بەرپرسی یەکەم لەبێ سەرووشوێنکراوەکانی ئیسلامیەکان خسرەوی دەزگای زانیاریە

Thursday, 05/04/2012, 12:00

1405 بینراوە



 


دۆسیەی شوێن بزرەکانی ئیسلامیەکان دیسانەوە لەلایەن چەند ئەندامێکی مەکتەب سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیەوە ووروژێنراووبەوهۆیەشەوە بەنیازن بەهۆی خانەوادەی شوێن بزرەکانەوە دۆسیەکەیان بەیاسایی بکەن ولەدادگا هەروەک خۆیان دەڵێن چەندین بەرپرسی ئەمنی یەکێتی ڕووبەڕووی دادگا دەکەنەوە کەلەنێویشیاندا ئێستا سێ لەو لێپرسراوانە لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندان کەئەوانیش (قادری حاجی علی ودانا ئەحمەد مجید وسەرکەوتی کوبەیە).


ئەوبرادەرانەی کۆمەڵی ئیسلامی کەبەدووی ئەو دۆسیەوەن نایانەوێت ڕاستەوخۆ کەسی یەکەمی یەکێتی تۆمەتبار بکەن بەوەی کەو شەخسی ئەو فرمانی داوەتە هێزەکانی بەگشتی ودەزگا ئەمنیەکانیش بەتایبەتی دەزگای زانیاری کەبەوشێوەیە مامەڵە بکەن لەگەڵ دیلەکانی ئیسلامیەکان ،نەك هەر ئەوان بگرە ئەولایەنانەشی کەیەکێتی بەدوژمنی خۆی لەقەڵەم ئەدا ئەمەسەرەڕای ئەوکەسایەتی ونووسەرانەی کەبەخواستی تاڵەبانی ڕێیان نەئەکرد.


لێرەدا ئێمە نامانەوێت بەرگری لەکەس بکەین ولەوتاوانانە پاکیان بکەینەوە کەدەرهەق بەکوڕانی میللەتەکەمان کردوویانە ،دیارە شەڕی یەکێتی وبزووتنەوەی ئیسلامی ئەوکات کەعلی باپیروو هەموووئەوانەی ئێستای کۆمەڵی ئیسلامی تێیدا ئەندام بوون ئەوانیش بەهەمان شێوە تاوانیان بەرامبەر بەئەندامانی یەکێتی کردووە تەنانەت بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ کردوون تاگەیشتۆتە ئاستی سەر جیاکردنەوە لەجەستە لەبەرامبەریشدا دەزگای زانیاری کەکاریگەرترین دەزگای ئەمنی یەکێتی بووە دەستی هەبووە لەتاوانی گرتن وکوشتن وبێسەرووشوێن کردندا ،پرسیارەکە لێرەدایە بۆ دەبێت قادری حاجی علی ودانائەحمەد مجیدو سەرکەوتی کوبە بخرێتە لیستی ئەوکەسانەی تۆمەتباردەکرێن بەئەنجامدانی ئەوکارانە لەکاتێکدا ئێمەو ئەمیری کۆمەڵ وهەمووئەندامەکانی دەزانن کەفرمانە ئەمنیەکان وجێبەجێکردنیان لەتاڵەبانیەوە دادەبەزێتە خوارە بۆ دەزگای زانیاری ولەوێشەوە بۆ ئاسایش بەگشتی وسلێمانی وزانیاری پێشمەرگەشەوە ،گریمان برادەرانی کۆمەڵ زاتی ئەوەناکەن کەپەنجەی تاوان بۆ تاڵەبانی ڕابکێشن ئەی بۆ دەبێت ئەو سێ برادەرە ناویان بهێنرێت لەکاتێکدا یەکەمیان بەناو بەرپرسی دەزگا بووە و داناو سەرکەوتیش فرمانیان جێبەجێکردووە .برادەرانی کۆمەڵ بائەو ڕاستیە باش بزانن کەکەسی یەکەمی تاوانبار تاڵەبانیەو پاش ئەویش کەفرمانەکانی تاڵەبانی گەیاندووە خسرەوی لێپرسراوی ئێستاوئەوسای دەزگای زانیاریە چونکە هەر خودی خسرەو خۆی لەکۆبوونەوەی لەگەڵ کادرانی دەزگاکەی باسی لەوە کردووە کەشەخسی خۆی دەزگای دامەزراندووە وفراوانی کردووە بەوشێوەیەی ئێستای ،وتوشیەتی ڕاستە قادری حاجی علی بەناو مسئوولی دەزگابووە بەڵام بەفعلی هەر خۆم کارەکانم بەڕێوە بردووە بوونی قادری حاجی علی تەنها بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە کەئەندامی مەکتەب سیاسی بووە وبۆڕەوایەتی دان بووە بەکارەکانمان.


بۆیەئەی ئەمیری کۆمەڵ وئەوئەندامانەی بەدووی سۆڕاخی ئەندامە وونبوەکانتانن بچن یەکەم کەس یەخەی تاڵەبانی بگرن گەر ناشوێرن ئەوە دوابەرپرس لەودۆسیەیە دکتۆر خسرەوە کەهەمووفرمانەکانی تاڵەبانی لەئەلفەوە تاکو یێ جێبەجێکردووە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە