سمایل عەزیز ئاغاو ئەنفال...

Thursday, 25/06/2009, 12:00

2066 بینراوە


لە سەردانەكەی هاپو سمایل عەزیز ئاغای زەنگەنە كە چوو لای جلال تاڵەبانی بەیعەتی عەشیرەتە زەنگەنەی دا بە لیستی كوردستانی . جا جەلال تاڵەبانی گەر تۆ كەسی وەكو سمایلت هەبیت كەس پێت ناڵیت كیلوت بە چەندە. ئیدی خاڵكی گەرمیان و كفری و چەمچەمال وناوچەی زەنگەنە بوون بە خاوەن ئەقلێكی گەورە و هۆشیار بۆ ڕاپەرین دژی عەشیرەتبازی . جا كاك سمایل چیت ماوە لە ناوچەكە . گەر تۆزێك خیرەت هەبێت لە گیانە ماڵی كوردی نەگبەت و گەرمێانی ڕەش و ڕووت تاڵ ناكەیت بۆ دانەوەی پاداشتی كارە پێس و قیزون و نادرۆست وا كردت دەبوای وەك شەیاتان رەجم بكرایەیت نەك بكرێت بە موقدەم لە هێزی پێشمەرگە و پشتیوانی كۆڕت هەرچەندە دەستی نییە لە تاڵانكردنی ماڵی ڕەش و ڕووتی گەرمێانیەكان نییە بەس موستەحقی مولازمی نییە لە شوێنك كە هەموو برینەكانی شوێنی دەستی باوكت و جاشكەكانی پێوە دیارە. بیرم دێت كاك سمایل سەرچاوەی كێشەو گرفت بووە لە شاری كفری . چەندین جار كێشەی عەشیرەتبازی گەورەو بوو. جا بەرێز كاك كۆسرەت كە پێشمەرگەیەكی ماندوو نەناسبوو بە داخەوە لەكاتی دەستبەكاربوونی وەكو سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئیداری سلێمانی دیوەخانێكی كردەوە بۆ سمایل ومەعاشێكی باشی بۆ برینەوە لە گەڵ دابین كردنی چەند پاسەوانێك . لەبەر ئەوەی كاك سمایل دۆژمن دار با نەكوژرێـت دوای فایل دارانی یەكێتی كەم دەبێت . سمایلی عەزیزی ئاغا وەكو كووچكەی نان خواردنە لە هەموو قازانگی بەشداری دەكات لە كاتی حكومەتی بەعسدا مستەشار بوو پۆسی كوردی دادەماڵی لە كاتی راپەرینەكە پیاوی بەرەی گەل بوو دوای لە 31 ئاب بوو بە پارتی و ئێستا هەواڵ بۆ باوشی گەرمی پڕ دۆلاری جەلال تاڵەبانی دەدات. قسەم بە خۆێنی شەهیدانی كوردستان دەخۆم گەر ئێستا مالیكی چەند فلسێكی پێ بدات دەبێت بە ێەحوە دژی كورد . ئیدی جەلال تاڵەبانی بۆ باوشی گەرمی خۆی بۆ دەكاتەوە لە بەر هێنانی چەند دەنگێك . با سەرانی یەكێتی باش بزانن سمایل عەزیزی ئاغا وەكو پەرۆیەكی بێ نوێژە لە كفری و گەرمێان چەنكە دەستی پیسی سوورە لە خوێنی شەهیدانی ئەو ناوچەیە, كابرایەك هەبوو لە كفری كوژا ناوی بورهان فەرتەنە بوو. ئەوە كابرایە چەندین جار سمایل ئیهانە دەكرد و چەندین جار لە نێو بازاڕی كفری سوكایەتی بە سمایل كرد و عەریف شەریف كە خەڵكی شار و دەستە ڕاستی سمایلە بوو بە هەمان شێوە ئیهانەی سمایل كرد. بەڵام پەندێكی كوردی هەیە ئەڵیت (سونە لە تەڕ بوو ناترسێت) دەواتا یەكێتی وپارتی خۆیان خاوەن فایلی رەشن ئیدی بۆ سمایلی كۆنە جاش لە ئامێز نەگرن . بەڵام بەداخەوە عوسمانی حاجی مەحموود كە پێشمەرگەیەكی دێرنی ناوچەكە بوو پشت و پەنا بوو بۆ سمایل هەر عوسمان پشتیوانی كرد بە مولازم و مەعاشی مانگانی بۆ سمایل بڕیەوە وە ئێستا كاك سمایل دامێن پاك پشتی لە عوسمان كرد . ڕاستە دەڵین (نان بە دە بە سەك نەك بە سفڵە) ئیدی با خەڵكی گەرمێانی بێ بەشی لە هەموو شتێك شوڕشێكی ئاگرین دژی سمایل و فایلداران دەست پێ بكەن با گوڕانی ڕاستی لە كفریەوە دەستی پێ بكات.ئەوەی كەندڵچیە لە كورەی ویژدانی گەرمێانی بسوتێن با ئیدی هۆش و بیری گەرمێانیە گەرمەكان دوور كەوێتەوە لە سۆزی عەشیرەت بازی خۆی بۆ خۆی دادگای تاوانباران بكات نە چاوەڕوانی دادگای بین .
24حوزەیرانی2008

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە