیەمیش كە پێى دەوترا"بەدامەزراوەیى باسك" بەڵام ڕاست دەرنەچوو ، بەڵكو پێچەوانە دەرچوو ، لە پاش كۆنگرەى نۆیەمیش دەنگى ناڕەزایى لە میانى دابەشكردنى پۆستەكانى مەكتەبەكان لە شوراى ناوەندى هێندەى دیكە خەڵكەكەى بێزار تر كرد لەوانە: وتەبێژى باسك و ، مەكتەبى ڕاگەیاندن و مەڵبەندەكان لە ئەندام مەڵبەندەكان كە ئەو پەڕى ناعەدالەتى و كەم و كوڕى و دیكتاتۆرى پێوە دیار بوو، دواى ئەوە هەندێ ئەندامى دڵسۆزى باسك زۆر بە ناشیاوى و بێویژدانانە پەراوێز خران و بوونە قوربانى كوتلەكاریە ڕوو قایمەكان، لە نموونەى مامۆستا بیلال كەیوانیى و مامۆستا سوهەیبى مامۆستا ئەحەمد كاكە مەحمود و ..پەڕاگەندەى ئەملا و ئەولا كران.
هەر بەوەشەوە نەوەستان پێش كۆنگرەى نۆیەم كاك(ڕێناس عومەر)یش بەهەمان سیاریۆ بەدەستى چەپەڵى مەڵبەندەكەى(شوان قەڵادزە)یى ئیمزاى لەسەر كۆكرایەوە و لە پۆستەكەى لادرا .
كارەساتەكان لەوە دەستى پێكرد پێش كۆنگرەى نۆ بەناو ئەندام مەڵبەندێك ڕووداوێكى ئەخلاقى لێ كەشف بوو، دواتر تەقییەوە و دەیان ویست هەر بمێنێتەوە هەر ئەو كەسە هەستا بە ئیمزا كۆكردنەوە دژى كاك ڕێناس، كە هاتە لاى من داواى لێ كردم ئیمزا بۆ لا بردنى بكەم كەچى نەمكرد، ڕۆژێكیشیان هەموو كارمەندەكانیان بانگ كرد و پێیان وترا"لە ڕادیۆ بكشێنەوە بۆ ئەوەى فەشەل بێنێت، كەچى تەنیا كاك(ڕێناس) و (بەندە) مابووین كە ئەوكات بە هۆى خوێندنم لە مەڵبەند كشامەوە ، نەك بەدرۆى ئەو زەلامە دەركرابم. ئەگەر بە هەڵە نەچووبم لە ڕِێككەوتى (23/7/2006) بوو بە ئاگادارى م.مەلا عبداللەى وەرتێ و خودى ئەو زەلامە بوو .
دواتر وتیان بۆچى لە مەڵبەند دەستت لەكار كێشایەوە، منیش ڕاستیەكەم پێوتن و زۆر تر لێم ڕق ئەستوور تر بوون چونكە مەكتەبى سیاسى فەشەلیە ئەخلاقیەكەى مەڵبەندیان زانى بوو، كە چى خۆیان لێ گێل دەكرد، جگە لەوەش ئەركى دابەشكردنى ڕۆژنامەكەشم لە ئەستۆ دابوو بۆیە مەڵبەند دەیویست ڕاگەیاندن لە هەولێر نەمێنێ و زۆر دژایەتى دەكرد(وەك ئێستا ئاواتە گڵاوەكانیان هاتە دى). كەچى مەڵبەندى هەولێر لە كێشە دروست كردن بۆمن بەردەوام بوون تاكار گەیشتە ئەوەى لەلایەن خودى بەرپرسى مەڵبەندە گەندەڵەكەى هەولێر تەلەفۆنیان بۆ ماڵەوە كرد بوو بە هەڕەشە وتیان" ئەگەر لە ڕادیۆكەش واز نەهێنم لە ئاسایش بە گرتنم بدەن دەقى قسەى(شوان قەڵادزە)یى بوو، ئێستاش شاهێدەكان ماون و ئەو ڕاستیەیان لایە. كە ئەم هەڕەشەیەى بە ماڵەوە و بە هەندێ لە برایانى بزووتنەوەشى وتبوو كە بۆیان گێڕامەوە.دواى بڵاو بوونەوەى بەیاننامەى ڕەوتى هەستانەوەش هەمان سیناریۆى دووبارە كردنەوە لە ڕێككەوتى(2/9/2010) تەلەفۆن بۆ كەس و كارم كراوە .
كاتێكیش لە ڕادیۆو مەڵبەندیش دوور كەوتمەوە هەندێ لە چەتەكانى ئەو كاتەى مەڵبەند تەلەفۆنیان بۆ ماڵەوە دەكرد و هەمان هەڕەشەیان بڵاو دەكردەوە. منیش هانام بۆ مەكتەب سیاسی و سەركردایەتیەكان دەبرد كەچى هییچان لە دەست نەدەهات وا دیار بوو دەستێكى گەورە بە ئاسایش منیان دەترساند كەخودى شوان بوو، دواتریش لێدوانى فەڕمى وتەبێژ. بۆ سوكایەتى پێكردنم بەڵام ڕاى گشتى ئاگادار بن ئەوە حەقیقەتەكەیە، دواتر ناچار بووم لەبەر بارودۆخى خوێندن و هەڕەشەى چەتەكان لە ڕادیۆیەكەش چوومە دەرەوە، لە ڕۆژنامەكەش كێشەیان بۆ دروست كردم تەلەفۆنیان بۆ كاك ئەحمد ڕەنجیار دەكرد سەرنووسەرە ڕاستەقینەكە(كە ئەوكات سەرنووسەر بوو) كە بابەت و دیمانەكانم بڵاو نەكرێنەوە ، بەڵام تەواوى ستافەكە هەر لەمامۆستا ئارى عبداللتیف و كاك ئارام بامۆكى حەقیقەتیان دەزانى بۆیە بەناو وتەبێژى بزووتنەوەیان بە درۆ دەخستەوە،كاتێكیش ڕۆژنامەكە چووە سلێمانى بەڕێز مامۆستا ناێح سەرنووسەر بوو بەهەمان شێوە بوختانەكانیان بۆ ئەو ستافە دەوتەوە بەڵام ئەو ستافەش بە درۆ باوەڕیان نەكرد و فەشەلیان هێنا. تاوەكو دواى كۆنگرەى نۆ كە بە"مۆئەسەسات" ناسرابوو ، بەڵام بووە كۆنگرەى "موخەررەبات".
لە بەشێكى دیكەى لێدوانە چەواشەكاریەكى قەلادزەیى دا هاتووە" كەڕەوتى هەستانەوە تەنیا ئەو كەسەیە كەناوى سیانى بەندەى بە هەڵە نوسیوە دواتر دەڵێ"كەناوى لە خۆى ناوە هێدى هەولێرى و دەستى لەكار كێشاوەتەوە.
لێرەوە منیش دەڵێم"خۆیشى ناوى (عومەر موستەفا باوەمرە) و كەناوى خۆى ناوە شوان قەلادزەیى نازناویش زۆر ئاساییە لەكارى حیزبایەتى، لەلایەكى دیكەشەوە هەڵسوڕاوانى ڕەوتى هەستانەوە زۆر لەوە گەورەترن خۆیان بۆ كەسێكى وەك تۆ ئاشكرا بكەن تاوەكو سپاردەى دەمى گورگیان بكەیت،كە ئەوە پیشەى تۆ بووە.لەكاتى كۆنفراسیش دەردەكەوێ كێ هەڵسوڕاوانى ڕەوتى هەستانەوەیە؟ ڕەنگە زۆریش شانازى بكەیت وا گورگانە دژى من وەستاوى . ئەى بۆچى وا دژى ئەو كەسانە نەبوویت كە بەد ڕەوشت بوون لە مەڵبەندەكەتدا بەتایبەتى لە ڕەمەزانى ساڵى (2006) لە برى خوا پەرستى و هەستانەوە بۆ شەوانى قەدرى پیرۆز (نێر بازى)لە ناو مەڵبەندەكەت ڕوویدا؟ خۆشت لە لێدوانێكتدا ئەم هەواڵەت بۆ هەفتەنامەى(میدیا) پشتڕاست كردەوە. دیارە نەشارەزاییت وا دەركەوت كە ڕەخنە بە تەشهیر لێك بدەیتەوە، بەڵام خودى لێدوانەكەت تەشهیربازین ، بڕیارەكانت لاستیكین و كەس حیسابیان بۆ ناكات
،وە پۆستەكەشت وەهمیە بۆیە هەر بڕیارێك لە مەكتەبى سیاسى دەر دەچێ ئەندام مەكتەب سیاسیەكان پێش ئەوەى تۆ لە خەو هەڵبستیت بۆ ڕاگەیاندنەكان قسەیان كردووە و هیچ وجودێكیشت بۆ دانانێن،فەرموون ڕۆژنامەو گۆڤارەكان باشترین بەڵگەن.
دەربارەى دەركردنیشم لە بزووتنەوە و گۆڤار و ڕۆژنامەكان وەك ئەو زەلامە لە لێدوانەكەیدا باسى دەكات"بەندە ئێستاش لە گۆڤار و رژنامانە ماوە كە كاتى خۆى كارم لێى كردووە جارێ لەبەر خوێندنم ناوە ناوە دادەبڕام بەڵام زۆربەى جاریش بە(تایبەت)دیمانە و ڕاپۆرتەكانم بڵاو دەكەمەوە، دواتر دەرفەتى ئەوەم نیە تاوەكو بەردەوام یەك لە دواى یەك كار بكەم خۆ ڕاگەیاندنى ئازادیش وایە كە ئازادیت تێیدا،كەچى تۆى خەوتویى و ئاگات لە بارودۆخەكە نیە. تەنیا گەندەڵى زانیارى پێدان بە دەزگاكانى ڕاگەیاندن دژى فڵان و فڵان خۆ منیش بەڵگەم هەیە كە زانیارى زۆر هەستیارت لەمەڕ ناوەڕۆكى دانیشتنەكانى مەكتەبى سیاسى و كێشەكان بە رۆِژنامە و گۆڤارەكانى وەكو "سڤیل و چاودێر و بارزان و فڵان و فیسار بەخشیوە، ئەگەر بەرتیلیشت وە رنەگرتبێت باشە.
دواتر دەست لە كار كێشانەوەم ڕاستە، كە بێ هیواییم لەمەڕ كردەوەكانى د.بازیانى وەك تۆ بووە بۆیە بێزاریم گەیشتبووە لوتكە،بەڵام چەند ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى دەست لەكار كێشانەوەكەیان پێ ڕەفز كردمەوە لەبەر خاترى خوا و ئەوان منیش قبووڵم كرد، كە خەڵكى زۆر ڕێز دار بوون. ئێستاش لێیان بپرسە لایان ماوە. كەچى ئێستاش هەر بە بزووتنەوە ئەژمار دەكرێین و پەیوەندیمان بە هیچ لایەنێكى دیكەوە نەكردوەو تۆش مافت نیە هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە بدەیت،مافى یاسایى حۆشمە قسە بكەم.
ئەگەر باسى یاسا بكەیت پێش هەموو كەسێك دەبێت متمانەت لێ وەربگیرێتەوە.
ئەوەى دەیەوێ ڕاستەقینە بزانێت ڕوو بە ڕوو باشتر حاڵى دەكەم،هەتا ڕۆژنامەى(باسك)یش دواى واز هێنانیشم بەناوى خوازراوى(بڕوا هەولێرى) هەر بەردەوام بووم و بە ئاگادارى خودى كاك ئەحسەن داواى لێ كردم، بەڵام دیسان لەسەر داخوازى خۆم لە ڕۆژنامەكە كشامەوە نەك وەك لە لێدوانە چەواشەكاریەكەت باسى دەكەیت و تۆ ئاگات لە بارودۆخەكە نیە، گرینگە فێرى ستراتیژیەتى كار كردن لە سیاسەت و حیزبایەتى بیت، نەك بەم نەفامیەتەوە مامەڵە بكەیت.
لە دوا وتەمدا دەمەوێ ئەوە ڕوون بكەمەوە كە هەرگیز نەمدویست كار بگاتە ئەوەى كە وەڵامێكى ئاواى كەسێك بدەمەوە كەپێشتر زۆر ڕێزم دەگرت، بەڵام خۆت بارودۆخەكەت شَواند،كە ئێستا دەڵێم بەڕێزان ببوورن كەسێكم بەو جۆرە ناسی بێت ئەوە سیفاتى لێدوان و كارى حیزبایەتى بێت. ئەى ئێستا خەڵك چۆن بە ناكۆكیەكانمان شایى و هەڵپەڕكێ دەكەن و كێ بۆتە هۆكار ؟ ئەگەر حیزبێكى عەلمانى وا دژى بەندە قسەى بكردبوایە لام زۆر ئاسایى بوو، بەڵام ئەى كەسێك بەناو ئیسلامى بێت ئەوە لێدوان و پیشەى بێت ناوى چى لێ بنێین ؟
لێرەشەوە داوا لە بەڕێزان ڕابەرى گشتى و جێگرەكەى دەكەم ڕێگربن لەبەر دەم هەوڵە چەواشەكاریەكانى ئەوكابرایە.كۆتایى بە و بابەتە بێنن و ئەگەر نا خوا نەخواستە كاردانەوەى توندترى لێدەكەوێەوە. كە هەموولایەك بەرپرسیارن.
07504649859

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە