پارتی و کۆییلەیی

Saturday, 18/12/2010, 12:00

1189 بینراوە


لە ئاهەنگی ئەم جارەی بنەماڵەی بارزانی بەناو کۆنگرەی ١٣ پارتی دا زەنگێکی خەتەربوو بۆ کۆمەڵگای کوردی وەک بەعسیەکان کەوتنە هوتاف خوێندنەو و هەڵدان بەسەر مەسعود و بنەماڵەی بارزانی دا بە کۆمەڵی دروشم کە لەمێژوی ئەم پارتە و بنەماڵەیەدا هەرگیز ڕەنگداناوای نەبوە ،کە پارتی وبارزانی خابات ئەکات بۆ ڕزگار کردنی هەر 4پارچەی کوردستان.نەگبەتی مرۆڤ لێرەدایە ئەگەر بڕوابەم درۆشمە بکات ،لەزۆربەی میدیاکانی پارتی باس لەوە ئەکەن کە پارتی و بارزانی ئەو هێزەیە کەئەتوانێت ئایندەی گەلەکەمان ڕۆشن بکاتەوە بەرەو ڕزگاربوون .من لێرەدا ئەپرسم ئەی ئەندام و لایەنگران و قەڵەم فرۆشەکان و زۆڕنا ژەن و دەهۆڵ کوتەکانی بنەماڵەی بارزان لە دوای ڕاپەڕینەکەی خەڵکی کودیستان لە ساڵی١٩٩١دا یەک بستی خاکی کوردیستانتان ڕزگار کردوە جگە لە سێ پارێزگا کە ئەویش بەخوێنی ڕۆلەکانی گەلەکەمان ڕزگاربوو نەک ئێوەو بنەماڵەکەتان کە ئێستا ئەو سێ پارێزگایەتان دابەشکردوە
بەسەر دوو حکومەتدا حکومەتی سەوز و زەرد کە کردوتانەتە گۆڕپانی کوشتن و بڕین و دزی و جاسوسی و تیرۆرکردنی دەنگی ئازاد لە پیناوی دەسەڵات و مەرامە گڵاوەکانی خۆتان و بنەماڵکەتاندا،جگە لە فرۆشتنی کەرکوک و ناچەکانی تری کوردیستان.زۆڕناژەن و دەهۆڵ کوتەکان باس لە شۆڕشگێڕی و قارەمانی پارتی و بنەماڵە بارزانی و شۆڕشی ئەیلول و گوڵان ئەکەن ئەو دوو شۆڕشەی بونە مایەی ماڵ وێرانی گەلی کورد ،لەدوای ئاشبەتاڵەکی مەلا مستەفا کە یەکێکە لە خیانەتە گەورەکانی ئەم بنەماڵیە و دوایش شۆڕشی بەناو گوڵان کە سەرتاپای ئەم شۆڕشە لەسەنگەری پێشەوەی پلانەکانی دوژمنی کورد بووە بۆ لەناو بردنی شۆڕشەکەی.یەکەم :فیشەکی ئەم شۆڕشە بەسنگی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردیستاندا تەقەندرا لە کارەساتی هەکاریدا کەزیاتر 700پیشمەرگەی تیا شەهید کرا.
دووەم :بە سنگی تیکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتدا{کۆمەڵە و دیمۆکرات}.سێیەم :شەڕی یەکێتی و دروست کردنی مەفرەزە خاسە لەناو سوپای بەعسدا وەک { قالە فەرەج و حەمەخان و تەحسین شاوەیسی کوڕی بارزانی... هتد} بۆ لەناوبردنی شۆڕش،وەک خۆیان ووتەنی شۆڕشیان پێنەکرێت پێیان تێک ئەدرێت.چوارەم:لەدوای ڕاپەڕینەکەی خەڵکی کوردیستان لە بەهاری سالی 1991دا وەک سەگی برسی پەلاماری گەریلاکانی pkkدا.پێنجەم:شەڕی ناوخۆو ٣١ئاب و هێنانی سوپای تورکیا و بێ سەرو شوێنکردنی دەیان رۆڵەی کوردیستان بەدەستی دەزگای پاراستن.شەشەم:پەلاماردانی بنکەو بارەگاکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردیستان لە 2005دا.حەوتەم:پەلاماردانی بنکە و بارەگاکانی بزتنەوە گۆڕان و سوتاندنیان بەهەمان شێوە.هەشتەم: جگە لە تیرۆکردنی رۆژنامەنووسان و دادگای کردنی دەنگی ئازاد بە یاساکانی بنەماڵە هیچی ترمان نەدی ،ئەمانەن داستانەکانی پارتی و بنەماڵەی بارزانین.خوێنەری خۆشەویست ئەمە دلۆپێکە لە دەریا لە خییانەتەکانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی. مرۆڤ زۆر تێکۆشا دژی کۆیلەبوون نمونە زۆرە باسی بکەین دیارترینیان شۆڕشی ڕەشپێستەکان بوو لە دەست سپی پێستەکان ئەوروپا و ئەمریکا، ئێستا ڕەش پێست حوکمی جیهان ئەکات بەو واتایەی ڕەش پێست سەرۆکی ئەمریکایە و ئەمریکا پانتایەکی بێسنوری دەسەڵاتی جیهانی لە ژێردەستدایە. من ئەپرسم تۆ بڵێت کۆیلەکانی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی بیریان لە خەبات و سەرۆکایەتی کردۆتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە