بۆچی نوێنەرانی خەڵک پێویستە لە دیوەخانی پەرلەمانی بنەماڵە بێنە دەر...؟؟؟

Sunday, 15/07/2012, 12:00

1366 بینراوە





لە ووڵاتانی دیموکراتی سەرمایەداریدا سیستمی دەسەلات لەسەر بناغەی پەرلەمانی و هەڵبژاردان دامەزراوە و دەسەڵاتی یاسادانان یاسا و ڕێساکانی بەرێوەبردنی ووڵات دادەڕێژێت و ئەرک و مافەکانی دەسەلات و هاووڵاتیان دیاری دەکەن ، هەرچی دەسەڵاتی چێبەجێکردنیشە هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی ئەو یاسا و ڕێسایانە و پیکەوە دەنبە تەواوکەری یەکتر بۆ بەڕێوەبردنی ووڵات لە هەموو بوارەکاندا...! هەرچی پەرلەمانتارانیشن وەک نوێنەرانی خەڵک ئەرکیانە لە پەرلەماندا خەبات بکەن بۆ جێبەچێکردنی یاسا و مافەکانی خەڵک...!
لەم ووڵاتانەدا خەباتی پەرلەمانی وەک ئۆپۆزسیۆن دەکرێت لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکانی ووڵات زۆر جار کاریگەری خۆیان هەیە...! لەبەرئەوە پەرلەمانتاران پێویست ناکان بێنە سەر شەقام و داوای ئازادی و یەکسانی بکەن، بەڵکو خەباتی خۆیان لە ناو پەرلەماندا درێژە پێدەدەن بۆ گەیاندنی پەیامی خۆیان و جەماوەرەکەیان و جێگیر کردنی مافەکانی جەماوەرەکەیان ...!
بەڵام لە ووڵاتانی دیکتاتۆری و دیموکراتی کارتۆنی وەک عێراق و کوردستان و تورکیا و ئێران و سوریا و...هتد. پەرلەمان و هەڵبژاردنەکان کارتۆنین و پەرلەمانتاران بێدەسەلاتن لەبەرامبەر سەرۆکە دیکتاتۆرەکاندا کە بە تەنها و بۆ قازانجی خۆیان بڕیار دەردەکەن، نەک وەک نوێنەری خەڵک و لەپێناو ئازادی و خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی خەڵکدا لەسەر بنەمای یاسا و دەستوری هەمیشەی ووڵاتدا بڕیارەکانیان دەربکەن، کەتیایدا بە ڕاشکاوی ئەرک و مافەکانی سەرۆکیشی دیاری کردبێت..! لەووڵاتانی دیموکراتی دا سەرۆکەکان تەنها ڕەمزی ووڵاتن و هیچ دەسەڵاتێکی ڕەهایان نی یە بە سەر ژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و....دا، بەڵکو لە چوارچێوەی دەستور و یاسای هەمیشەییدا بە کارەکانی خۆیان هەڵدەستن...!
هەرچی دەسەڵاتی سیاسی تورکیا و کوردستانە بە ناوی دیموکراتی و ئازادی یەوە بە شێوازێکی دیکتاتۆرانە دەسەڵات لە لایەن پارتێک یان چەند پارتێک و سەرۆکەکانیانەوە قوررخ کراوە و بوونەتە بڕیاردەری یەکەم بەسەر کار و ژیانی خەڵکەوە...بەناوی بەرگری لە ئازادی و دیموکرتییەوە....!!
هەرچی سیستمی سیاسی تورکیایە لە چوارچێوەی سنوری ئەو وولاتەدا مافەکانی کورد پێشێل دەکان و مافی هاو وڵاتی بوونی پلە یەک بە کورد ڕەوا نابینێت، وەک چۆن بۆ تورکی بە ڕەوا دەبینێت...! ئەمەیە کرۆکی کێشەکانی کورد لە کوردستانی باکور و دەسەلاتی تورکی فاشی نایایەوێت کورد هەمان مافی هەبێت وەک تورک ...!؟

لەو جۆرە ووڵاتانە دا وەک تورکیا و عێراق و کوردستان کار و خەباتی پەرلەمانی بێهودەیە و تەنها دەچێتە خزمەت دەسەڵاتی دیکتاتۆری و ڕەهای سەرۆکە دیکتاتۆرەکان...! لەبەرئەوە ئەرکی پەرلەمانتاران لە کوردستان سەختە و لە ناو ئەو نەناو پەرلەمانەدا نایەتە دی، بەڵکو دەبنە هۆکارێک بۆ شەرعیەتدان بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری و بنەماڵەیی تاڵەبانی و بارزانی ....! ئۆپۆزسیۆن دەبێت بێ ترس کار بۆ لێسەندنەوەی ئەو شەرعیەتە بکات و هەوڵی جدی بدەن بۆ گۆڕینی سیستمی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و دانانی دەسەلاتێکی شارستانی...!
ئەمرۆش پەرلەمانتارانی کوردسیتانی باکور سەلماندیان کە ئەوان بۆ ئیمتیازو جوانکردنی دەسەلاتداران نەچوونەتە ناو پەرلەمانی تورکیاوە، بەڵکو بۆ جێگیرکردنی ماف و ئازادی یەکانی خەڵکی کوردستان ...!؟

هەرچی پەرلەمانتارانی بەناو ئۆپۆزسیۆنە لە دیوەخانەکەی بارزانی و تاڵەبانی دا، ئەرکیانە چاو لە هاوپیشەکانیان بکەن لە کوردستانی باکور و هەوڵبدەن لەو پەرلەمانە کارتۆرنی یەی هەردووبنەماڵە بێنە دەروو چیتر دەسەلاتی ڕەهاو دیکتاتۆریی ئەوان لەوە زیاتر جوان نەکەن...!!
گەر ڕاست دەکەن واز لە ئیمتیاز و پلە و پایەی خۆیان بهێنن لە پێناو جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی کە خەڵكی ناڕازی پێیان سپاردوون....!!!
دەتوانن ببنە نوێنەری شەقام و داخوازیەکانی خەڵکی ناڕازی کوردستان و بیسەلمێنن کە بەڕاستی نوێنەری خەڵکی ناڕازین و شانبەشانی ئەوان لە سەر شەقام خەبات دەکەن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان...!
هەرکاتێک توانیان ئەو بڕیارە بدەن ئەوا ...زەنگی مەرگی دیکتاتۆری و دەسەڵاتی بنەماڵەیی لێدەدەن و دەتوانن هەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی ڕەهای بنەماڵەیی بدەن....! ڕابوردوو سەلماندی کە خەباتی ئەوان لەو دیوەخانەی هەردوو بنەماڵەدا ئاسنی سارد کووتانە....!!!؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە