سەركەوتنى "دەتەپە" و ئایندەیەكى گەش بۆ نەوشیروان مستەفا

Friday, 03/04/2009, 12:00

1208 بینراوە


ئەگەر چاوێك بگێرین بە هەڵبژاردنەكانى توركیادا لە چەند دەیەیەكى رابردوودا دەبینین بەردەوام دەسەلاتداران و حیزبە سیاسیەكانى توركیا چەندین شێوازى درۆ و هەڵخەڵەتاندن و فروفێڵیان بەكار هێناوە بۆ بەدەست هێنانى زۆربەى دەنگەكانى رۆڵەكانى كورد لە باكورى كوردستان , جارێك كەسێكى وەك بوڵەند ئەجەوید بۆ راكێشانى هەستى ملیۆنان كورد داپیرەى خۆى كردە كورد و سەردەمانێكى تر بە درۆ و زۆرێك بەلێنى باق و بریق و خزمەت چاككردنى گوزەرانى هاوولاتیان و ...هتد .
ئەوەى كە لە هەموویان كاریگەر تربوو پارتە ئیسلامیەكەى نەجمەدین ئەربەكان بوو كە پاشان خۆى لە پارتى گەشەپێدان بینیەوەو كە ئەردۆگان سەرۆكایەتى دەكات , هەرچەندە ئەم پارتە لە چاو هەندێك پارتى ترى توركیادا جۆرە نەرم نواندنێكى تیا بەدى كرا بەرامبەر بە كورد بەلام هەر زوو دەركەوت كە ئەمان زۆر ترسناك ترن و بە ناوى دین و ئیسلامەوە دەیانەوێت هەستى كوردایەتى لە بەین بەرن و رۆڵەكانى كورد لە پارتە كوردەكان دوور بخەنەوە .
لە راستیدا لەم بارەیەوە دەكرێت بڵێن جۆرە پێشكەوتنێكیان بە دەست هێنا ئەوەى گرنگە بوترێت ئەوەیە كە كورد هەڵبژاردنى شارەوانیەكاندا ئەم جارە بە ئاگا هاتەوەو سەركەونێكى گەورەیان بۆ پارتى كۆمەڵگاى دیموكراتى كوردى (دەتەپەى هاوسۆز لەگەڵ پارتى كرێكارانى كوردستان) تۆماركرد .
ئەم جارە رۆڵەكانى كورد هۆشیارانە گوێیان نەدا بە دروشمە باقوبریقەكانى ئەردۆگانیەكان و ئەوانەشى بە هاوسۆزى دینى ئیسلام هەڵخەلەتابوون دەستیان خستەوە ناو دەستى رۆڵەكانى ترى كورد و ئەم سەركەوتنە مەزنەیان تۆماركرد كە شانازیەكى گەورەیە بۆ سەرجەم كورد .
هەڵبژاردنى ئایندەى باشورى كوردستان یش كە بریارە لە چەند مانگى داهاتودا ئەنجام بدرێت و بەدەر نابێت لە بەئاگا هاتنەوە و گۆرینى هەڵوێستى هەزاران كەس بەرامبەر بەم بارودۆخە گەندەڵەى باشورى پێوە دەتلێتەوەو رۆژانە بە بەرچاوى میللەتەوە سەدان ملیۆن دۆلار دیارنامێنێت و لە لایەكى تریشەوە سەدان گەنجى خێرنەدیوى ئە هەرێمەش كە هیچ ئایندەیەكیان رۆشن نیە سەرى خۆیان هەڵدەگرن و روولەدەرەوە دەكەن و دەیانیشیان لە سەرەتاى ئەم كۆچەى لاوانەوە وەك سەروەت و سامانى كوردستان دیار نەماون و بێسەرو شوێنن .
ئەگەر بەرێز ئەحمەد تورك سەرۆكى دەتەپە سەردەمێكى نوێ بهێنێت بۆ رۆڵەكانى باكور بە دڵنییایەوە لە باشوریش گەل چاوەرێى بەرێز نەوشیروان مستەفایە كە واقیعێكى نوێ بهێنیت و سیستەمى حوكمرانى دارزیوى هەژدەساڵە بگۆرێت و سەرلەنوێ بەهارێكى پر هیواو پر لە گووڵ و ژیانەوە بهێنێتەوە بۆ باشوور .
دەكرێت ئەو گۆرانەى باكور هیوایەكى گەش بێت بۆ باشوور كە ئیتر سەردەمى گۆرانە .
هەرچەندە بێدەنگیەكانى بەرێز نەوشیروان مستەفا لەلایەك دەسەلاتدارانى بێئارام كردووە لەلایەك هاوسۆزەكانى بەلام لەگەڵئەمەشدا خەڵكى ئەم هەرێمەبە تایبەتیش گەنجان و لاوان بە هیوایەكى گەشەوە ئەرواننە ئاراستەو بۆچوونەكانى بەرێزى و گەشبینن بەرامبەر بە ئایندە و سەركەوتنەكانى لە هەڵبژاردنى داهاتودا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە