نەتەوەیەكگرتوەكان و بریارى كۆتای هێنان بە ڕژێمى بەربەرى قەزافى

Friday, 18/03/2011, 12:00

1291 بینراوە




دەمێكە دەسەڵاتدارانى ڕۆژئاوا سەرقاڵى بڕیارى دەركردنى ناوچەى دژە فرینن لە لیبیا,سەرەنجام ئەم بریارە دەركرا پاش هێرشى سەربازى قەزافى بۆ سەر شارى بەنغازى,پێش راگەیاندنى ئەو ئاگربەستە شەڕ و پێكدادانێكى زۆر مەترسیدار لەنێوان لایەنگران و نەیارانى قەزافى لە ئارادا بوو.شارى میسراتا بۆردومان كرابوو وە زیاد لە 30 هاوڵاتى كوژران,بریارى 1973 ى نەتەوە یەكگرتوەكان گورزێكى كوشندە بوو درا لەقەزافى بەچاوتراندنى لە بەكارهێنانى هەر هێز و توندوتیژیەك لە دژى هاولاتیان و یاخیبوان و شۆرشگێڕەكان,و ئەگەرى ئەوەى هێنایە ئاراوە كە ئەگەر قەزافى هێز بەكاربێنێ ئەوا لە ئەنجامدا هێزى وڵاتە هاوپەیمانیەكان لەبەرامبەردا هێرش بۆ سەر بارەگاكانى قەزافى دەست پێ بكەن و بەمەش پاڵپشتیەكى نێودەوڵەتى بۆ شۆڕشگێرە لیبیەكان دروست بوو.
بەراى لێكۆڵەرێكى سیاسى جۆناسان ماركوز ئەم بەیاننامەیە یان بریارى نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەكارهێنانى هێز بۆ ئازادكردنى لیبیا خاڵێكى مێژوویى هاوچەرخە لە مێژوى تازەى نەتەوە یەكگرتوەكاندا,چونكە وڵاتە عەرەبیەكان و وڵاتە ئەوروپیەكان و نەتەوە یەكگرتوەكان هەموو پێكەوە پشتگیرى ئەو بریارەیان كرد,هەرچەندە هەندێ لایەن لەدژى ئەو بریارە بوون بەڵام روسیا و ێین رێگر نەبوون لەبەردەم ئەم بریارە چارەنوسسازەدا.پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە كە ئایا ئەمە بەرەبەیانێكى نوێ یە بۆ نەتەوەیەكگرتوەكان؟هەرچەندە كۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دەمێكە لێرە بوونى هەبووە,بۆ نمونە زۆر لە وڵاتە عەرەبیەكان پشتگیرى هێزى سەربازى ئەمریكایان كرد لەدژى هێزى داگیركارى عێراق و ناچاركردنى ێەدام بە كشانەوەى لە كوەیت,هەمیشە ئەوە روونە هەر كاتێك كە سەركردەیەكى عەرەب بوە بەمایەى هەرەشە لە هەرێمەكەدا ئەوا كۆدەنگیەكى ئیقلیمى و نێودەوڵەتى دێتە ئاراوە بۆ تەدەخولاتى سەربازى و كۆتایى هێنانى ڕژێمەكەى وەك لەوەى ێەدامدا بینیمان.
ئایا لیبیا وەك ێەدام دەبێتە پێشهاتێك بۆ لابردنى سەركردەیەكى دیكەى عەرەب؟لەوانەیە,بەڵام تا ئێستا كەس بیرى لەوە نەكردوەتەوە كە چارەسەرێكى سەربازى بۆ ئەوەى كە لە بەحریەن دەگوزەرێ بدۆزێتەوە,یان تەنانەت ئەوەى لە هەرێمى خۆرهەڵاتى ناوەراست و ناوچەكانى ترى باكورى ئەفریقا هەیە,ئەوە زۆر بەرونى دیارە كە لەكاتێكدا كێشەكانى حوكمرانى دەگاتە بنبەست ئەوا فشارێكى دەرەكى دروست دەبێ بۆ ریفۆرم كردن چ لە رێگەى ساسى یان دیپلۆماسیەوە بێ.ئەوەى بینیمان لە لیبیا ئەوە بوو كە خۆنیشاندەران و شۆرشگێرەكان بەخۆشى و شادیەوە بریارى نەتەوە یەكگرتوەكانیان بۆ دروستكردنى ناوچەى دژە فرین قبوڵ كرد.بەڵام سەیفولئیسلامى كورى قەزافى نارەزایى و گلیەیى خۆى لەو بریارە نیشاندا چونكە بەپى ى راى ئەو ئەوان هیچ كاتێك هێزیان لەدژى هاوڵاتیان بەكارنەهێناوە.سەرۆك وەزیرانى بەریتانیاش دیفید كامیرۆن ئەوەى راگەیاند كە ولاتەكەى قەزافى بە كارەكانى دەداتە دادگا نەوەك بە لێدوانەكانى.ئەوەى لە لێدوانەكانى ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوە یەكگرتوەكاندا ئەخوێنرایەوە ئەوە بوو كە دەبێ دەست و برد قەزافى بوەستێ لەوەى تا ئێستا كردویەتى و ئەوە سنورى ئەوە بەڵام ئەگەر هاتوو لەوە زیاتر جوڵا ئەوا نەتەوەیەكگرتوەكان هەڵوێستى خۆیان ئەبێ بۆ وەستانى كوشت و بڕى قەزافى و تەنانەت لادانى لەسەر حوكم و دادگایى كردنى.لەهەمان كاتدا وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى فەرەنسا بێرناند ڤالێرۆ بە كەناڵى ڕۆیتەرزى راگەیاند كەوا" دەبێت زۆر وریا بین ئێستا,چونكە ئێستا قەزافى ترسێكى زۆرى لێنیشتوە و بەڵام لەئەرزى واقیعدا هێشتا هەرەشەیە لەسەر لیبیا و هەموو ناوچەكە"
هێرشى ئاسمانى بەریتانیا و ئاگربەستى قەزافى

دافید كامیرۆن و ڕاگەیاندنى هێرشى ئاسمانى بۆ سەر قەزافى لە پەرلەمانى بەریتانیا
لەپاش راگەیاندنى بریارى 1973 لە شەوى دوێنێدا, سەركردە سەربازیەكان خۆیان ئامادە كرد بۆ لێدانى هێزى بەرگرى قەزافى, بەتایبەتى بۆ لێدانى رادار و هێزى دژە ئاسمانى و بارەگا سەربازیە هەستیارەكان كە بەدەست قەزافیەوەن. هەر ئەمرۆ فرۆكە ئاسمانیەكانى بەریتانیا بەناوى تایفونى بۆمب هاوێژ خرانە ئامادەباشیەوە,هەروەها ئەمریكا بەفرۆكەى ئێف 18 و فەرەنسا بەفرۆكەى میراژ(سەراب) و هەروەها دوو لەولاتە عەرەبیەكان فرۆكەیان خستۆتە ئامادەباشیەوە. ئەم فرۆكانە لە دورگەكانى نزیك بە لیبیا دادەمەزرێن و كە ئەوانەش دورگەى سیسیلى و قوبرسن و فرۆكەكانى فەرەنسا لە دورگەكانى نزیك فەرەنسا نیشتەجێ ئەكرێن,هەروەها كەشتیە فرۆكەهەڵگرەكان یۆرك و كەمبەرلاند لەنزیك لیبیا لەنگەر دەگرن و رێ لە هاتن و رۆشتنى هەموو كەشتیەكى سەر بەلیبیا دەگرن.وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا ئالان ژوپى رایگەیاند كەوا"فەرەنسا ئامادەیە لەگەڵ هاوپەیمانەكانى تردا دەست بە لێدان بكەن" هەروەها هیلارى كلینتۆن دوێنێ رایگەیاند كەوا ناوچەى دژە فرین پێویستى بە كردارى جیدیە بۆ پاراستنى فرۆكە و كەشتیەكان و بۆمبارانكردنى هێزى بەرگرى لیبیا


چەند ساتێك پاش راگەیاندنى بەریتانیا بۆ لێدانى هێزەكانى قەزافى وەستانى كارى كۆمەڵكوژى سەرۆكى لیبیا, ئەو دكتاتۆرە ترسنۆكە لە ترسى فرۆكە جەنگیەكانى تۆرناد و تایفونى بەریتانیا ئاگربەستى راگەیاند, وەزیرى دەرەوەى لیبیا موسا كوسا رایگەیاند كەوا ئەو ئاگربەستە بۆ مەبەستى پاراستنى هاوڵاتیان بووە, هەر لەپاش كۆبونەوە نائاساییەكەى پەرلەمانى بەریتانیا و راگەیاندنى ناوچەى دژە فرین لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكان و هەرەشەى لێدانى هێزەكانى قەزافى بەفرۆكەى ئاسمانى سەرۆكى لیبیا ترسى لێنیشت و ئاگربەستى راگەیاند بەلام دیفید كامرۆن لەلایەن خۆیەوە وتەكانى قەزافى رەتكردەوە و پێ وابوو تەنها گرەوى كات دەكات و تەنها هەفتەیەكى ماوە لە دەسەڵاتدا و شەرعیەتى نێودەوڵەتى نەماوە,كامیرۆن ئەوەى راگەیاند كە هۆشدارى داوە بەسەركردایەتى هێزى ئاسمانى بەریتانیا و لەئامادەباشیدان بۆ لێدانى قەزافى و هێزە بەرگریكارەكەى.
زاڵمى لیبیا موعەمەر قەزافى
هەرلەمیانەى وتارەكەیدا لەناو پەرلەمانى بەریتانیا ماوە ى دوو كاتژمێر مۆڵەتى بەقەزافى دا بۆ وەستانى هێرشەكانى بۆ سەرهاولاتیانى مەدەنى ئەوە بوو چەند دەقیقەیەكى نەبرد قەزافى رایگەیاند كەوا هێرشەكانى بۆسەر خەڵكى وڵاتەكەى وەستاندوە, هەروەها كیمیرۆن جەختى كردەوە كەوا هەر ئێستا كەشتیگەلیە جەنگیەكانى بەریتانیا لەخۆئامادەكردندان بۆ گەمارۆدانى لیبیاو گرتنەبەرى ڕێ و شوێنى پێویست بۆ كۆتایى هێنان بە ڕژێمى قەزافى.

ئەو هێزانەی كە بەكاردێن (ئاسمانى و دەریاى و ووشكانى) كە هێرش دەكەنە سەر قەزافى,وەك دیارە كە هەریەك لە بەریتانیا و ئەمریكا و فەرەنسا و لوبنان و بۆسنە و هێرس و كۆلۆمبیا و نەیجیریا و پورتوگال و ئەفریفاى باشوور وگۆبۆن دەنگیان داوە بۆ لێدانى قەزافى و لەبەرامبەریشدا هەریەك لە روسیا و ێین و ئەلمانیا و هیندستان و بەرازیل بەشدار نابن لەو لێدانەدا, ئەو شوێنانەى كە ئامانجى لێدانن هێزى بەرگرى حكومەتى لیبیا و فرۆكەخانە و رادارەكان و بارەگا سەربازیەكانى سەر بەقەزافین.وە بەتایبەتى ناوچەكانى بەنغازى و ئەجدابیا و بریگا و تریپۆلى ئامانج و شوێنى لێدانەكانن,بەڵام ئەمریكا بەنیاز نیە بجەنگێ لەگەڵ ئەو سەربازانەى كە بەرگرى لە قەزافى دەكەن تەنها ناوچە ستراتیژەكانى و هێزە سەرەكیەكانى قەزافى نەبێ كە كراونەتە ئامانجى هێرشەكان.

نەتەوەكان یەكیانگرت و هێزەكانى وڵاتە گەورەكان روبەروى قەزافى دەبنەوە
دیفید كامیرۆن رایگەیاند كە ئەوان لێناگەڕێن دكتاتۆرێك كە میلەتەكەى لێ ى ڕاپەریون خەمساردیانە قەتڵو عامیان بكات و ئەوە ئەركى نەتەوە یەكگرتوەكان و یەكێتى ئەوروپا و زلهێزەكانە كە ڕێگرى لە تاوانێكى كۆمەڵكوژى بكات وەك لەوەى لەروداوەكەى ئەمرۆدا زیاد لە 30 خۆپیشاندەران بە بۆمباردكردنى هێزەكانى قەزافى كوژران.


لیبیا ئاگربەستى راگەیان لەپاش ئاگاداركردنەوەكەى دیفید كامیرۆن ى سەرۆك وەزیرانى بەریتانیا
سەرۆك وەزیرانى بەریتانیا رایگەیاند كەوا هیچ ئومێدێك نەماوە كە بەرێ ى ئاشتیانە چارەسەرى بارودۆخى لیبیا بكرێت چونكە بەراى ئەو سێ لە خاڵە پێویستیەكان هاتونەتە دى كە ئەوانیش یەكەم خۆپیشاندانى سەرتاسەرى و ڕاپەڕینى گەل لە دژى قەزافى و داواكارى گۆڕینى سیستەمى حوكمرانى لە لیبیا, دووەم هاریكارى و كۆدەنگى نێودەوڵەتى و ئیقلیمى بۆ خستنى قەزافى, و سێ یەم بڕیارى یاسایى نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەكارهێنانى هێز لە دژى قەزافى, بۆیە ئێستا لێدانى سەربازى بەهەموو پێوەرەكان زۆر نزیكە. هەروەها كامیرۆن ئەوەشى زیاد كرد كە بەداخەوە كار بە حاڵە گەشت ئێستا گەلى لیبیا ئایندەیەكى ڕوون چاوەروانێتى بۆ ڕزگاربوونى لە نیزامى دكتاتۆرى قەزافى,هەروەها تیشكى خستە سەر بەكارهێنانى هێزى چەك و پارە لەلایەن قەزافیەوەبۆ كوشتن و تۆقاندنى میلەتەكەى, بەتایبەتى دواى بەكارهێنانى فرۆكە بۆمب هاوێژەكانى لەدژى خۆنیشاندەرانى شارى بەنغازى

فرۆكەى جەنگى جۆرى تایفوون (گەردەلول) كە بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە ئامادەكراوە
لەلایەكى دیكەوە هێزەكانى قەزافى ئەمڕۆ بۆردومانى ڕۆژئاواى شارى میسراتاى كرد و 25 كەس كوژران لە ئەمرۆدا.
دیفید كامیرۆن ئەوەى راگەیاند كە ئێستا چركەى كاتژمێرەكانى لێدان نزیك بۆتەوە و پێویستە دەستوبرد بكەین چونكە نامانەوێت دەریاى خوێن لە بەنغازى ببینین, ئەمە جگە لە سەركوتكردن و كوشتنى خەڵكى بێتاوان لە لیبیادا.هەر بۆ ئەم مەبەستەش كامیرۆن هەر ئەمرۆ ئامادەى وتوێژى زیاتر بوو لە فەرەنسا سەبارەت بە قەیرانى حوكم لە لیبیا و بینینى گەورە سیاسەتمەدارانى دونیا و بینینى شاندێكى وڵاتە عەرەبیەكان.
بەرپرسەكانى ئەمریكا و ئەوروپا ئەوەیان دوپات كردوە كە دوور نیە روداوەكەى دوێنێ شەوى لیبیا پەرە بسێنێ و هەربۆیەش لیبیا ئەو كارەى كرد لە ئەنجامى بریارى نەتەوەیەكگرتوەكان دا بوو.هەروەها لە ئەمەریكا پنتاگۆن خۆى بۆ لێدانى قورسى موشەكى قارەیى بۆ پەكخستنى مۆڵگە و بارەگا سەربازیەكان و هێزى بەرگرى سەر بەقەزافى ئامادەكردووە.

فرۆكەى تۆقێنەرى جۆرى تۆرنادۆ جۆرێكى ترى بەكارهێنانى هێزە لە دژى قەزافى
یەكێكى ترلەبەرپرسە گەورەكانى ئەمریكا ئەوەى راگەیاند كە دیاریكردن و ناوهێنانى ئەم فرۆكانە بۆ ورە روخاندنى قەزافیە چونكە ئەمریكا نایەوێت هێز بەكار بێنێ تەنها دەیەوێت ڕێگرى بكەن لە هەڵسانى گۆمى خوێن لە لیبیا.بەراى ئەو بەرپرسە ئەمریكیە بڕیارەكەى نەتەوە یەكگرتوەكان لەدژى (سەگە شێتەكە) موعەمەر قەزافى یەكێك بوو لە گەورەترین كودەتاى دیپلۆماسى بۆ پشتگیرى كردن لە دیفید كامیرۆن كە یەكەم سەركردەى دونیا بوو دوو هەفتە پێش ئێستا پێشنیازى بەكارهێنانى هێزى ئاسمانى كرد بۆ كۆتایى هێنان بە ڕژێمى قەزافى.
لە ڕۆژهەڵاتى لیبیاوە پاش ئەوەى بریارى نەتەوە یەكگرتوەكان راگەیەندرا لە تەلەفزیۆن سەدان هەزار كەس خرۆشان و هاتنە سەر شەقامەكان و هاواریان دەكرد "خوا گەورەیە" و "ئێمە ڕۆخانى ئەم ڕژێمەمان ئەوێ".و لەشارى بەنغازى هەزاران كەس ئاڵاى ولاتەكەیان بەرز دەكردەوە و تەقەى خۆشیان كرد و یارى ئاگریان بەئاسماندا هەڵكرد,ئەو حەشاماتە پڕ بەدەم هاواریان دەكرد "موعەمەر,گەمارۆ دراوى,نە كەشتى و نەفرۆكە فریات ناكەوێ هەرگیز"
لە شارى تۆبرۆكیش ئەم هەواڵە بەخۆشیەوە بە مۆسیقا و ترومپێتەوە پێشوازى لێكرا,بەڵام كورەكەى قەزافى سەیفولئیسلام هێشتا سەرسەخت ماوەتەوە,هەروەها رایگەیاند كە "نە ولاتەكەمان و نە خەڵكەكەى لەم هەواڵانە دەترسێت,بەراى ئەو كورەى قەزافى بریارى دژە فرین ناعادیلانە بووە چونكە هەموو كەس دەزانێت وە سەلماندومانە بۆ هەموو كەس كە ئێمە فرۆكەمان لە دژى هاووڵاتیان بەكار نەهێناوە."
بەڵام بەراى زۆربەى چاودێرە نێودەوڵەتیەكان ئەم بریارە نەفرەت لە دەسەڵاتى خۆسەپێنەرى قەزافى دەكات و پێشێلكارى تەواوى مافەكانى مرۆڤ لەو وڵاتەدا بنبڕ دەكات كە خۆى لە تاوانى دژ بە مرۆڤایەتیدا دەبینێتەوە و قەزافى بوو بوو بەهەرەشە لەسەر ئەمن و ئاشتى نێودەوڵەتى.

خۆشى و سەماى خەڵكى بەنغازى بۆ بڕیارەكەى نەتەوە یەكگرتوەكان

هەر بەم بۆنەیەشەوە ئەم بریارە كۆتایى بە بەكارهێنانى توند و تیژى دژى هاوڵاتیان و تیرۆر كردنیان نەتەوە یەكگرتوەكان هەموو رێ وشوێنى پێویست ئەگرنە بەر بۆ پاراستنى هاوڵاتیانى سیڤیل لە لیبیا.بەڵام ڕێگە بەو هێزانە نایات بۆ داگیركردن و مانەوە لە هیچ هەرێمێكى لیبیادا تەنها بۆ كۆتاییهێنانى ڕژێمەكەیە و بەس. لە چاوپێكەتنێكى لە تەلەفیزیۆندا پێش چەند ساتێكى ئەو بریارە قەزافى ئەوەى راگەیاند كە ئەوان شەرعیەتیان نیە بۆ لێدانى لیبیا و ئەوان دان بە بریارى نەتەوە یەكگرتوەكاندا نانێن و سوێندمان خواردوە بەرگرى لە خۆمان بكەین و ئەگەر هێز لەدژمان بەكاربێنن ئێمەش بەرگرى لە خۆمان دەكەین و تەئكیدى كردەوە كە "ئەگەر دونیا شێت بێت ئەوا ئێمەش شێتى هەڵدەبژێریین".بەڵام ئەوەندەى نەبرد هەر هەمان شەو ئاراستەى خیتابى خۆى گۆرى و جۆرە نەرمیەكى نواند بە راگەیاندنى ئاگربەست.

دەنگدانى سەفیرى بەریتانیا ئێر مارك لیاڵ لە نەتوە یەكگرتوەكان بۆ بڕیارى ناوچەى دژە فرین
بریارى 1973 كە داواى ئاگربەست و ناوچەى دژەفرین هەموو پێوەندێكى پێویست دەكات بۆ ئەمەش زۆرینەى نەتەوە یەكگرتوەكان رازامەندیان لەسەر نیشاندا.بەریتانیا و ئەمریكا و فەرەنسا و بۆسنە و هێرس و كۆلۆمبیا و كابۆن و لوبنان و نیگاریا و پۆرتوگال و ئەفریقاى باشوور پشتگیرى و بەشدارى بریارەكەیان كرد و وڵاتانى روسیا و ێین و ئەڵمانیا و ئیتالیا و هیند بەشدار نابن.ئەم بریارە پەسەند كرا لە بارەگاى نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیۆرك و سەفیرى بەریتانیا مارك لیال رایگەیاند كە بەریتانیا ئامادەیە ئەم ئەركە لەئەستۆى خۆى بگرێت.هەروەها وتى قەزافى ڕژێمێكە كە شەرعیەتى لەدەست داوە و هێزى سەربازى لەدژى میلەتەكى بەكارهێناوە بۆیە حكومەتەكەم واتە بەریتانیا خۆشحاڵە كە ئەنجومەنى ئاسایش خێرا هەڵوێستى وەرگرت لەبەرامبەر ئەزمەى حوكومرانى لە لیبیا و دۆخە مەترسیدارەكەى.


پشتگیریكردنى ئۆباما و دیفید كامیرۆن لە بڕیارەكە
ئەوە دەمێكە لیبیا بوەتە جێ ى مشتومڕى وڵاتانى جیهان لەبەرامبەر بەكارهێنانى كۆمەك و هێزى نێودەوڵەتى بۆ ڕێگرتن لە نیزامى دیكتاتۆرى قەزافى لە لیبیا تا دوێنێ شەو كە قەزافى هەستا بە بۆمبارانكردنى ناوچەى قەزافى كە بەدەست شۆڕشگێرەكانەوە بوو.ئەوە بوو دوێنێ لە رادیۆى ناوخۆى لیبیا لەپەیامێكیدا بۆ خەڵكەكەى دكتاتۆر قەزافى ئەوەى راگەیاند كە "ئەمشەو دێین بۆتان ,بێ هیچ بەزەییەك".بەبەكارهێنانى وشەى "زەنگە" كەبەماناى "دراوسێ"دێت,ئەم عەقیدە ئەوەى راگەیاند كە پیاوەكانى سەر بەخۆى و بنەماڵەكەى ڕاوى هەموو نەیارەكانى ئەكات ماڵ بەماڵ و كۆڵان بەكۆڵان.هەروەها وتیشى گەرەك بەگەرەك,كۆڵان بەكۆلان ژوور بەژوور دواتان ئەكەوین,ئەتاندۆزینەوە لە ناو بۆفى و جێگەكانتان. هەر بۆیە دوێنێ نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ڕێگرتن لەم هەڵمەتى كوشتنە ئەو بریارەى دەركرد.

هێزى ئاسمانى ئێف 18 كە پاسەوانى ناوچەى دژە فرین دەكات
كامیرۆن تا درەنگانێك سەرقاڵى خۆئامادەكردن بوو لەگەڵ سەركردە دیارەكانى ترى دونیادا بۆ دانانى پیلانێكى تۆكمە و بەهێز بۆ هەڵكوتانە سەر هێزەكانى قەزافى و بەتەلەفونیش پەیوەندى كرد بە ئۆباماوە و داواى كرد كە كابینەكەى كۆبونەوەیەكەى بەپەلە بكەن سەبارەت بەم دۆزە گرنگە.چونكە دوێنێ قەزافى هەرەشەى بەكارهێنانى هێزى كرد بۆ دەستبەسەراگرتنى شارى بەنغازى و هەروەها روبەروبونەوەى هەموو فرۆكە و كەشتیەك كە بە دەریاى ناوەراستدا گوزەر بكات.

بۆ نوسینى ئەم بابەتە سودم لە كەناڵى بى بى سى و رۆیتەرز و ئەلجەزیرە و سى ئێن ئێن و فرانس 24 و بلومسبێگ وەرگرتوە.
بۆ بینینى زانیارى زیاتر سەردانى ئەم لینكە بكە:
http://www.thescottishsun.co.uk
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە