شیوعییەكانیش دەمانچە دەبەخشنەوە

Thursday, 07.16.2009, 12:00

1273 بینراوە


پێتان سەیرو سەمەرە نەبێت كە وتوومە شیوعییەكانیش دەمانچە دەبەخشنەوە، بەڵكو ئەو ناونیشانەى كە لەوتارەكەمدا ئاماژاندوومە توانجێكە بۆ یەكێتی و پارتییەكان و سەركردەكانی، نەك توانج بۆ سەر شیوعییەكان.
ئەم ئێوەراەیە جوانترین دیاردەو هەلسوكەوتم بە چاوی خۆم بینی، دیاردەیەك پڕ بوو لەجوانی و ئەخلاق، پڕ بوو لەنەرمونیانی و پاكی، ئاماژەو توناجێَك بوو بۆ یەكێتی و پارتی كە چیتر بەسە دەمانجەو پارەو ئۆتۆمبیل بەخشینەوەو خوێن ڕشتن، ئەو دیاردەیەش شیوعییەكان پەیڕەویان دەكرد ئەویش گوڵ بەخشینەوە بوو لەنێو بازارو سەر شەقام و كۆڵانەكانی كفری، بەسەر هەموو گەنج و منداڵ و پیرە پیاوو ئافرەت و دووكاندارەكان، حەقە یەكێتی و پارتی كە بوونەتە مافیای گۆڕەپانی كوردستان و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی كوردستان، لەبینینی ئەو دیاردەیەی شیوعییەكانەوە وانە وەربگرن و چاویان لێ بكەن و لەئێستاوە بە خۆیاندا بچنەوە.
ئەوەى منی دڵخۆشكرد لەگەڵ گوڵ بەخشینەوەكەدا دەیانوت ئەوەتا ئێمە لەبری دەمانجە گوڵتان پێشكەش دەكەین، ئێمە زمانی گوڵ بەكاردەهێنین. بەڕاستی ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا بە هەموو لیست و قەوارەو حزبەكانەوە زمانی گوڵ و یەكترقبوڵكردن بەكار نەهێنن، رەنگە خوێن ڕشتن ببێتەوە میوانی ئێمەى كوردی هەمیشە خوێن رشتوو، ئێمەى ئەو میللەتەكەى كە مێژوویەكی دوورو گەورەمان هەیە لەخوێن ڕشتن و یەكترو براكوژی.
دە توخوا بەسە شەڕو زمانی فیشەك و دەمانچە بەخشینەوە، با بەهەموومان گوڵ و زمانی دڵگەورەیی بكەینە ئامانج و هەڵسوكەوتمان.
[email protected]