وه‌ره‌ ڕێکه‌وین کورسی بە کورسی. چش با میلەتیش هەر ڕوتو برسی

Friday, 12/03/2010, 12:00

1733 بینراوە


لە خولی ئەمجارەی هەڵبژاردندا بە بڕیارێکی حوکمەتی مەرکەزی و بە بڕیاری کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هەڵبژاردنەکە بە لیستی کراوە بو نەك وەك جارەکانی تر بە لیستی داخراو دەنگدەر دەبو تەنها دەنگ بدات بەو قەوارەیەی کە خۆی خواستیەتی ئیتر دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و دیاری کردنی قەوارەی براوە ئەوا ئەو قەوارەیە یان ئەو حیزبە براوەیەی هەڵبژاردن دەیتوانی بە خواستی خۆی کێی پێخۆشبو بینێرێتە پەڕلەمان و بیخاتە سەر کورسی جا ئەو کەسە دزبوبێت یان کابرایەکی نەخوێندەوارو نەزان یان تەنها بۆ مەسڵەحەتی تایبەتی حیزبەکەی و گیرفانی خۆی و کوڕو کچ و خزم و کەس و کارەکەی کاری کردبێت ئەوە گرینگ نەبو کە ئەو کەسە لە بەرچاوی جەماوەر قێزەون بوە یان بەنەحلەت کراوە و ڕیسوا بوە. ئەوە گرینگبو ئەو کەسە تا سەر ئێسقان کۆیلەی دەسەڵاتە و وەك ڕۆبۆتێك بە کۆنترۆڵی دەسەڵات ئیش ئەکات نەك لە پەڕژەوەندی خەڵکی کوردستان و مافەکانی گەلی کورد بە گشتی. وەك وتمان لیستی داخراو مافی دەنگدەری پێشێل ئەکرد و شەرعیەتی ئەدا بە قەوارەو ئەحزابەکان تا بە ئارەزوی خۆیان کەسی کۆیلە و ئەڵقە لە گوێ و نەفس نزم دابنێن. بەڵام ئەمجارە بە بڕیاری حوکمەتی مەرکەزی و کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەو مافە بۆ دەنگدەر گەڕایەوەو هەر قەوارەو حیزبێك کاندیدی خۆی خستە ڕو تا پێش پرۆسەی هەڵبژاردن خەڵكی کوردستان بە تایبەت دەنگدەر تێبینی و ڕای خۆی هەبێ لەسەر کاندیدەکان لە ڕوی نیشتمانپەروەری و دڵسۆزیان بۆ کوردو شارەزاییان لە ڕوی قسەکردن و زانیاریان لەسەر سیاسەتی ئەمڕۆ هەڵیان سەنگێنێ ئەوجا دەنگیان پێبدا. ئه‌گه‌رچی هه‌ر کاندیدێکی ئه‌م حیزبه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودو جه‌لال ئه‌گه‌ر نیشتمان په‌روه‌ریش بێت ئه‌وه‌ خه‌ڵکی کوردستان با چاوه‌ڕێی هیچیان لێنه‌کات چونکه‌ ئه‌وان ڕۆبۆتن به‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌. کەچی دەبینین هەردو حیزبی دەسەڵاتدار یەکێتی و پارتی دوای ئەوەی کە بۆیان دەرکەوت کە کاندیدە هەرە کۆیلە و ئەڵقە لە گوێکانیان وەك فوئاد مەعسومی مەسڵحەتچی کە هەمیشە خەریکی بچڕاندنی پۆست و کورسی بو بۆ کچەکانی و خزمە نزیکەکانی و مەسڵحەتی کوردی خستبوە دوای مەسڵحەتی تایبەتی خۆی و حیزبەکەی یان هەر لەیادی کردبو.

فواد مەعسوم کە لەهەولێر لەگەڵ سەعدی فایلدارو فریاد ڕەواندزی کاندید بو دەنگی پێوستیان نەهێناوە چونکە خەڵکی کوردستان لەو چڕو چاوە ئیکسپایەرانە بێزارە .

عارف تەیفوری بێفەڕیش کە کاندیدی پارتی یە. لەگەڵ کاندیدێکی تریان لەکەرکوك دەنگی نەهێناوەو ڕیسوا بوە . ئەوەش مانای ئەوەیە خەڵکی کەرکوك ئەوانەیان قبوڵ نیە بە نوێنەری خۆیان چونکە ئەوانە ماوەی چەند ساڵە لە پەڕلەمانی عێراقدان هیچ هەڵوێستێکی وایان لێنەبینرا کە مایەی دەست خۆشی بێت بۆیە خەڵکی کەرکوك دەنگیان پێنەداون. ئەوان تەنها خەریکی پەڕژەوەندی حیزبەکانیان و پەڕژەوەندی تایبەتی خۆیان بون.

کەچی هەردو حیزبی مافیای تاڵەبانی و بارزانی کە لە ئێستاو لە ڕابردو حسابیان بۆ ڕای خەڵکی خۆشیان نەکردوە خەریکن ئەم دو کەسە نەفس نزمەو چەندین کەسی تری کۆیلەی خۆیان لە ئاڵوگۆڕی کورسی بەکورسیدا بەسەر خەڵکدا فەڕز بکەنەوەو بیان کەنەوە دەمڕاستی خەڵکی کوردستان. بۆ ئەو مەبەستە خەریکی ئاڵو وێرن هەر بۆیەشە ڕاگەیاندنی دەنگەکان و دەست نیشانکردنی قەوارەو کاندیدە سەرکەوتوەکان دواخراوە بۆ کاتێکی تر. ئەم کارە ئەگەرچی دژی خەڵکی کوردستان و خستەنە ژێر پێی مافی دەنگدەری کوردە دژی پڕ نسیبەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها بڕیاری حوکمەتی مەرکەزی و بڕیاری کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیشە و گەڕانەوەیە بۆ لیستی داخراو . بەڵام دیارە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بێلایەن نیە . ئەگینا دەبوا ئەو زوڵمەی قبوڵ نەکردایە.......................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە