خەون یان مۆتەکە بە قەڵەمی "نەوشیروان مستەفا""بەشی سێهەم کۆتایی "

Sunday, 24/03/2013, 12:00

3413 بینراوە


وەک لەبەشەکانی تردا ووتم ، که‌ دەبێ بەتایبەت قسە لەسەر نامەکەی "دانیەل میتەران" بکەم ئه‌وه‌شم کرده‌ بەشی سێهەم و کۆتایی ئەم نووسینە، چونکه‌ ناوه‌رۆکی ئه‌م نامه‌یه‌ گه‌لێک قسه‌ هه‌ڵده‌گرێت و دیوێکی ناپاکیی به‌رپرس و سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتیی ده‌رده‌خات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک له‌ نامه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت دانه‌ل میتران وه‌ک پاڕانه‌وه‌ له‌ مه‌سعود و جه‌لال داوا ده‌کات، که‌ له‌ به‌ر خاتری کێشه‌ی کورد واز له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بهێنن و چیدی خیانه‌ت له‌ گه‌ل و له‌ وڵاتی خۆیان نه‌که‌ن.
کاتێک وەفدەکەی یەکێتی و پارتی دەگەنە پاریس لە کۆشکی "فرانسوای یەکەم" کۆیان دەکەنەوە " مادام میتەران" دەیەوێت ڕاستەو خۆ بچێتە لایان ، بەڵام لەبەر چوونی بۆ خەستەخانە و نەخۆشکەوتنیی بەنامەیەک میوانەکان بەسەر دەکاتەوە.
"نیازم وابوو کە بهاتبایەم لە نزیکەوە چاوم پێتان بکەوتایە و بەشداری گفتوگۆکانتان بووبام هەوڵ دەدەم بەپیی وزە و توانام یارمەتیتان بدەم " لە درێژەی پەیامەکەیدا مادام دانیەل دەڵێت: " کۆبونەوەکەتان لەمەڕ داهاتووی گەلی کورد گرنگییەکی تایبەتی هەیە. کوردەکان بەگشتی، ئێران و تورکیاش، چاوی هیوا و ئاواتیان لە ئەزموونی دیمکراسی ئێوە بڕیوە و لایەنگرانتان لە دەرەوەی ووڵات شانازیتان پێوە دەکەن ".
کاتێکدا هەموومان دەزانین مادام "دانیەل میتەران" ئەو خانم و دایکە میهرەبانە بوو کە لەدوای ئەنفال هەزاران کوردی لەئاوارەی کەمپەکانی ناو تورکیا ڕزگارکرد و بەرەو ووڵاتی فەڕەنسای بردن، بەڵام لە گەرمەی پەیامی ئەم خانمەدا پارتیی و یەکێتی لەشەڕێکی ماڵوێرانیدا بوون و هەرێمێکی جوگرافیا بچوکیان له‌ نێوان خۆیان بەسەر دوو بەشدا دابەش کرد و سەدان چیرۆکی قێزەونیان هێنایە ناو مێژووی نەتەوەیەکه‌یانه‌وه‌ کە هێشتا لەسێبەری بەعس قوتار نەبببوو ، هێشتا تارمای گەڕانەوەی بەعسییه‌کان نەڕەویبووه‌وه‌ لە سنورەکانەنەوە هەڕەشەی لەسەر بوو، بۆ هیواو ئومێدی کورد لە بەشە داگیر کراوەکانی تری ڕۆژهەڵات و باکوردا ، ئەوە ڕۆژانە سەری ئەندامەکانی کۆمەڵە و دیمکرات لە تەلیس دەکران و بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەبرانەوە ، بانگەوازی شەڕ دژی پارتی کرێکارانیش هەمان ئەو هیوایە بوو کە لەسایەی پارتی و یەکێتیدا هاتبووه‌ ڕۆژەوە .
مادام لە پەیامەکەیدا دەڵێت: " ڕووداوه‌ دڵتەزێنەکانی ئەم دواییه‌ بەتوندی ڕایچڵەکاندین دڵ و دەرونی بریندارکردین" ڕەنکە ئەم خانمە ڕاست بکات وەک دایکێک وەک ئافرەتێک کە ڕاستەو خۆ دەیەوێت گەلێک بە کەنارەکانی ئارامی بگات و ڕەنگە ئەوەشی زانیبێت کە کورد گەلێکە بۆ هەموو یارمەتیەک پێزانینی خۆی نمایش دەکات و مێژووی کورد پڕێتی لەسەدان نموونەی زیندوو ، بەڵام نێتی دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا چی بووە ؟ کە ئەوان خاوەنی پلانی "سا یکس بیکۆ" دژ بەنەتەوەی کورد کێ ناڵێت وەک جۆرج بیکۆ ئەودەمەی فەرەنسا کەسانێک بەهەمان نەهجەوە لەکێشەی کوردیان نەڕوانیوە ؟ بۆ دۆشینی کانزاکانی ژێر زەمینی کوردستان .

خانمی میتران لە درێژەی پەیامەکەدا دەڵێت:" سەرۆکی هەر دوو پارتی بەرپرسیاریەتێکی زۆر گەوریان بەرامبەر مێژووهەیە "
خانم وا دەزانێت گەلی کورد وەک گەلی فەڕەنسایە و سەرکردەکانی حساب بۆ مێژوو دەکەن ، بۆیە پیاو کە پەیامی ئەم خانمە دەخوێنێتەوە هەست بە داماویی گەلێک دەکات کە کوردە ، ئەوەتانێ ئەم سەرکردە فەرز کراوانە خیانەتیان لێ دەچۆرێت ،کەچی جارێک لەبەردەم دادگای گەلدا ڕانەگیران ، مرۆڤ بەچاو نوقانێک دەتوانێت سەدان نموونە لە خیانەتی ئەمانە بێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ و قسەی لەسەر بکات، قابیلە کورد ئەو گەلە زیندووە بێت لاشەی میرابۆکان دادگایی بکات، مادام میتران خاوەنی مێژوویەکی وەک شۆڕشی فەرەنسایه‌ ، ئەوان دەتوانن ڕوو لەسەرکردەکانیان بکەن کە ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژوو فەرامۆش نەکەن، چونکە گەلی زیندوو دادگای ئێسک و پروسکی خیانەتکارانیش دەکات ، نەک وەک لای ئێمە جاسوس و سیخوڕەکان و فایلدارەکان چەپڵەڕێزان بکرێن. دەکرا هەموو پەیامەکەی ئەم خانمە دێڕ بەدێڕ قسەی لەسەر بکەم بەڵام من وەک تاکێکی کورد گیانم نیشتە سەر ئارەق کاتێک نامەی ئەو خانمە م خوێندەوە ، کە دەڵێت" بەو کردەوەیەتان داهاتووی خۆشتان و نەتەوەکەشتان لە مەترسی دەخەن" بەڵام ئەوان لەگەرمەی شەڕەکاندا ڕێزیان لەو دایکانە نەگرت کە بەپێ لەسلێمانییه‌وە چوونە هەولێر و لەبەر دەم پەرلەماندا نزایان کرد شەڕی براکان ڕاگرن ، ئیتر چۆن ڕێز لە بێگانەیەک دەگرن، کە دڵسۆزی کورد بێت ؟ پاشان ڕوویان تێدەکات و دەڵێ " بەشێوەی پیاوی دەوڵەت، بجوڵێنەوە و چارەنوس و سەربەرزی گەل و ووڵات نەکەنە قوربانی" کەچی دەنگۆی ئەوەمان بیست لەلایەک سوپای پاسداران هه‌تا کۆیە دەهێن و لەلایەکیش سوپای بەعس هەولێر دەخاتە ژێر ڕەحمەتی تانکەکانێوە، بەوەشەوە ناوەستن سوپا و جەندرمەی تورکان دەهێن و ئەوە ماوەی 16 ساڵە سەربازگەیان دانەوە و بەقسەی بەهرۆز گەڵالی نوێنەرەکەی یەکێتی و پیاوە فایلدارەکە دەڵێت تورکیا 3500 سەربازی ڕاهاتووی لە باشورە و بەهیچ شێوەیەک تورکەکان بچنەکوێ وداگیری بکەن ناڕۆن لەوێ .

http://www.niha24.com/Direje.aspx?Jimare=6604
پاشان مادام دەڵێت لە کۆتایی پەیامەکەیدا :" دواڕۆژی گەلەکەتان بەهیمەت و مەسئولییەتی ئێوەوە گرێدراوە، دنیا چاوی لێتانە و ئێوەش دەبێت بەسەربەرزیی لەم ئەزموونە مێژوویەداسەرکەوون" .
شەڕی براکان تەنها ژمارەی قوربانییه‌کان و چیرۆکە دزێوەکانی بە میرات بۆ جێهێشتین و هیچی لێوە فێر نەبووین، پێناچێت لە داهاتووشدا هیچی لێوە فێربین ، چونکە بەڕاستی ئێمە گەلێکی سەیرو سەمەرەین ئەوەتانێ ڕۆژانە یادی مردۆکان و قوربانێکان دەکەینمەوە ، پاش تۆزێک هێشتا فرمێسکەکانمان نەسڕیوە هەڵدەپەڕین و سەمادەکەین . جوێن دەدەین و گوێ لە درۆ و دەلەسەی بەرپرسەکان دەگرین ، کەچی لەچاو تروکانێکدا کە دەر دەکەون رادەکەین وێنەیان لەگەڵدا دەگرین و گەورەی دەکەین و لەماڵەوە و له‌ ژوورەکەماندا لەشوشەی دەگرین و هەڵی دەواسین ، بەوەشەوە ناوەستین لە پەیجی فەیس بووکەکانماندا بڵاویان دەکەینەوە و دوایش لە مایک ئازادەدا قسەیان پێدەڵێین و دەڵێین گەندەڵن و دزن و فاسیدن. ئێمه‌ هیچمان به‌سه‌ر هیچه‌وه‌ نه‌ماوه‌، شایسته‌ی ئه‌وه‌ین له‌ ئاوێنه‌دا هه‌ر تاکێکی کورد نه‌فره‌ت له‌ روخساری خۆی بکات‌، چونکه‌ ناتوانێت ببێته‌ ئه‌وه‌ی که‌ نه‌وه‌کانی داهاتوو شانازای به‌ باوانیانه‌وه‌ بکه‌ن.
خەون و مۆتەکە کتێبێکە دەبێت ببێتە وانە و هەموومان بیخوێنینەوە چونکە لەوێدا کەسایەتی سەرانی باشورت بۆ دەردەکەوێت و دەزانی چارەنووست بەدەست کێوەیە و کێ ئەو ماشێنی مێژوە دەهاژووێ کە تۆ سەرنشینی تێیدا، ئەوەی جێگەی تێڕامان بوو لام خودی "نەوشیروان مستەفایە " کە لەناو ئەم یاداشەدا باسی گەشتەکانی دەکات بە ناو ئێران و ئەورپادا لەو کاتەدا کە کوردستان و سلێمانی هەژاری و نەداری و ئابڵوقەی پارتی و بەعس و ئێران بەربینی گرتبوو خەڵکی ڕۆژانە هەموو شتێکیان لەماڵەکانیاندا هەراج دەکرد کە چی کاک نەوشیوان گەشت دەکات ، داخۆ بەچ پارەیەک ئەو گەشت و گوزەرانەی ئەنجام دابێت ، داخۆ نەدەکرا بەو پارەیە لوقمی چەند خەڵکی دابین بکردایە ؟ ئەمە هەر پرسیارە و هیچی تر هیچ لەناوەڕۆکی بابەتەکە و پێزی ئەم کتێبە کەم ناکاتەوە. بۆ بینینی بەشه‌کانی تری ئەم نووسینە .

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2b9671ed
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3421ecb4

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە