نەكەن..سیناریۆیی پیاوكوژەكانی دەسەڵات تەواو بكەن

Monday, 04/04/2011, 12:00

1109 بینراوە





ئەوانەی كەبوختان دەكەن بۆ هەڵسوڕاوانی سەرای ئازادی، رێك وەكو پیاو كوژەكانی یەكیتی و پارتی وان، هەندیك جاریش لەنەزانی خۆیان كاری یەكێتی و پارتی تەواو دەكەن، بەداخەوە هەندیك لەو كەسانەی ئەو بوختانانە دەكەن لەناو ئۆپۆزسیۆندان، بەشیكیشیان لە ئیستلدا لەهیچ شوینێنك نین، لەبەر ئەوەی نا كە پاكن بەڵكو لەبەر ئەوەی لای ئۆپۆزسیۆنیش سیقەیان نەماوە، چونكە هیندە ئەو حزب و ئەویان كرد بەمانی ڕای جیاوازیان خۆیان دۆڕاندو وە،
لە ئیستاشدا هەندێك لەوانە كە كەوتونەتە بوختان و درۆ بۆ ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی، رۆژانە رۆژی نیوكاتژمێر تەنها بۆ قسەی گەورە دین و دەیانەویت، خۆیان بەكەن بەكوێخای باوكی شەهید سوركی و باكی شەهید رێژوان..هەمو شەهیدەكان، بەڵام خۆشبەختانە بنەماڵەی شەهیدەكان نمونەیین، كردگار هەڵیبژاردون تا ئەم دەسەڵاتی ئیستا پی بروخێنیت، چونكە كاتیك بەجاوی ویژدانەوە سەیری شەهیدەكان دەكەیت هەست دەكەیت تۆڵەی ئەوانە تەنا نەمانی ئەمە دەسەڵاتەیە و بەس.
بەڕێزان ئەو باوكانە پیاوە ئاساییەكان نین خێرا بڕوابكەن، بەڵكو پێكهاتون لەكۆمەڵێك باوكی جوامێرو بەهەڵوێست تێدەكەن ئەوانە كۆمەڵێك كەسی دۆڕاوی نێووساحەكەی خۆیانن. هەمیشە كە، كەسوكاری شەهیدانی 17 شوبات ورۆژانی دوای دەبینم هەست دەكە كردگارم ئەو بنەماڵانەی هەڵبژاردوە كە نمونەی هەڵویست و قیمەی ئەخلاقی نیشتیمانین، هەستدەكەم ئەو شەهیدیەیان كاتێكی زێڕینەو كردگار بەهەمو كەسێكی نابەخشێت، چونكە كە هەمیشە ئەو باوكانە دەبینم هەست دەكەم كردگار خوینی ئەو كەسەپاكانەی كرد بەقوربانی بۆ پاككردنەوەی ئەم نیشتیمانە لەپیاو كوژو گەەندەڵەكان، هەمیشە گەنجەكانی سەرا كە باوكی شەهید سوركێی و شەهید شیرزاد دەبینن دەبنە كۆمەڵیك لە گڕی توڕەی بۆ سوتانی دیكتاتۆرو سوتانی گەندەڵی، دەبنە پارچەیەك لەحەق لە چوانی.
بۆ یە پێویستە روناكبیران و ئۆپۆزسیۆن بەهەرسیێ لایەنەوە، ڕێگە نەدەن بەكەسانێك كەئێستا لەناو ئەو سی لایەنەدان، تۆمەت بۆكەسانێك هەڵدەبەستن كە هەموو رۆژێك لەسەرای ئازادی 8 تا 9 كاتژمیر لەوێدەبن تا ئەو پۆزە دەسەڵاتەی یەكێتی وپارتی لە ناخەوە تێك بشكێنێت و تەنها ئەوەی پێیانەوە بمینیتەوە رسواییانبێت.
من بڕوام وایە ئەوەی تۆمەت بۆ ئەندامەكانی ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی هەڵبەستێت، بەشێك دەبێت لەو تۆمەتانەی هەردوو حزبی پیاوكوژی یەكێتی وپارتی ویستیان بیكەن و بۆیان نەجوە سەر.
ئێوە تێبگە بەڕیزان نەكەن كاری ئەو دوو حزب تەواو بكەن كە گەرمیانی یانزەساڵ و شیرزادی تاقانەی دایەو ئومیدی یەسنای شەش مانگ،یان كوشت. جونكە دواجار ئێوەش بەشیك دەبن لەو گەمەیە. بەشێك دەبن لەناشرینی، چونكە كەسانیك لەو ئەنجومەن و سەرای ئازادیدان كە لەدوای روداوەكان میژوەكەی بێی چاو پۆشین دەنوسێتەوە، هیوام وایە بەشێكبن لەچوانی و باشی ئەوبەشەی كەباسی باشیەكەی دەكرێت تیایدا.
من هیوام وایە سەركردە بەرێزەكانی ئۆپۆزسیۆن كەمیك بەئاگان لەهەندیك كادرو هەڵسوڕاوی خۆیان كەرۆژانە چەندە دڵی ئەو گەنجانە دەشكینن لەمەیدانی سەرای ئازادین. بۆیە ئەوان خۆیان هەڵویستیان تەواو دەبێت بەرامبەریان.
ئاخەر هەرسی حیزبی ئۆپۆزسیۆن بڕیاریان لەگەڵ شەقامدایە ئیتر بۆ كادرە بجوكەكانیان لەسیاسەتیان تێناگەن. گەر دەتانەویت بەشێكبن لەگەمەی پیاوكوژەكان باشتر وایە بڕۆنە ناو یەكێتی وپارتی خۆ ئێوە بەردەوام هەروابون، بڕۆن ڕای ئۆپۆزسیۆنیش تیكمەدەن بڕۆن ناكرێت لەهەموشتیكدا ئێوە هەبن. زۆرجار هەندیك كار هەیە مێژو دەتوانێت بانگت بكات كەبیكەیت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە