یەكێتی هەر رۆژەی گروپێكی تیرۆریستی دروست دەكات

Wednesday, 12/05/2010, 12:00

1444 بینراوە




ئەو گروپە بەناو تیرۆریستییەی كە لەكەناڵەكانی راگەیاندنی یەكێتی یەوە لەشەوی 11/5 بڵاویانكردەوە كە گوایە گروپێكی تیرۆریستی لەبیتوێن دەستگیركراون، هیچ بنەمایەكی نییە.

سەرچاوەیەك لەئاسایشی سلێمانی یەوە پێوتین ئەوە سیناریۆیەكی تری یەكێتی یەو لەدوانیوەڕۆی رۆژی 11/5ەوە رێكیان خستووە، هۆكاری سیناریۆكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پارتی نیگەرانە لەیەكێتی و زۆر گرنگی بەو كەیسە داوەو ئەگەر ئەوان نەبونایە بەهیچ شێوەیەك پاتی باسیان نەدەكرد.

سەرچاوەكەی ئاسایشی سلێمانی وتیشی: بۆیە یەكێتی كەوتۆتە داڕشتنی سیتناریۆ تا پارتیش لای خۆیەوە سناریۆیەك دروستبكات و دواتر وای نیشان بدەن هەموو ئەو گروپانە پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە و ئەوانەش كە(سەردەشت عوسمان) یان تیرۆر كردووە لەو گروپەدان.

سەرچاوەكەی ئاسایش ئەوەشی وت: كە بەپێی زانیارییەكانی گەیشتۆتە ئاساییش داوا لەئەندام و لایەنگرانی یەكێتی كراوە كە بەشداری ئەو خۆپیشاندانە نەكەن كە رۆژی 12/5 لەبەردەم باخی گشتی ئەنجامدەدرێت و هەوڵیش بدەن تێكی بدەن و پێشیان وتراوە بەهیچ شێوەیەك لەراگەیاندنی یەكێتیەوە باسی تیرۆركردنی سەردەشت نەكەنەوە و ئیتر گرنگی پێمەدەن چونكە پارتی نیگەران كردووە.

سەرچاوەكە وتیشی: نە گروپی تیرۆریستی لەرانیەو پشدەر دەستگیر كراوەو نە هیچیش لەو بارەیەوە هەیە تەنیا سیناریۆیەو لەچەند رۆژی رابردوودا كۆمەڵێك زیندانی بەرەگەز عەرەبی كۆنی نێو زیندانەكان و كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنی دێنن پیشانی راگەیاندنەكانی دەدەن و لەدوای ئەویش بەچەند رۆژێكی تر پارتی سیناریۆیەكی لەو جۆرە دروست دەكات و هەروو لا گرێی دەدەنەوە بەیەكەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە