ماددەی ئینگلیزی قۆناغی چوارەم بە دەعوەتێك دەفرۆشرێن

Monday, 15/06/2009, 12:00

2576 بینراوە


زانكۆی سلێمانی كۆلێژی یاسا و رامیاری،بەشی زانستە رامیاریەكان پرسیارەكانی ماددەی ئینگلیزی قۆناغی چوارەم بە دەعوەتێك دەفرۆشرێن..
رۆژی 13ی ئەم مانگە لە زانكۆی سلێمانی،كۆلێژی یاسا و رامیاری بەشی زانستە رامیاریەكان لە تاقی كردنەوەی INTERNATEONAL POLETECSكە مامۆستاكەی ناوی (ئیحسان)ە و عەرەبە پرسیارەكەن بە دەعوتێك و برێك پارە دەفرۆشرێن بە مامۆستا عەزیز سەرسپی فەرماندەیی كە چوارساڵە بێ ئەوەی شەهادەی شەشی هەبێت تەنها دەوری دووەم تاقیكردنەوەكانی دەكات تەنها ئەمساڵ چونكە دوا ساڵە دەوری یەكەم تاقیكردنەوەكان دەكات و چەند جارێك رۆژنامەكان لەسەر بێشەهادەییەكەی نوسیویانە...
ئەم پرسیارانە جیاواز لە عەزیز سەرشپی فرۆشراون بە سكرتێركەی د.بەرهەم كە پیچشتر لە دەزگای زانیاری بوە و گەیشتۆتە دەستی چەند كەسێكی تریش..ئەوەی وایكرد فرۆشتنی ئەو پرسیارانە ئاشكرا بێت ئەوە بوە كە ئەو پرسیارانە زۆر زۆر قورس بون و زۆربەی خوێندكارەكان خراپ بوون و زۆریشیان گریاون چونكە دەرناچن، بەڵام ژمارەیەك خوێندكار بەتایبەت ئەوانەی كە پرسیارەكانیان پێ بوە دەرەجەی تەواو دێنن لە كاتێكدا ساڵانی رابردوو لە هەمان مادە زۆرخراپ بوون...
راگرایەتی كۆلێژ بە ئاسانی دەتوانێت ئەو حاڵەتە پشت راست بكاتەوە و بروانێتە وەڵامەكانی ئەو دوو ناوەی لەسەرەوە باسكران... ئەو مامۆستا ئیحسانە یەكێكە لەو مامۆستایانەی كە خەریكی مەشروب خواردنەوەیە و دەعوەتی ئەوناوانەی سەرەوەیە بەردەوام ساڵانە هاوكاری مەسئولینی ئەو كولیەیە دەكات و دوو رۆژ پێش تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵیش لە یەكێك لە یانەكانی سلێمانی لەگەڵ ئەو خوێندكارانە بینراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە