سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)


مەحمود سەنگاوی ئیستخبارات بووە

Saturday, 27/06/2009, 12:00


من دەمەوێت سنوری بێ ئیرادەیی ئه‌وانه‌ بشکێنم.
چەند ساڵێ لەمەو بەر چوم بۆ ماڵی برادەرێکی ئازیزم لەوێ لە هۆڵەکەیان دانیشتبوین ، لەسەر مێزی هۆڵەکەیان کتێبێکی قەوارە گەورە دانرابوو، سه‌رنجی ڕاکێشام، هەر لەدوورەوە لە برادەرەکەم پرسی: کاک فڵانکەس ئەو کتێبە هی کێ یە؟
ئەویش وەڵامی دامەوە: ئەوە کتێبەکەی کاک مەحمود سەنگاویە و تازە دەرچووە من زۆرم لێ خوێندۆتەوە ئەگەر حەزی لێدەکەیت بیبە تۆش بیخوێنەرەوە؟
منیش بەزەردەخەنەیەکەوە ووتم زۆر سوپاس مادام ئەو کتێبە هی ئەو کەسەیە من خوێندومەتەوە. بەسەرسوڕمانێکەوە ووتی : باشە ئەو کتێبە تازە دەرچووە، چۆنت خوێندۆته‌وه‌، ئه‌ی نه‌تپرسی، کە ئەو کتێبە هی کێیە ؟ ئەی چۆن خوێندوتەوە . منیش لە وەڵامدا ووتم : باشە من پرسیارێک دەکەم، ئەو کتێبە لەوه‌ زیاتری تیایە، کەباس لە قارەمانێتی و سەروەریی شه‌هیدان ده‌کات؟ ئایا شتێکی نوێ تری تیایە ؟.
ئەویش ووتی: نەخێر ! وەڵا هەمووی هەر باسی ئەو شتانه‌یه‌. منیش ووتم بەڕێزم : ئاخر من پێم لەنگە ئەو کتێبە بخوێنمەوە. نامەوێت شتێکی پڕ لەهەڵە بخوێنمەوە، چونکە ئەوانە هەمووی دەزانم و بیستومن: دەشزانم ئەوانە هەمووی هەڵەنووسینه‌. ئاخر ئەو ناتوانێ باسی قارەمانێتی خۆی بکات. بۆشی نییە باسی سەروەری بکات. شەهیدیش موڵکی ئەو نییە تا موزایەدەی نووسینی لەسەر بکات!
دواجاریش دەبێ ئەوە بزانین، کە کتێبەکەی کارڵ مارکس هێندەی قەبارەی کتێبەکەی مەحمود سه‌نگاوی نییە، کەچی هزری کارڵ مارکس، هزری زۆرینەی مرۆڤەکانی سەرگۆی ئەم زەویەی گۆڕیوە . کتێبەکەی جیڤارا بە چارەکی ئەو کتێبە نابێت، بەڵام تا دوا گوندی سەر ئەم زەمینە ڕۆیشتوە .
هەر سێ کتێبەکەی سوقرات و ئەفلاتون و ئەرستۆ ، هێندەی کتێبەکەی کاک مەحمود سه‌نگاوی نابێ، بەڵام لێرەشدا دەمەوێت ئەوەش بڵێم ئەو بەڕێزە هێشتا شتێکی بیر چووە کە ده‌بوو بینوسێ، هیواداریشم بەم پەیڤەم دڵزویر نەبێت، چونکە ئەمە واقیعە من دەیگێڕمەوە، ده‌مه‌وێت بەهەر نرخێ بێت، سنوری ترسەکەشی پێ بشکێنم، چونکە ئێمە میللەتێکین پێویستمان بە ئیرادەیە، کەسمان ئیرادەمان نەماوە، پێویستە، کورد ژیان به‌ ئیراده‌ی خۆیدا بکاته‌وه‌. کاک مەحمود پێش ئەوەی بچێتە دەرەوە و ببێ بە پێشمەرگە ، ئیستخبارات بووە لە مەخفەری پۆلیسی سەنگاو، هەر مەخفەرەکە خۆی شاهیدێتی هیوادارم لەو ماوانەدا بەڕاستی دابڕابێت.
مه‌حمود سه‌نگاوی دەبوایە ئەوەشی بنووسیایەتەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کە لە هەڵەوە گۆڕانکاریی کردوە بووە بەپێشمەرگە، هه‌رچه‌نده‌ پێشمەرگایەتیەکەشی هەتا ئەم ساتە هەڵە بووە، بەڵام بەخۆشی نەزانیوە وە. من دڵنیاشم مه‌حمود سه‌نگاوی ئەو قارەمانە نەبووە. ئێستاش پێویستە خۆی بگۆڕێت و باوەڕی بەگۆڕانکاریی هەبێت، بچێتە ناو گۆڕانەوە، دەنگ بەگۆڕان بدات، بۆ ئەوەی ئیتر پێنوسێکی تر، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ سه‌ری نووسی، ئه‌وسا بڵێن پێنووسی ویژدان مێژووی بۆ نوسێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە