سەرنج و ڕەخنە لەسەر سروودی پێشنیازکراوی هەرێم

Monday, 16/07/2012, 12:00

1518 بینراوە






سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئاوازەکەی جوان داڕێژراوەتەوە و خۆشە بۆ گوێی بیسەران....!
بەڵام هەندێک لە ڕەخنەکانی من خۆی لەم چەند خاڵانەی خوارەوەدا دەبێنێتەوە، سەرەتا لەسەر ئەو کۆپلەیەیە کە دەڵێت:
"کوردستانە ماڵی گەورەی هەموومان هەرچی یەکبێت... دین و زمان و بۆچوونمان.........!!!"
کوردستان بە داخەوە جاری نەبووە بە ماڵی گەورەی هەموومان، بەڵکو بۆتە ماڵی گەورەی دەسەلاتدارانی چەوسێنەر و کۆیلەکانی دەسەڵات و پارتەکان، بۆ خەڵکی ئازادیخوازیش کوردستان بۆتە دۆزەخ و زیندانێکی گەورە ....!
هەروەها بە دانانی ئەم سێ پیتە " هەرچی یەکبێت... دین و زمان و بۆچوونمان" دەیانەوێت ئازادی دین و بیرو بڕوا و بۆ چوون و زمان بەرتەسک بکەنەوە و نەیهێڵن و دیکتاتۆری دینی و یەک بۆچوونی بسەپێنن بەسەر کۆمەڵگادا....!
ئەمەش دژی پرنسیپەکانی ئازادی تاک و دیموکراتی و سەربەخۆیی تاکەکانی کۆمەڵگایە لە بڕیارداندا و دەبیتە هۆی بەرتەسکردنەوەی ئازادی یەکان....!

سەپاندنی ئەم سێ پیتە زەنگێکی ترسناکی ئیسلامی سیاسی یە کە دەخوازێت بە شێوازێکی نوێی و بەرگێکی ترەوە خۆی زاڵبکات بەسەر کۆمەڵگادا و یاساو ڕێسای ئیسلامی سیاسی بکەنە دەستووری هەمیشەیی داهاتووی کوردستان...!؟

گەر بڕیاروایە ئێمە لە کوردستان بمانەوێت دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن دەسەڵاتداربێت...کە بروای بە ئازادی تاک و یەکسانی کۆمەلایەتی هەبێت...ئەرکمانە دژی ئەم سێ پیتە بوەستینەوە...تا بە خشکەیی نەیکەنە ....سروودی نیشتمانی و هەروا بە ئاسانی بەسەرماندا تیپەڕببێت...!!

هەروەها ڕەخنەیەکی تری من لەسەر ئەو کۆپلەیەی ترە کە دەڵێت:"چارەنووسی هەموومان هاوبەشە...."!؟
من دەڵێم چارەنووسی هەموومان هاوبەش نی یە، بەڵکو چارەنووسی خەڵکی چەوساوە و ناڕازی کوردستان هاوبەشە لە دژی داگیرکەران و دەسەڵاتدارانی کوردستان و خوازیاری ئازادی و سەبەخۆیین .....!

خەونی چەوسێنەران قۆرخکردنی دەسەڵات و دزینی سەروەت و سامانی خەڵکی چەوساوەی کوردستانە بۆ خۆیان...نەک سەربەخۆ بوون....!!
بەڵام خەونی چەوساوەکان هەمووکات ئازادی و سەربەخۆیی و یەکسانی کۆمەڵایەتی بووە....!! ئەوانەی کە ڕێگر بوون لە بە دیهاتنی ئەو ئامانج و خەونانەدا تەنها داگیرکەران نە بوون بەڵکو چەوسێنەرانی ئێستای کوردستانە کە خۆی لە دەسەڵاتی بنەماڵەیی بارزانی و تاڵەبانیدا دەبێنێتەوە...!!

دەتوانن گوێ بیستی سرودە پێشنیازکراوەکە بن:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە