ڕێگری له ساڵح موسلیم له لایه ن هه رێمی کوردستانه وه !!

Monday, 04/11/2013, 12:00

1919 بینراوە






کاتێ باس له داخستنی سنورو ڕێگری ده کرێت له به رده م هاتنه ناوه وه ی کوردانی ڕۆژئاوای بۆ باشوری کوردستان له لایه ن حوکومه تی هه ڕێمه وه ، له لایه ن میدیا کوردیه کانه وه ، یه کسه ر شۆك ده بم و له خۆم ده پرسم با شه ئێمه حوکومه تمان هه یه ؟ ئای باشه بۆهەتا ئێستا من نه م زانیوه حوکومتمان هه س ؟ هه ر زوو ڕائه چه ڵه کێم له و خه ونی حوکومه تا ! ئه ڵێم ئه ها حوکومه تی زه ردو سه وز مه به ستیانه . ئیدی دێمه وه سه ر خۆم و ئاوێکی ته زیو هه ڵئه ده مه ده مو چاوم داو، سنوری دێگه ڵه ی نێوان یه کێتی و پارتی به روونی ئه بینم و هه موو ته لیسمی حکومه تی هه رێم پووچه ڵ ئه بێته وه له بیروهۆشم دا . ئاخه پێمان ناڵێن ، کا م حوکومه ت و کام سنورو کا م سه ره ری وڵات ؟ ئه و سه روه ریی که لای تورکیاو ئێران بوونی نیه ! یان ئه و سه روه ریی مسعود به رزانی ده ی پارێزێ و داکۆکی لێی ده کات ! پێکه نینێکی پڕ له حه سره ته ، ئه گه ر بڵێن کوردستان هه ڕێمێکه و سه روه ری خۆی هه یه و هیچ وڵاتێ ناتوانێت ئه و سه روه ریانه ی پێ ده ڵێن سنوری ئه رزی و ئاسمانی و ئاوی کوردستان بیبه زێنێ .
ئه و حوکومه تی هه رێمه که باسی لێوه ده کڕی دوو له ت کراوه ، له نێوان دوو زۆندا، زۆنی زه ردو زۆنی سه وز، هه ر زۆنه و بنه ماڵه یه ك، تێدا باڵاده سته و حوکمڕانیه تی ، له هه ر یه کێ له م زۆنانه دا ، به به رژه وه ندی و میزاجی بنه ماڵه ی باڵاده ست کاره وباری ئه و زۆنه به ڕێوه ده برێ ، له هه مویشی سه یرو سه مه ره تر، له زۆنی زه ردا، ئه وه نده ده زگا سیخوره کانی تورکیا ده ستڕۆیه ئه وه نده بنه ماڵه ی زه رد ده ستڕۆنین ، هه رکاتێ له لایه ن ئۆردۆگانه وه هه ر کاروفه رمانێ به سه ڕۆکی زه رد بسپێردرێ ئه وه بێ چه ندو چۆن به ئه نجام ده گه یه ندرێ ، له زۆنی سەوزشدا ڕۆڵی به رچاوی کۆماری ئیسلام و ئه تڵاعاته که ی ، ئه بینرێ که چه نده ده ستڕۆیشتوون له و زۆنه دا (سه وز) خوش به ختانه جه ماوه که ی وشیارتره ، له زۆنی زه رد ، بۆیه له زۆنی سه وزدا به ئاسانی ده سه ڵاتی سه وز ناتوانێت وه کو زه رد هه هو هه ناسه کانی ئازادی بتاسێنێ له زۆنه که یدا . .
ئه وه ی ڕێگری کرد له هاتنه ناوه وه ی به ڕێز(ساڵح موسلیم) بۆ ناو باشوری کوردستان بنه ماڵه ی به رزانی بوو به بڕیاری تورکیا ڕێگای هاتنه ژووره وه ی ساڵح موسلیمیان نه دا . ئه م ڕێگریی به رزانی له ساڵح موسلیم لای هه مو لایه ن و خه ڵکه ساده که ی کوردستاندا، ڕوونه و ئاشکرایه که بنه ماڵه ی به رزانی بۆ پیشاندانی وه لاو دڵسۆزیان بۆ ئۆردۆگان و حوکومه ته که ی ئه و کارانه ده که ن له دژی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستاندا .
ئه وه ی لێره دا ئه بێت به وترێت ، په که که و ئه حمه د تورکه وهاوڕێکانی له (به ده په) دا که له ناو په رله مان و حوکمه تی تورکیادا خاوه ن پێگه ن و جه ماوه رێکی خۆڕاگه رو کۆڵنه دریان له گه ڵدایه ، وه کو هێزێکی نه ته وه یش ناسنمای خۆیان به یان کردوه بۆ نه ته وه ی کورد . که چی هه میشه له هه موو ڕووداوه کانی کوردستاندا مسعود به رزانیان ، کردۆته مه رجعیه ت پرس وڕاو بڕیاره کانی باکوری کوردستانیان خستۆته ژێر ده ستی مسعود به رزانیه وه . ئه م به مه رجەع کردنه ی مسعود به رزانی ، له لایه ن ئه حمه د تورکه و پارته که یه وه له سۆنگه ی ئه وه وه نیه که ئه مڕۆکه هه رێمی کوردستان له باشوردا نیمچه سه ر به خۆیه کی هه یه و خاوه ن پێگه یه کی نێو نه ته وه ییه وناوچه ییه ، ئه حمه د تورک و هه ڤاڵانی ئه یانه وێت هه یبه ت و مه کانه تی سه ڕۆکه که ی به رز ڕاگرن . ڕاستیه که ی سۆزێك ، ئه حمه د تورکه کان ده جوڵێنی که پڕه له بۆنی هاو زارا وه بوون، ئه م سۆزه بزوێنه ره به ته نها ئه حمه د تورکه کانی نه بزواندوه ، په که که یش له م سۆزداریه هاو زاراوه بوونه ، نه ی تاوانیوه خۆی نه پارێزێ . (په که که) سه ره ڕای به رزکردنه وه ئه و هه مو دروشمی نه ته وه یه تیانه ی که له ڕابردودا بانگه وازی بۆ ده کرد له ناو هه ر چوار پارچه که ی کوردستاندا بۆ به یه ك به ستنه وه ی خه باتی نه ته وه ی کورد له حزبێکی نه ته وایه تی نیشتیمانیدا .
مه خابن ئه و په یوه ندیانه ی (په که که) و سه رکرده کانی له گه ڵ ئه ندامانی بادینانی پارتیدا هه یانه به پێنج ده رسه دێکیان ، له گه ڵ ئه و هێزو لایه نانه دا نیانه ، که له هه مو ته نگانه و ناخۆشی و هێرشه کانی دوژمنان بۆ سه ر (په که که) سه نگیان کردوه به سۆپه ری به رده م ڕمه کانی دوژمنانی په که که ، جێکای ئاماژه پێ کردنه ئه وه نده (په که که)هیزو نفوسی له ناوجه ی سۆراندا هه یه تی به تایبه تیش سلێمانی و ده ورو به ری له هیچ شارێکی تردا به و شێوه یه نیه تی له باشوردا .
پارتی ئه گه ره کو له تورکیا زیاتر دژایه تی په که که ی نه کردبێت ئه و به دڵنییاوه به قه ده ر ڕژێمی فاشستی تورکیا له هه وڵی له ناو بردنی په که که دا، کاری جدی کردوه و هیچ کاتێکیش پارتی ئه و دژایه تی کردنه ی په که که و سه رکردایه تی په که که ی نه شاردۆته وه و نکۆڵیشی لێ نه کردوه ، زۆر به شانازیه وه (نێچیروان به رزانی) له تورکیادا گوتی : ئێمه زیاتر له سێ هه زار له پیاوه کانمان له شه ڕی دژ به په که که دا کوژراون ، ئه م شه ڕوقوربانیانه شمان له پێناوی پاراستنی ئه من و ئاسایشی سنوری تورکیادا کردومانه و داومانه ، هه م گیانمان به خشیوه هه م شه ڕمان بۆ ده وڵه تی تورکیا کردوه ، له م زیاتر حوکومه تی تورکیا چی ده وێت لێمان هه تا بۆیان بکه ین !!
هیوادارم به ڕێز (ساڵح موسلیم)له ئاینده دا ئه وتاوانانه ی بنه ماڵه ی به رزانی له بیر نه کات که ئه نجامیاندا له دژی ڕۆژئاوا ، هه ر له داخستنی سنورو ئابڵوقه ی ئابوری و دروست کردنی جاش له ڕۆژئاواد له دژی ئه و شۆڕه ش و سه رهه ڵدانه ی ڕۆژئاوا، هه تا ده گاته یارمه تی دانی تورکیا و بۆ دژایه تی و ده ست تێوه ردان له دۆخی ڕۆژئاواد.
ئه و گوله یه ی که به ڕێزت ئاماژت پێ کردو گوتت(شه ڕڤانی کوڕم به گوله ی تورکیا شه ید کرا) هه موو ئه و شه ڕڤانانی شه ید کران له ڕۆژئاوای کوردستاندا به گوله کانی ئۆردۆگانه کان و پارتی وبنه ماڵه ی به رزانی شه ید کران ، ئه م بنه ماڵه یه مێژویه کی دورو درێژیان هه یه له تێکدان و دژایه تی کردنی شۆڕش و سه رهه ڵدانه جه ماوه ریه کانی هه رچوار پارچه که ی کوردستانا. بنه ماڵه ی به رزانی (نیابتا عن الاعداو) شه ڕی کوردیان کردوه له هه مو به شه کاندا! ده با چی دی سۆزی زاراوه چێتی خیانه ته کانی بنه ماڵه ی به رزانی پێ نه شۆرێته وه و له بیرمان نه باته وه .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە