هاتنەوە مەیدانی هێزوپەیامی شوراکان چارەسەری ئێستای هەرێمە

Friday, 28/03/2014, 12:00

1722 بینراوە



  هەموو دەزانیین کە دوای کۆتایی هاتنی شەری ساردی بلۆکی شەرق وبلۆکی غەرب ئەو داگیرکردنی کوێت لەلایەن حکومەتی بەعسەوە ببێتە هۆکارێ بەوەی بلکۆی غەرب (ئەمریکا) بۆ دارشتنەوەی سوستەمی جیهانی ونیشاندانی خۆی وەک پۆلیسی جیهان لەناوچەی رۆژهەلاتەوە دەست پێبکات ئینجا شەری کەنداو گەورەترین و ئاسانترین شانۆبوو بۆ ئەومەبەستەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەیانەویست بۆیە لەماوەیەکی کەمتر لە دوومانگ ئەوەبوو هێزی حکومەتی عێراقیان لە خاکی کوێتدا کردە دەرەوە کە بەجۆرێک گۆرانکاریەکی بنەرەتی کرد لەسەر ئاساتی ناخۆی ئێراقدا کەوا بووە هۆی پەرشوبڵاوی ئەو هەموو هێزە عەسکەری وئەمنی وئابوریەی حیزب بەعس کە چەندین سال بوو کۆمەلگای عێراقی پێدەچەوسانەوە ودەسەلاتی خۆی بەسەردا دەچەسپاند ئەمەش ئەو هۆیەبوو کەوا کۆمەلگای تینووی ئازادی وسەربەستی عێراق دەنگی نارەزایەتیان هەلبری وراپەرین وە هێزی گەل پاشماوەی بەعسیان لە خوارووی عێراق تا نزیک بەغداد رامالی بێگومان کۆمەلگای کوردستانیش بێبەش نەبوو لەو چەوساندنەوەو داپلۆسینەی دەسەلاتە فایشیستەی کەلەماوەی تەمەنی حکومیداکردی بۆیە ئەم گۆرانکاریەوهاتنەپێشەوەی هەل ومەرجە وایکرد کە هێزی گەلی کوردیش راپەرن ودامودەزگای بەعس دوای چەندین سال رامالن و ئەم هەرێمی کوردوستانە ئازاد بێت وە بێجگەلەهێزی چەکداری حیزبە کوردیەکان هیزی جەماوەریش کە پێکهاتبوو لەکەسانی بێلایەن و بالاکانی چەپە کەهێشتا رێکخراونەبوون توانرا هێزی شورایی پێک بێت لە گەرەکەکاندا بنکە دروست بکرێ و داخوازیەکانی خەلکی گەرەکەکان لە هەمووبارەیەکەوە دەسەلاتی جەماوەر چارەسەری بکات وە هێزی جەماوەر پێچەوانەی هیزەکانی بەرەی کوردوستان دوورلەمل ملانیی پەرژەوەندی حیزبی وسیاسی بەگژ هێزی حکومەت وکاروکردەوەکانی بەرەکوردوستاندا دەچوونەوە و تێدەکۆشان بۆ هاتنەدی دەسەلاتێکی جەماوەری کە لە ناخی گەرەکەکانەوە بێتەدی وجێگرەوەی حکومی بەعس و دەسەلاتی پەرژەوەندی حیزبی وبنەمالەبێت ئەم هێزی شوراییە وحکومرانیەیی کە بیرورای چەپ زیاتر پیشاندەری بوو بەجارێک لەناخی کۆمەلگادا پەسەندکرابوو بەوەی تینویەتیکانی ئازادی ویەکسانی وحکومی گەلی کۆمەلگای دەشکاندن بەهەزارەها کەس بەدەنگیەوە دەچوون بێ هیچ شەرەپەرۆیەک وگەندەلی وهێزی میلیشا بۆیە هەرزوو بەرەی کوردوستان دژی وەستایەوە وهەولی لەناوبردنیدەداچونکە هەرزوو بەرنامەی ئەم دەسەلاتی ٢٣سالەیان دارشتبوو بەلام هەلومەرجی سیاسەتی هەمەجۆرەی ئەمەریکا بەرانبەر بە بەعس بووهۆی رەوە گەرورەکەو کوردوستان چۆل بوو وبەهۆیەوە هێزی شورایی نەتوانرا بەردەوام بێت بەلام لەو تەمەن کورتەدا هیزی شورایی سەلەماندی کە وەلام دەرەوەو چارەسەری گرفتەکانی کۆمەلگای کوردوستان لەئێستادا کە نایەکسانی و چەوساندنەوەکانی رژێمی بەعس بەشێوەکی ترو ترسناکتر لەسەر کۆمەلگا هەیە کە ماوەی زیاد لە ٢٣سال بەلگەیەو نارەزایەتیەکان زیاتربووە بۆیە دەبێت بنکە وهێزی شوراکانمان لەوساکە زیاتر بەهێزبکەین و یەکگرتووتربین لەمە زیاتر چارەسەرنیە و ئێستاش بالاکانی چەپیش رێکخراوبوون نموونەیەکی دیاری(حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردوستان) و کۆمەلگاش لەهەموو بارێکەوە زیاتر هوشیاربووە . [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە