دزیەكانی لاهور شێخ جەنگی برازای جەلال

Thursday, 09/07/2009, 12:00

4232 بینراوە


خۆێنەرانی بەرێزی كوردستان پۆست
دوابەدوای ئەو هەواڵەی كە دەربارەی لاهور شێخ جنگی وە براكانی بلاو بۆوە  جلال , ئاراس شێخ جنگی بانگ كرد بۆ لای خۆی وە سوكو چروكی كردبوو بڵام ئەم زاتە بە خەیاڵی دا نایەت چونكە ئەمە یەكەم جاری نیە كەوا سوك و رەزیل دەكری. ئاراس چەندەها جار بە دەستی جەلال لێدانی خواردووە تائێستا چەندەها جار بەبەر چاوی خەڵكیەوە بە گۆچان و موبایل و پەرداخ و چەندەها شتی تر لێدانی خواردووە. بەڵام ئەوەندە سوكە كە لەبەر پارە هیچی بە خەیاڵ دا نایەت وە ئەڵی مام میزیش بكات بە سەرمدا بە شانازیەوە ئەی خۆمەوە.
جەلال, دلێری سید مەجیدی بانگ كردووە وە پێی راگەیاندوە كە كۆمپانیای پارێزەر دابخات وە پاراستنی چاڵى نەوتەكان بخاتە ئەستۆی كۆمپانیای نۆكان. واتا پارەكە لەم گیرفانەوە بچێتە ئەو گیرفان. وە دەزگای دژە تیرۆر بخرێتە سەر ئاسایشی گشتی. لاهور كە ئەمەی بە هیچ شێوەیەك بەدڵ نیە كەوتۆتە پارانەوە وە هەوڵدان بۆ مانەوەی. لاهور بە هیچ شێوەیەك رازی نیە لە ژێر دەستی حاكم قادر كار بكات. ئەو چەندەها جار بە پۆزەوە لە ناو فەرماندەیی باسی لەوە كردوە كە حاكم قادر بە پاو دانانێت وە هیچ حسابێكی بۆ ناكات. ڵاهور هەركات باس لەوە دەكات كە حاكیم قادر وەك و مار وایە وە كەس نازانی كەی پێتەوە ئەدات وە وەفای بۆ كەس نیە بێجگە لەمە وا پێئەچێت بایدابێتەوە بۆ ئەولا وە بووبێتەپیاوی كۆسرەت . لاهور ئەو بە دز دائەنێ وە ئەڵێت موستەمسەكمان هەیە كە چیكردوە لە شارەوانی. هەر بۆیە بە ئاراسی ڕاگەیاندوە كە لە ژێر دەستی دزێك دا كار ناكات چونكە هیچ بۆ خۆی نامێنێتەوە كە بیدزێ. لاهور بە علاقاتی لەگەڵ ئەمریكیەكاندا پۆز لێئەدات وە كە ئەوان ئەمیان زۆر خۆش ئەوێت وە تەنها لەگەل ئەمدا ئەیانەوێت كار بكەن وە نەك لەگەل حاكیم قادر.
بەرێزان لە چ ولاتێك دا بووە كە سەروكی ولاتەكە شانازی بەوەوە بكەن كە بۆ ئەمریكیەكان كار دەكەن وە CAI ن لە وڵاتی ئێمەدا نەبێت. ئەوەتا قوبادی كوری جەلال بۆ CAI كار دەكات وە خێزانەكەی بۆ پەنتاگۆن كار دەكات.

ئەم زاتانە ئێسا لە ناو فەرماندەیی پێشمەرگە كەوتونەتە پارە دابەش كردن بە سەر پێشمەرگەكاندا وە تەهدید كردنیان گەر دەنگ نەدەن بە لیستی كەرە سپیەكە.

من تێناگەم ئەم یەكێتیە بۆ وای لێهاتووە بە هەزارەها پێشمەرگەی دێرین هەیە كە موچەكەی تەنها 60000 دینارە بەلام یەكێكی وەك و ئاراس كە هەموو ژیانی لە روسیا وە لەندەن بەسەر بردووە بۆ بەپلەى وەزیر خانە نشین بكرێت؟ ئەو كە تەمەنی 50 ساڵە ئەمە كەی تەمەنی خانە نشینیە؟
بەرێزان لیژنەی بەدوا چوونەوەی ئەو 18،000،000 دۆلارەی كە لە لایەن هیواوە فەرهود كراوە نەگەیشتونەتە هیچ ئامانجیك وە رێگەیان پێنەدراوە لێكۆلینەوەی زیاتر بكەن. واپێئەچێت كاری لیژنەكە رابگیرێت وە مەلەفەكە دابخرێت. هیواش ئەتوانێت بۆخوی بەو 18،000،000 دۆلارە دزراوەی خەڵكانی رەش و رووتی كوردستان رابوێرێت.
هەر هەواڵێكی تازەمان دەربارەی ئەم خێزانە گەندەڵ و دزە دەستكەوێت بۆ بەرێزانی كوردستانپۆستی بڵاو دەكەینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە