ڕۆژی جیهانی منداڵان نابێت لە یادی یەکێتیدا بێت، بۆیە پێشنیاری ١٧ی شوبات دەکەم بۆ ئەو یادە لە کوردستان!؟

Friday, 01/06/2012, 12:00

1748 بینراوە




سەرەتا باسی کورتەیەک لە مێژووی دروستبوونی ڕۆژی ١ی حوزەیران دەکەم کە چۆن ئەو ڕۆژە کراوەتە ڕۆژی منداڵانی جیهان لە زۆر ووڵاتدا...!؟

لە زۆر ووڵاتانی دنیا ڕۆژی ١ی حوزەیران کراوە بە ڕۆژی جیهانی منداڵان، بۆ ئەوەی لەو ڕۆژەدا سەرنجی سیاسی یەکانی ووڵات ڕابکێشن بۆ جێگیرکردنی مافەکانی منداڵان لە دەستووری هەمیشەیی ووڵاتدا، لەبەرئەوەی لە ژیاندا منداڵان مافیان هەیە نەک ئەرک...!١

ڕۆژی جیهانی منداڵان لە هەموو دنیادا لە هەمان ڕۆژدا نی یە...! بۆ نموونە لە ئەڵمانیای ڕۆژئاوا ڕۆژی ٢٠ ی ئەیلول کراوەتە ڕۆژی جیهانی منداڵان.....!١

بیرۆکەی ڕۆژی نێونەتەوەیی منداڵان دەگەڕێتەوە بۆ کۆنفراسی جیهانی لە جنێف لە ئابی ١٩٢٥ دا بەبەشداری نوێنەرانی ٥٤ ووڵات دەربارەی پارێزگاری لە مافەکانی منداڵان، کە تیایدا ڕێکەوتنی پاریزگاری مافەکانی منداڵانیان ئیمزاکرد بۆ ئەوەی بخرێتە دەستووری هەمیشەیی ووڵاتانەوە...! بیرۆکەی ١ی حوزەیران لەوانەیە لەو کۆنفرانسی جیهانیەوە هاتبێت کەلە ڕۆژی١ی حوزەیراندا لە جنێف بەڕێوەچوو، هەروەها لەوڕۆژەدا قونسوڵی ووڵاتی ێین بەبۆنەی جەژنێکی کۆنی خۆیانەوە لە سانفرانسیکو ئاهەنگێکی گەورەی بۆ مندالە ێینی یە هەتیووەکان سازکردبوو...!؟

لەوکاتەوە ئەو ڕۆژە لە زۆر ووڵاتانی بلۆکی ڕۆژهەڵاتی پێشوو کراوە بە رۆژی جیهانی منداڵان....!؟

لە کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق ئەو ڕۆژە کراوەتە ڕۆژی جیهانی منداڵان و لە زۆر بەی شاروشارۆچکەکانیشدا بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕدرێت بۆ منداڵان بەڵام بێ ئەوەی بزانن ئەو یادە لە چیەوە هاتووە و لە پێناوی چ ئامانجێکدا بووە...!؟

دەبێت ئەو یادە لە پێناو پارێزگاری مندالان و جیگیرکردنی مافەکانیاندا بێت لە دەستوری هەمیشەیی کوردستاندا، تا منداڵان بێ جیاوازی بەیاسا مافەکانیان جێگیرکرابێت و بێبەش نەکرێن لە خوێندن و فێربوون و یاری و گەشەیەکی دروست و تەندروست....!١

زۆر جار منداڵان تا ناچار دەبن کاربکەن بۆ دابینکردنی بژێوەی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان و پاشان نەتوانن وەک مندالێک ئاساییانە گەشە بکەن لە لایەنی سایکۆلۆجی و فیسێۆلۆجی یەوە و تووشی هەڵەی گەورەی ژیان دەبن و پاشان کە گەورەبوون لە لایەنی سایکۆلۆجی یەوە لەسەریان دەکەوێت....!؟

داهاتوو سامانی کوردستان ئەوەندە زۆرە کە هەموو منداڵانی کوردستان بێ جیاوازی خۆشترین ژیانیان بۆ دابین بکرێت...! بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی نابەرپرس لە کوردستان شانی خۆیان لەو ئەرکە سووککردووە، بەڵام وەک سواڵ و ساقە جارجار بە ناوی مندالپارێزی و زۆر ناوی ترەوە ڕێکخراویان دروستکردووە بۆ دزی و پارەخواردن، نەک بۆ جێگیر کردنی مافەکانی مندالان و دابینکردنی پێداویستی یەکانی یاری و فێربوون و گەشەیەکی دروست و تەندروست....!؟



لە ١٧ی شوباتی پاریشدا بینیمان کە دەسەڵاتدارانی کوردستان چەند بێباک و خەم ساردن بەرامبەر بە منداڵانی کوردستان ڕێژوان و سورکێوەکانیان خەڵتانی خوێن کرد، لە کاتێکدا ئەو منداڵانە هێشتا لە مانای ژیان و مافەکانی خۆشیان تێنەگەیشتبوون....!؟ یەکێتی وەک هاوپەیمانی ستراتیجی پارتی بەشێک بوو لەکردنی ئەوتاوانانە بەرامبەر بە منداڵان و گەنجان و ئازادیخوازانی کوردستان، بۆیە ىێ ڕێزی یە بە منداڵان و مافەکانیان کە لە ساڵڕۆژی یەکێتیدا ڕۆژی منداڵان بێت لە کوردستان..!؟ لەبەرئەوەی یەکێتی لە ١٩ی نیسانی پاردا بە ئانفالکردنی سەرای ئازادی ڕووی خۆی ئەوەندەی تر ڕەشکرد لە مێژوودا ...!١

دەسەڵاتێک کە ئەوەندە بێباک بێت بەرامبەر بە منداڵان و مافەکانیان و لە جیاتی جێگیرکردنی مافەکانیان تیرۆریان بکات، دەبێت ئەو دەسەڵات چۆڵبکەن بۆ کەسانێکی تر کە شایستەی ئەو شوێنەی ئەوانن....! ئەوان بە ئاگر و ئاسن و پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان دەستیان گرتووە بەسەرکورسی یە ڕزیوو لەرزۆکەکانی دەسەڵاتیاندا و بە هەڕەشە و تیرۆر و تۆقاندن دەیپاریزن نەک لە ئەنجامی هەڵبژاردنێکی پاک و بێ ساختەکاری یەوە بە دەستیان هێنابێت.....!؟



ئەرکی هەموو ئازادیخوازانی کوردستانە کە هەوڵبدەن بۆ دروستکردنی دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن پاشان جێگیرکردنی مافەکانی منداڵان لە دەستوری هەمیشەییدا....!؟ تا منداڵانی کوردستان بە مافەکانیان بگەن و بتوانن بە ئاسوودەیی گەشە بکەن، نەک تەنها منداڵانی لێپرسراوانی نا بەرپرس لە بەهەشتی تایبەتی خۆیاندا بە خۆشی بژین و کەیف بکەن بێ ئەوەی ئەرکێک بکیشن بە دەست ژیانەوە و هەموو شتێکیان بۆ دابینکراوە بە پارەی دزراو...!؟



پێشنیاردەکەم وەک ڕیزلێنان لە گیانی شەهیدە منداڵەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتر کە ١٧ی شوبات بکرێتە ڕۆژی جیهانی منداڵان لە کوردستان.....!؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە