دەستان خۆش بێت ئێمەش دەنگمان لە گەڵ دەنگى ئێوە

Monday, 20/07/2009, 12:00

1705 بینراوە


دەست خۆشى لە بەڕێزان كاك (جمال كونەكۆترى و هیوا چاوشین)وە هەروەها چەندین بەڕێزى تر وازهیان هێنا یاخود بڵین وازیان لە موچەكەشیان هێنا چونە ڕێزى بەشەرەفى لیستى گۆڕان ئێمەش وەكو كۆمەڵێ گەنجى خوێندكارى شارى چەمچەماڵ هەڵوێستى خۆمان دەر ئەبڕین بۆ دەنگ دان بۆ لیستى گۆڕان دیارە ئەم لیستە سەرجەم تینوتوێژەكان ئەگرێتە ئەستۆى خۆى ئێمەش كۆمەڵێ گەنج و خوێندكارین بە یەكەوە ئەم هەڵویستەمان پێ باش بوو دەربەبڕین بۆ لیستى گۆڕان . دیارە چەندین كەسی حزبى و حكومى تەنانەت هەوڵاتى ئاسایى دەنگیان لە گەڵ لیستى گۆڕانە بەلاَِم لەوانەیە نەتوانن بە ئاشكرا هەڵوێستیان هەبێت تەنانەت وەك وتمان كەسی ئاسای بیت چونكە ئەمانە وەكو ڕژێمى بەعسن زۆر ئاساییە بە لایەنەوە هاتوچۆ لە هاوڵاتى ئاسای بگرن یاخود نان بڕینى بكەن ئەوە هەر باسى كارمەندى حزبى حكومی هەر ناكەین خوێنەرى بەڕێز ئێِمە ئاگامان لیە گەنج زۆر دەمێكە چاوەڕاونى گۆِرانى لەم شێوەیە سوپاس بۆ خوا وا خەریكى خۆرى هەڵدێت . بۆیە دوبارەى دەكەینەوە ئەتوانین بڵین بە ناوى لایەنگرانى لیستى گۆڕانەوە دەست خۆش و سوپاسیان بكەین بۆ ئەو بەڕێزانەى سەرەوە كە هەر یەكە لێپسراوى باڵاى مەڵبەندى (15) ى چەمچەماڵن كە هەڵویستی خۆیان بە ڕونى ئاشكرا كرد هەر بژین بۆ چەمچەماڵ و دەوروبەرى بەهیواى زیاترى ئەندام و كاڕكێڕانى مەڵبەند و لق و ڕەنگەكانى تر هەڵویستەیان هەبێت ئەگەر بە نهێنیەوەش بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە