داوای ئاشکراکردنی چاره‌نووسی خوێندکار عەبدوقادر نەجمەدین ده‌که‌ین

Monday, 10/09/2012, 12:00

1344 بینراوە


بەپێی هەواڵیکی مالپەری هاولاتی ئێوارەی دووشەممە ، 3ی ئەم مانگە ، هێزێكی چەكدار كە لەشەش كەس کە بەجلوبەرگی سەربازیی‌و كڵاوی سوور‌ و دوو كەسی مەدەنی پێكهاتوون‌ و ئۆتۆمبێلی بێ‌ ژمارەیان پێبووە، هەڵدەكوتنە سەر كۆمپانیایەكی دەرمان ،لەشەقامی پزیشكانی شاری هەولێر‌و كارمەندێكی كۆمپانیاكە بەناوی (عەبدلقادر نەجمەدین -27 ساڵ) دەڕفێنن كە خوێندكاری قۆناغی شەشەمە لەكۆلێژی پزیشكی هەولێر، دەستبەسەر بەكەلوپەلی كۆمپانیاكەشدا دەگرن. لەوەش مەترسیدارتر بەپێی لێدوانێکی عسمەت ئەرگوشی بەرپرسی ئاسایشی گشتی هەولێربۆهەمان مالپەر دەلێن ئەوان بەهیچ شێوەیەك ئەو هێزەی خوێندکار عەبدوقادر نەجمەدینی فراندوە ، سەر بەوان نییە‌ و لەئاسایش نەگیراوە .
بۆیە ئیمە دەلێین:
١/ دەبیت خوێندکارعەبدوقادر نەجمەدین چارەنوسی بەپەلە ئاشکرا بکرێت و هەر تاوان و دۆسیەیەک لەسەری هەیە دەبێ بەپێی مافی یاسایی و مرۆ یەوە مامەلەی لەگەل بکرێ ،نەوەک بە رەفتاری ترس و تۆقان لەگەلی ئەنجام بدەن ، کەماوەیەکە بۆتە دیاردە لەشاری هەولێر لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر
٢/ پاراستینی گیانی عەبدولقادر نەجمەدین لەئەستۆی دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی کوردستان بەگشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتیە
٣/ داوا لەڕیکخراوە مرۆڤ دۆست و جاودیڕەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی بواری کۆمەلگای مەدەنیو لیژنەکانی مافی مرۆڤ و ئەمنی پەرلەمان دەکەین ، فشارو نارەزایەتی دژ بەترساندن و رفاندنی هاولاتیانی هەولێر دەست پێ بکەن
٤/ ئێمە داوا لە تەواوی حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکەین کە لەبەرانبەر ئەم کردەوە مەترسیدارانەی دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر بێنە دەنگ و. ڕاوەستان لە کەنار مرۆڤ و ئازادی و مافەکانی پێویستە بە کردەوە بسەلمێت. دەنا ئەوانەی لە ئاست ئەم جۆرە کردەوە دەزگا مەترسی و پۆلیسیانە بێ دەنگ دەمێنێتەوە، لە ڕاستیدا بە بێ دەنگیان بەشداری لە درێژەکێشانی سەرکوت و تاوانکاری دەکەن
٤/ ئێمە لەلایەن خۆمانەوە دۆسیەی خوێدکار (عەبدوالقادر نەجمەدین) لەتەک دۆسیەی (کارزان کەریم و سەید ئەکرەم و وەلید یونس ...لەناوەندە سیاسیەکانی سویدی دەکەینە بابەتی دیدارەکانمان کەچەندین دیدارمان لەگەل بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە و دۆسیەی کورد لەپارتەکانی سوید دوای کۆتایی هاتنی پەرلەمانی سوید لە١٨/٠٩ دا رێک خستوە .
گروپی ١٧ شوبات /ستۆکهۆلم
٢٠١٢/٠٩/١٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە