کاوه گه رمیانی : کێی منی کوشت ؟؟؟

Friday, 27/12/2013, 12:00

2461 بینراوە





هاوڕێیانی هاو پیشه م دۆست ولاینگیرانی دۆسیه که م ڕۆژنامه نوسانی ئازا وئازادو بوێره کان ، ئازادیخوازان ، داکۆکی خوازان له مافی مرۆڤ و میدیای ئازاد ه کان، ئه ی ئه وانه ی دژی گه نده ڵی و ناعه داله تن له گۆمه ڵگای ئه مڕۆی کوردستانا ، من چاوه ڕوانی هیمه ته کانتانم له دۆزینه وه ی تاوانباری سه ره کی که ده ستی له پشت تیرۆرکردنمه وه بووه ، من چاوه ڕوانتانم بکوژه کانم بدۆزنه وه و بیان ده نه دادگاو لێپیچینه وه یان له گه ڵدا بکرێ ،هه تا تاوانباره ڕاسته قینه کان بناسرێن ، ئه زانن مه به ستم له تاوانباره ڕاسته قینه کان کێیه ؟ ئه وانه ی منیان کوشت من به تاوانباری سه ره کی نایان بینم . ئه وانیش قوربانین ، قوربانی ته ماحی پاره و پله و پایه وسه یاره ی جوان و شوقه ی ئه ڵمانی و ئه رزه ی ڕوکنه ن ، که لۆرد ۆڕه کانی ئه مڕۆی کوردستان بۆ کوشتنی نه یاره کانیان به ئه و ته ماحانه وه ، فریویان داون و ئه یان که نه به هێزی خۆیان بۆ کوشتنی ده نگ و ڕه نگه ئازادیخوازه کانی کوردستان . ڕاستیتان ده وێ ئه وانیش گوناحن ، ده یاره بکوژه کانم له کوشتنی مندا خه ونه کانی ئاینده خۆیان به دی کردوه ، بۆیه زۆر بێ به زه یانه منیان کوشت !! بکوژه کانم بێ ئاگا بوون له وه ی که من له پێناوی خه ونه کانی ئه وان و ئه وانی دیدا ، خوێنی خۆمم کردبووه ، کاسه ی داگیرکه رو دزو گه نده ڵ و مافیاکانی که لاره وه ، من ویستم مافیاکان نه یان که نه پیاو کوژ بۆ ئه رزه ڕوکنه کان و پاره و سه روه ت و سامانه زه وتکراوه کانی شاره که مان . من دڵنیام بکوژو هاوپیشه کانموخه ڵکی که لار به گشتی باش ئه زانن ، ئه و ئه رزه و مڵکه کانی که لار به زه بری لوله ی تفنگه کانی ده زگای ئاسایش و زانیاری و پاراستن و هێزی ده مامك داره کانی حزبه ده ست ڕۆکانی گه رمیان داگیرکراون . زۆرن ئه وانه ی ده ست به کڵاوی خۆته وه بگره یان هه ڵبژاردوه له کوردستاندا ، به ڵام من هه ر زوو ئه و کڵاوه م توڕداوه به رده م لوله ی تفنگی مافیاکانی که لاره وه و گوتم بێ منه تم لێتان ئه ی دزو گه نده ڵه ترسنۆکه کان من بێ ده نگ نابم لێت . .
من ویستم به ئاگادارکرنه وه ی به ش خورا و مزڵومه کان ، هێزێك له به شخوراو بێ به شه کان دروست بکه م هه تا مافه زه وت لێی کراوه کانیان بۆ بگه ڕێنرێته وه و له ڕیگای یاساو فیشاری گه له وه . مه خابن من زۆر هه وڵمدا که س پاڵپشتی نه ده کرد م من بێ پاڵپشتبووم ، بۆیه به ئاسانی زه فه ریان پێ هێنام . ئه گه ر ئێوه ی ئۆپۆزسیون و ناراڕزیی و بێ به شه کان له گه ڵمدا بوونایه هه ر زوو ئه و مافیاو دزو پیاو کوژانه م تڕۆ ده کرد له که لاردا . جێی داخمه هه تا هه نۆکه ، ئۆپۆزسێونه کانی کوردستان به رده وامن له به رزکردنه وه ی دروشم و قسه و هاوارو شعاراتی زل وقه به و دانیشتن و کۆبوونه وه ی بێ سه رو سه مه رو بێ به ر، له گه ڵ پارتی و یه کێتیدا ڕۆژانی پڕ له هیواکانمان بۆ ژیانێکی خۆش و ئه من و ئایش و خۆشگوزه رانی به ڕێ ده که ن . ئه وه تا به به ر چاوه ی هه موانه وه له چاوه ڕوانی گۆدۆکاندا ده سته و ئه ژنۆ دامان ئه نشێنن ، شه قامیش نووستوه ، به نج کراوی دڕۆکانی به رزانین له چاوه ڕوانی دروستکردنی ده وڵه ته که ی به رزانیدان ، که دڵنیام له سایه ی ئه و ده وڵه ته ی که به رزانیه کان دروستی ده که ن به ده یان سۆران و سه رده شتی منی و هیدی تێدا تیرۆر ده کرێت . .
(بۆدایکی ئه زیزم)
دایه گیان تۆ داوا له مسعود به رزانی ده که ی بکوژه کانم ڕاده ستی دادگا بکات له به ر ئه وه ی باوکم شه یدی پارتیه !!! دایه گیان... مسعود به رزانی ڕێگای خۆش کرد بۆ ڕۆژنامه بکوژه کان که بێ باک بن له کوژتنی ڕۆژنامه نووسان ، مسعود به رزانی دادگاکانی کوردستانی بێ ئیراده کرد له لێپرسینه وه کردن له تاوانباران ، به رزانی و پارتیه که ی که باوه کمی تێدا شه ید بوو ، سۆران و سه رده شتی هاوڕێمیان تیرۆرکرد .. دایه تۆ داوا له تاوانبار ده که ی داکۆکی له مافی من بکات !!! !!
دۆست و لاینگیرانی دۆسیه که م من له ژیانمدا بۆ ڕۆژێکیش بیرم له پارو پایه و پله و پۆست وناو بانگ ده رکردن نه کردۆته وه ، پاره له به خه ڵی مندا بێ گانه بووه هه رگیز منی نه ناسیوه ، نه له منداڵ و نه له مێرد منداڵه ی و نه له گه نجیشم دا، مه عاش خۆری هیچ لایه نێک نه بوومه بۆیه بێ باکانه شه ڕی گشت دزه کانم کردوه . .
(بۆ کۆرپه که ی ئاینده م ئامه د)
کوڕم ئامه د بمبووره نه یان هێڵه له خانووه گڵه که ماندا له ئامێزت بگرم و هێندێ وێنه بۆ یادگاری له گه ڵتدا بگرم ، ئه و کتێبه گه لێ ناوی خۆشی تێدا بوو من زۆر به په رۆشه وه به دوای ناوێکی پڕمان و خۆشدا ده گه ڕام بۆ تۆی ئه زیز ده ست نیشان بکه م . هه ر زوو ناو (ئامه د) م بۆت په سه ند کرد ، ده مزانی نام هێڵن بتبینم هه تا یادگاریه کامان هه بێ له گه ڵ یه کدا ، بۆیه په له بوم له ده ست نیشان کردنی (ئامه د) هات ببێت به یادگاری نێوانمان که گه وه ره بووی له ئاینده دا ، بمبوره نه م توانی له گه ڵتاندا بم ، بکوژه کانم زۆر په له بوون له کوشتنم شه نسی ئه وه یان نه دا ، له پاڵ دایکتا بم له چرکه کاته خۆشه کانی له دایك بوونت هه تا وه کو یه که م گریانتم گۆێ لێبێت . دڵنیام که گه وره بوی ڵێم تێده گه ی و ده م بوری . بیستم مامه کانت ناوی (پێنوس ... قه ڵه م)بۆتیان ده ست نیشان کرد بوو ، ، ئای که ناوێکی خۆشه و پیرۆزه لای من و سۆڕان و سه رده شت و هاوڕێکانی دیشم .... یادگاری خۆشمان له گه ڵ قه ڵه مدا هه یه ، ئه و قه ڵه مانه ی جه نگمان له دژی نا عه داله تی کۆمه ڵایه تی پێ به رپا ده کرد ، له دژی پیاوه تفه نگدارو گه نده ڵه کانی پارتی و یه کێتیا . کوڕم (ئامه د) ده سه ڵاتدارانی زه ردو سه وز، زۆر زندۆقیان له قه ڵه مه کانمان چوو بوون ، گه لێ ده ترسان له ڕێژه ی وشه و ڕسته کانی ڕیپۆرت و نووسین و بابه ته کانمان . هه ر بۆیشه ، به تفه نگه لوله ڕه شه کانیان مێژوی خۆ به ڕێوه بردنی کورد و خه باته که ی له پێناوی ئازادی و ڕزگاری نه ته وه که مانیان له مێژودا ڕه ش کرد ، هه ر وه کو ڕووی ڕه شی خۆیان . .
کوڕم (ئامه د) تۆیش به شێوه ی باوکت و مامه سۆران ومامه سه رده شتت ...هتد بوێرو نه ترس و ئازا به ، له هه ر لایه ك گه نده ڵی و نا داد په روه ری کۆمه ڵایه تیت به دی کرد له دژی ئه و گه نده ڵی و نا داد په روه ریه کۆمه ڵایه تیه دا ، بجنگه و له سه نگه ری مه زڵوماندا به و له دژی زڵم و زۆرداری به له هه ر کوێی بێت . .
با له کۆتای قسه کانمدا ، هاو پێشه و خمخۆرانم ... ڕووی پرسیارم بکه م لێتان . ئه رێ کێی منی کوشت ؟ ئه زانم وڵامه کانت وه کو یه ك نابێ ، من دڵنیام بۆچونی جیاوازتان هه یه له ده ست نیشان کردنی ئه و لایه ن و تاقم و به ندانه که تاوانبارن له تیرۆر کردنم ، ئه زانمیش جیاوازیه کانی نێوانتان له سه ر ده ستنیشان کردنی بکوژانم مافی سروشتی هه رکه سێکتانه له توهمه تبارکردن و به رائه ت کردن هه رلایه ن و تاقم و به ندێك که له پشت کوژتنی منه وه بووبن . .
به ڵام من دڵنیام له ناسنامه ی بکوژه کانم ، چاکیان ده ناسم هه رگیز شێوه ڕوخساریان له زهنمدا گوم نا بێ و ناسڕێته وه ، ئه وانه ی منیان کوشت هه مان ڕوخساربوون که سۆران و سه رده شتیان کوشت هه مان عه قل ومه نتقی حزبی و به ندی مافیایش له پشتی تیرۆر بوون مانه وه ن ..........


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە