پارتی مه‌گه‌ر ته‌نها 500 بزماری که‌وش یان 500 توێکڵه‌ پیاز له‌ کاک ناسیح وه‌ربگرێت‌

Thursday, 01.27.2011, 12:00

1010 بینراوە


پارتی لای وایه‌ سه‌رده‌می (کانی ماسییه‌)، به‌هه‌ندێک پیاوی پوت و تڕۆ ئه‌و کاته‌ی هه‌رچی نه‌یاری خۆیان ‌بوو به‌دڵی خۆی له‌ناویان ده‌برد.
پارتی تا ئیستا توانیوێتی له‌ بادینان و به‌شێک له‌ناو شاری هه‌ولێر به‌ زه‌بری تیرۆرو تۆقاندن خۆی ڕاگرێ ، به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌ ده‌چی ئه‌گه‌ر‌ بتوانێ جارێکی تر له‌سنوری سلێمانی و گه‌ر میان وێنه‌ی مه‌لامسته‌فا به‌ دارو دیواردا بکات، پێێ وابێت ئه‌م سه‌رکرده‌ به‌زیوه‌ی که‌ ئاشی به‌تاڵ کرد و میلله‌تێکی له‌ مه‌ینه‌تییدا به‌جێ هێش، ئیستا له‌ ئێمه‌ی بکه‌نه‌وه‌ به‌ پیرۆز و باوکی کورد.
ناسیحی برام دادگاکه‌ی برده‌وه‌ ، چونکه‌ ئه‌وه‌ کاکه‌ ناسیح نه‌بوو سوکایه‌تی به‌پارتی کردبوو، به‌ڵکو پارتی خۆی بوو له‌ ناو لافیته‌یه‌کدا سوکایه‌تی کردبوو به‌ به‌هاکانی ژیان و ووتبووی پارتێکی حیزبێکه‌ پاک وه‌ک شیری به‌ری دایک و فایلداری تێدا نه‌بووه‌، مه‌سعودیش له‌کۆنگره‌ی 13 دا ووتی له‌ناو پارتیدا فایلێک نه‌بوو، که‌چی به‌ شانازییه‌وه‌ ته‌حسین شاوه‌یسی به‌برای خۆی شوبهان و 31 ئابیشی به‌ تاکتیک کردن له‌ به‌عس ته‌فسیر کرد.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ووتی: یه‌مه‌ن وه‌ک تونس نییه‌ و من داوای لی بوردن له‌گه‌لی یه‌مه‌ن ده‌که‌م ، ئه‌مڕۆ به‌ به‌یانێک میسر خۆپیشاندانی قه‌ده‌غه‌کرد ، ئه‌گه‌ر چی هه‌واڵه‌که‌یان ڕاگه‌یاند، که‌ شه‌هیدیش له‌ناو خۆپیشاندانه‌کاندا هه‌یه‌ ، مه‌سعودیش هیچ له‌ دنیا نازانێ، دوێنی له‌ناو کۆبونه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکدا ووتی کوردستان تونس نییه‌ ئێمه‌ هه‌ڵبژێراویی، چ شه‌رمه‌زاریه‌‌ که‌سێک هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵک بێت و که‌ ده‌رده‌که‌وێت 1000 حه‌سحه‌سی له‌گه‌ڵدا بێت، سه‌ری سوری داگیر بکات له‌وێوه‌ به‌سه‌ته‌لایت سه‌یری ووڵات ده‌کات.
پارتی پینه‌ دۆز نییه‌ 500 ملیۆن بزمار وه‌ربگرێت، مه‌گه‌ر بزماری که‌وشه‌که‌ی کاکه‌ ناسیح وه‌ربگرێ. دوریشه تا‌ له‌ هیندستانه‌وه‌ 500 ملیۆن توێکڵه‌ پیاز‌ی بۆ بهێنین، که‌ ئیستا ئه‌زمه‌ی پیازه‌ له‌م وولاته‌دا.
نازانم پارتی ته‌ریق نابێته‌وه‌ داوای پاره‌ ده‌کات و ئه‌و خه‌ڵکه‌ قه‌رزار ده‌کات؟ ئه‌گێڕنه‌وه‌ ده‌ڵێن پیاوێك لوتێکی زۆر زلی هه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌س باسی لوتی نه‌کات، هه‌ر که‌سێکی دیوه‌ بێ سێ و دوو ووتوێتی ئای له‌و لوته‌ زله‌ ئه‌وه‌ چییه‌؟ ئاخر پارتی و بنه‌ماڵه‌که‌ی مه‌سعود ده‌بێ نه‌ک به‌ پاره‌، به‌ڵکو به‌ دادگای شۆڕشگێرانه‌ دادگایی بکرێن ، که‌چی ئه‌مه‌نده‌ بێ ئابڕوون دێن نووسه‌ران ده‌خه‌نه‌ ژێر باری قه‌رزه‌وه‌.
به ‌کاکه‌ ناسیح ده‌ڵێین ئه‌و ته‌نها نییه‌، به ‌پارتیش ده‌ڵێین قه‌رزار قه‌رزاری نه‌کوشتووه‌ ، ئێوه‌ به‌و هه‌موو دزیه‌ تێر ناخۆن. قه‌رزه‌که‌تان هه‌ڵبگرن بۆ دوای راپه‌ڕین.