كێ هەڵبژێرم؟ لیستى كوردستان نیە

Sunday, 14/06/2009, 12:00

2661 بینراوە


من یەكێك هەڵدەبژێرم كە هەردەم چاوەروانى شتى باشى لێبكەم ولە بۆچونما هەڵسو كەوت و هەڵوێستى خراپى لێ چاوەرێ نەكەم ،یەكێك هەرگیزە حەزبەسەرهەڵدانى كێشەو گرفت نەكات،وپرس ومەسەلەكان بە هێمنى وسەرخۆ چارەسەر بكات وبە هەڵى بزانێت تا زیاتر خزمەت بكات ودەروازەیەكى ترى چارەسەر بێت بۆ هەر گرفتێكى هاوشێوە گەر سەر هەڵدات .
یەكێك هەلًدەبژێرم كە هەردەم لە غەمى مندا بێت بزانم بەروەو كامە شوێن دەبمات تا هیواێكم بۆ دروست بكات لەم بێ ئومێدیەى كەمن ئێستا تییان كەواندوم چارەسەرێكم بۆ دروست بكات،ئیتر ئاوەر لە دواوە نەدەمەوە وبەدواى سوتەمەنى نەكەوم تا مناَلەكانمانى لە سەرماى زستان پێ بپارێزم لە جیهاندا پیپى نەوت حەوتا دوڵار بێت و منیش بە سەد دۆلار بەسەرما ساغ بكرێتەوە،مناڵەكانى من لە قوتابخانەیەكى سادە بخوێنێت و مناڵانى خۆیان لە قوتابخانەى تایبەتى تایبەت بخوێنێت كۆلیژیان لە ئێستاوە بۆ مسۆگەر كراو بێت، پاسەپۆرتیشیان لە گیرفاندابێت ،مناڵانى ئەوان سەرماو گەرما نەچێژن و مناڵانى ئێمەش لە هاویندا ئەوەى كارەباى نەبێت ئەبێ بەباوەشێن خۆى فێنك بكاتەوە.
یەكێك هەڵدەبژێرم من وهاونیشتیمانەكانم هانبدات وپیرۆز بكات چەمكى هاوخزمەتم نەك چەمكى بە خزمەتكاربوونم، یەكێك سوود لە لە هەموو شكست وئەزمونى تاڵ وەربگرین تابەهەمان ئەندازە بەیكەوە هەنگاو بۆ پێشەوە بهاوێن بەرەو پیادەكردنى ئەم رێگایەیى كە سەركەوتنم بۆ خۆش گوزەران مسۆگەر دەكات،تا بە ئاسودەیى ژیان بەسەر بەرەم بیر لەوە نەكەمەوە كە هەركاتێك لە خزمەتكارى دەرچم بە چاوسوركردنەوە بم بەستێتەوە وهەردەم بم خاتە دڵە راوكێ بەوەى ژیانم لە مەترسى دایە ، ئاسایشى نەتەوە لە مەترسیدایەوە بۆ ئەوەى ناچارم بكات بەئیحائەكانى ئیرادەم لێ زەوت بكات.
من یەكێك هەڵدەبژێرم كە سەركەوتن و مانەوەى نەبەستێتەوە بە رووداوو ئەفسانە ئازدیخوازى دوێنێ ،كە نەشێت بۆ بەرهمهێنانى خزمەت و خەباتى مەدنى ئەمرۆمان ،زیاتر لەوەى كە چۆن دووبارە خەباتى دوێنى لە قاڵبى زانست و معرفە ،بخاتە خزمەت و چاكسازى خاك ونیشتیمانى ئەمرۆمان،بە جۆرێك كە چۆن رووبەرووى كۆسپ وتەگەرەكان ببینەوە وچۆن لەگەڵیدا مامەلەیەكى پۆزەتیف بكەینەوە نەك دووبارە بەشێك لە لەمپەرەكانىخۆى دروستى كردبێت بە سەرمانەوە گەرورەترى بكاتەوە.
من یەكێك هەڵدەبژێرم كە بەختەوەرى من بە بەختەوەرى خۆى نەبەستێتەوە بە ڵكو بەختەوەرى خۆى بە بەختەوەرى من ببەستێتەوە كاتێك دڵى خۆش بێت و شانازى بە سەركەوتنى رۆلە كانى بكات ،كاتێك هەژارترین هاوڵاتى شانازى بە تەواوكردنى خوێندنەكەى كارەكەى وژیانەكەى دەكات ودڵى خۆش دەبێت.
بەختەوەرى شتێك نیە وەك موچەى بندیوارو بەخشینى لایەنگرانە وەربگریت رۆژ بەرۆژ قەڵەوى بكات وهەموو كەس پێى بزانێت و ئەمیش بەكەس نەزانێت كە هەر كیلۆیەك كێشى زیاد بكات لە سەروەت وسامانى لە هەژارێك كەم بكات .
بەختەوەرى گرێدراوى ئەم هەڵسوكەوتانەى رۆژانەیە بەرامبەر مەسەلەكان،پێویستە بزانم كێ پێداویستى رۆژانەو وخزمەتى پرسەكانم دەكات خەمى من بەخەمى خۆى دەزانێت ئەم هەڵبژێرم تا یەكەم هەناگاوى بەختەوریم بەدەست بهێنم.
یەكێك هەڵدەبژێرم كە دڵنیابم بەپارەو سەروەت وسامانى میللەت زەنگین نەبووە وبەچاوسوركردنەوە زەوی كشتوكاڵیەكانى دانەبڕیوە وسەیرانگاكانى لى پەرژین وحەرام نەكردوین .
یەكێك هەڵدەبژێرم هیوایەكى ژیانم بۆ زیاد بكات نەك هیوام لاوازتر بكات ،یەكێك ترسێكم لێ بڕەوێنێتەوە نەك ترسێكم بۆ زیاد بكات یەكێك ئیشەكانم بۆ ئاسان بكات نەك بەسەر شانى مندا سەركەوێت زیاتر لێم قورستر بكات یەكێك نوێنەرایتم بكات لە پەرلەمانا بارم سوك بكات نەك خەم وداخم بۆ زیاد بكات پرخەى خەوى بێت تەنیا لەكاتى دەست هەڵبرینا بەخەبەر بێت ئەویش بۆ خزمەتى حزب بێت نەك بۆ هەقى دەنگ ومتمانەى من بێت .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە