خۆ شاردنەوى مام روستەم لە كركوك لە بیناو جی یان بو چی!!!

Wednesday, 04/07/2012, 12:00

1363 بینراوە





هەمو مان ناوی گەورەترین و جالاك ترین و دیرینترین بیشمەرگەمان بیستوە كە ئەویش (مام روستەم)مە زۆر دەگمەنە كە مندالەكانشمان ناویان نەیستبیت . بیشمەرگەیەكى وەك مام روستم كارەكانى دیارە و یەكەم كاروانى بیشمەرگە لە سالى 2003 بە رابەرایەتى مام روستم هاتە شارى كركوكەوە و هاولاتیانى كەركوك بە بیشوازیەكى چاوەروان نەكراو بیشوازیان لە مام روستەم كرد و لە خوشەویستى مام روستەم یەكیك لە گەرەكەكانى شارى كەركوكیان ناو نا (گەرەكى مام روستەم) ئیدی مام روستەم بو كەركوكیان كەسیكى گرنك بو و مام روستەم یەكەم كەس بو كە لەناو گەرەكیكى عەرب نشیندا جینشین بو و بە بویرى سلى نادەكردەوە و دواى دروستبونى بزوتنەوەى گۆران مام روستەم یەكیك بو لەو كەسانەوە كە چوە پال نەوشیروان مستەفادا ..
لەو كاتەدا گۆران دەیتوانى لە ریگاى مام روستەم زۆربەى كەركوك بەرو لاى خۆى راكیشیت بەلام نەیتوانى و یان لە خەم ساردى خوی بو و یان لە بیروكەى نەبو . دواى ئەوەى كە دەنگوى ئەوە بلاو بوەوە كە گۆران كركوكی ناویت و شەرى بو ناكات لەو كاتەدا گۆران دەیتوانى لە ریگاى مام روستەمەوە ئەو قسەیە بەدرو بخاتەوە و نەیەلى كركوكیكان بە لایا بچن . لە كاتى دەنگدانەكەى (7/3/2010) كە لە هەلبژاردەنى عیراق بو مام روستەم لە شارى كەركوك بو و لەناو ئاپوراى خەلكدا بو و ئەو كارەى مام روستەم توانى هیوا بە گۆرانخوازان بگەرینیتەوە كە پیشتر تومەتی زۆریان نابوە پال گۆران .

كەچی دواى ئەوەى گۆران نەیتوانى دەنگى بیویست بینیت لە كەركوك راستوخو مام روستەم كەركوكی بەجی هیشت و روى كردە گردەكە و گۆرانخوازانى كەركوكیش بى هیوا بون لە گۆران بەگشتى و مام روستەم بە تایبەتى .
 جا ئەو بریارە بە فەرمانى نەوشیروان مستەفا بو یان مام روستەم خوی شارەكەى جی هیشت یان بەهەر بیانویەك بیت كەركوكی بەجی هیشت . لە ئیستاشدا مام روستەم لە شارى كەركوك نابینریت و ئەمەش كاریگەرى زۆر خرابى هەیە بۆ سەر بزوتنەوەكە و تاكو ئیستا سەركردایەتى بزوتنەوەكە رچاوەى ئەم خالەیان نەكردوە . واش بروات لە دەنگدانى ئەنجومەنى پاریزگاكاندا گۆران ناتوانیت هیج كورسیەكى ئەنجومەنى باریزگا بەدەست بینیت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە