مانگرتن و ڕێپیوانێکی گەورەی پەنابەران لە شاری میونخ

Thursday, 05/09/2013, 12:00

2109 بینراوە








شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتی 22 ساڵەی گەندەڵانی کوردستان کە مرۆڤی کورد ئاوارە دە بێت..!؟
بودجەی کوردستان زۆر لەوە زیاترە کە هەمووان سەربەرزانە بژین لە ماڵ و حاڵی خۆماندا. هەروەها بتوانین وەک تۆریست بە سەردان بچین بۆ هەندەران، نەک وەک پەنابەر...!؟
بەڵام زۆربەی بودجەی کوردستان دەخرێتە خزمەت ژیانی خۆیان و بنەماڵە و کاسەلیسانیان، بۆیە بە ئارەزووی خۆیان تەخشان و پەخشانی دەکەن و لە هەندەرانیش کەیف دەکەن...!

ئێستاش خەڵکی کوردستانیان سەرقاڵی بە ناو هەڵبژاردن کردووە، کە لە دوای هەڵبژاردنیش هەر هەمان تاس و حەمامی دەسەڵاتی بنەماڵەیی باڵا دەست دەبێت...!؟
هەڵبژاردنی پڕ ساختەکارییە شیان هەر بۆ جوانکردن و درێژە پێدانی دەسەڵاتی بنەماڵەییانە...!؟
تا کە ڕێگا فشاری شەقام و گۆڕینی سیستمی دەسەڵاتی بنەماڵەییە، نەک هەڵبژاردنەوەی..!
بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان هۆشیارانە کەوتوونەتە ناو گەمەکانی ئەو دەسەڵاتە ستەمکارە و خۆیان کردووە بە بەشێک و جەمسەرێکی تری درێژەدان بەو سیستمە بنەماڵەییە...!!؟؟
چوون بۆ دەنگدان، مانای شەرعیەتدانی یاساییە دووبارە یە بەیاسا و دەسەڵاتی بنەماڵەییان ..!؟





لە کۆتایی مانگی شەشی ئەمساڵدا مانگرتن لە خواردن و ئاو لە لایەن پەنابەرانەوە لە شاری میونخ/ئەلمانیا چەند ڕۆژێک حکومەتی بایەر و شارەوانی میونخ و میدیاکان و شەقامی سەر‌قاڵکردبوو بە خۆیەوە..! ئەو پەنابەرانە خوازیاری مافی پەنابەرییان بوون...! بەڵام پاش لابردنی خێمەکەیان لە لایەن پۆلیسەوە، هەندێک داواکارییان بۆ جێبەجێکردن..!
ئیستاش بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت هەندێک لەو پەنابەرانە و چەند پەنابەری تری ووڵاتی جیاجیا ژمارەیان لە نێوان 60 بۆ 70 پەنابەرن، لە ناویاندا 10 بۆ 15 پەنابەریان کوردی باشور و ڕۆژهەڵاتن..!
هەموویان پێکەوە لە ڕیپێوانێکی چەند ڕۆژیدا لە شاری "ئاشافێنبورگ" ەوە هاتوون بۆ شاری میونخ.
ئیستا لە سەنتەری سەندیکای کرێکاران و کارمەنداندا DGB پەنایان داون لە ژیر زەمینێکدا..!
ئەمڕۆ توانیم سەردانیان بکەم و لە نزیکەوە لە حاڵ و تەندروستی و داواکانیان ئاگاداربم..!
هەموویان هیلاک و شەکەت، بەڵام وورە بەرز...!؟ یەک داواکاری و ئامانجیان هەیە لەم مانگرتن و ڕێپێوانەیاندا، ئەویش " قبوڵکردنیان وەک پەناهەندە"...!
هەندێکیان 5 تا 6 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژین و هەمیشە لە دڵەڕاوکێدان، بیان نێرنەوە...!؟
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستم کەوت، لە ڕێگا ڕێگریان لێکراوە و هەندێکیان چەند جارێک گیراون و ناردوویاننەتەوە بۆ کەمپەکانیان، بەڵام دووبارە چوونەتەوە ناو ڕیپێوانەکە...!
داواکاری تریان هەیە وەک مۆڵەتی کارکردن و هاتووچۆکردنی بێ سنور، لێرە پەنابەران نزیکی تا 30 کیلۆمەترێک بۆیان هەیە شوینی ژیانیان بە جێبهێڵن، گەر بگیرێن ئەوا سزای پارە دەدرێن. یان ئیقامەکانیان هەندێک جار بۆ ماوەیەکی کورت 20 ڕۆژ درێژ دەکرێتەوە...!؟ کارمەندەکانیان زۆر خراپن و مامەڵەی باشیان لەگەڵ ناکەن...!
بە پیی یاسا دەتوانن پاش ساڵێک مۆڵەتی کار وەربگرن بەڵام کارمەندەکان یارییان پێدەکەن و نایاندەنێ...!؟
ساڵانە لەبەر فشاری دەروونی و بێتاقەتی پەناهەندە تووشی نەخۆشی دەروونی دەبن یان دەمرن...!؟ ماوەیەک لەوەو پێش پەناهەندەیەکی کچی "ڕوسی" لەبەر کێشە و فشاری دەروونی نەخۆش کەوتووە و پاش ڕۆژێک تەرمەکەیان لە ژوورەکەیدا دۆزیوەتەوە...!؟
تا ئێستا وەک دەگێڕنەوە 5بۆ 6 کەس لەم هەرێمەی بایەر خۆیان کووشتووە...!؟
پەنابەران بێ جیاوازی ڕەگەزییان دەخوازن لێرە وەک مرۆڤ بژین و ئەرک و مافیان هەبێت...!
گەر ئەڵمانیا مافی پەنابەرییان ناداتێت هەندێکیان خوازیاری ئەوەن کە بیان نێرنەوە...!؟ پرسیار دەکەن و دەڵێن، بۆچی هەروا ڕایانگرتووین و ئازاری دەروونیمان دەدەن..!؟
لە زۆربەی کەمپەکاندا خواردنی پاکەت وەردەگرن مانگانەش ماوەی چەند مانگێکە مووچەکەیان زیاتی کردووە لە 40 یۆرۆوە بووە بە 137 یۆرۆ...زۆرکەمەو بەشیان ناکات...!؟
شۆڕش خەڵکی سلێمانی ووتی ئێمە گەلەیی زۆرمان هەیە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە وەک پێویست بە ئەرکی خۆی هەڵناستیت و خەتابارن بەوەی کە ئێمە ئاوارەبووین...!؟

لە کاتی ئێستادا ئەو مانگرتووانە لەو سەندیکایەن، تا کەی ڕێگایان پێدەدەن و پۆلیس و شارەوانی میونخ و حکومەتی هەرێمی بایەر بێدەنگ دەبن وەڵامیان نادەنەوە و چی دەکەن نازانرێت...؟
کەسانێک لە ئەڵمان و نەتەوەکانی تر هاوکاریانن...!

شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتی گەندەڵانی کوردستان کە پاش 22 ساڵ لە تەمەنی دەسەڵاتیان مرۆڤی کورد بە گشتی و گەنجان بە تایبەت ئاوارە دەبن و ئەمە حاڵیانە لە کەمپەکانی ئەوروپا....!؟
لە کاتێکدا بودجە و سەرمایەی کوردستان ئەوەندە زۆرە کە هیج تاکێکی کورد ئاوارە و هەژار نەبێت...!؟
ئەرکمانە ئەم مەسەلەیە بە هەند وەربگرین و فشاری زیاتر بخەینە سەر دەسەڵاتداران تا ڕێکەوتنی نهێنی نەکەن لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا و بە درۆ وایان تێبگەیەنن، کە لە کوردستان هیچ کەس کێشەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی نیە...!؟
بە پێچەوانەوە دەکرێت ڕەوەندی کوردی ڕووی ڕاستی درۆکانیان بۆ میدیا و دەسەڵاتدارانی ووڵاتە ئەوروپیەکان بخنە ڕوو، تا ئەو پەنابەرانە زوو وەڵام وەربگرن ...!
لە کوردستانیش لە بودجەی حکومەت پارەی گونجاو تەرخانبکریت بۆ ئەو کەسانەی کە بە ئارەزووی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە و ژیانێکی ئاسایی و مرۆڤانە دروستبکەنەوە...!؟
ئێستاش بەرەی دەسەڵات و بەرەی ئۆپۆزسیۆن خەڵکیان سەرقاڵی درۆی هەڵبژاردن کردووە و کەسیان خۆیان ناکەن بە ساحێبی هەزارەها مرۆڤی کوردی ئاوارە و بێچارەی ووڵاتان، کە لەو پەڕی ناهەمواری ژیان و باری دەروونیدا لە ترس و دڵە ڕاوکێدا ژیان بەسەر دەبەن...!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە