18 ساڵ درۆکردن، یانی تەمەنی كوردستانی نۆی

Friday, 15/01/2010, 12:00

1569 بینراوە


لەم ڕۆژانەداجەلالییەكانی سلیمانی مۆمی هەژدەهەمین ساڵیادی دەزگای درۆی كوردی(كوردستانی نۆی)یان كوژانەوە.
پێوەری نێوان درۆ وڕاستی(مۆراڵ)ە بەدریژای تەمەنی میژووی سیاسی پیسی جەلال وجەلالی.هەرچی لە گۆڤاری ڕزگاری وبڵاوكراوەكانی شاخ ودواجار میدایای دوای سەدام میدیا شاڵاوی دۆلار هیچ لەوانەی نوسراون تەمەنی پراكتیكیان تەنیا لەلاپەڕەی نووسینەكە نەترازاوە(لەسیاسەتدا پردێك هەیە سیاسەتمەداری گەمژە نایبینێ ئەویش تێپەڕبوونە بەسەرپردی ئایدلۆژیدا بۆگەیشتن بەئیستراتیجیی بەرژەوەندی نەتەوە)
نوكتەیەكی سیاسی: مسعودلەناوەراستی ساڵی2007ووتی تا كۆتای2007 دەبێت مادەی 140 گشتی پیادەبكرێت. ئیستا لەسەرەتای 2010 داین مادەی 140 رۆژبەڕۆژ لەئاست تیشكی سەوزی دۆلاردزینی پارەی پیترۆڵی سامانی نەوەكانی داهاتوودا كالدەبێتەوە.كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانی جەلالی ومەلالی وبەغداد بە هەڵواسراوەیتی ماوەتەوە.
كوردستانی نۆی(عیراقی نۆی)*1 هەردرۆدەكات.نمونەیەك(پرسیارێك لەمۆڕاڵ وڕەوشتی سەرنووسەروڕۆژنامەنووس وئەوانەی لەكوردستانی نۆێدا دەنووسن.
(كەسێكتان ویراتن بنووسن؟ پرسیاربكەن؟ كێ وبەچ یاسایەك جەلال فرۆكەوانە كوژەری هەڵەبجەی ئازادكرد؟) بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ووتەیەكی نێچە دەكەم بە وەڵام
نیچە دەڵێ (ئەوی نرخی خۆی نەزانی خۆدی خۆی دەكات بە قوربانی)
Wer hat nicht fr seinen guten Ruf schon einmal sich selbst geopfert *2
لەئاست ئەم پرسیارەدا ڕۆژنامەی كوردستانی نۆی وەك چایخانەی شەعبی دووهەمی شاری سلیمانیە لیهاتووە لەچایخانەی شەعبی سلیمانیدا بەناو رۆشنبیرانی شارخەریكی دۆمینەوتاوڵەن كیشەی گەلێكی بێماف وئایندەتاریك لە(تۆپینی) دووشەشی دۆمینەوبردنەوەی دەستی تاوڵەدا دەبینەوە.

دیركهایم پیوایە (كۆمەڵ بە بیر وباوەڕی مۆڕاڵی هاوبەش سازاندە و بە هێز دەبێ )
لای فۆكۆ گرنگی میژوو لەتۆماركردنی ڕاستیی ڕابردوو نییە بەڵكو ئاشكراكردنی ڕاستی ئیستایە*3
ئایا) كوردستانی نۆی وخەبات وچاودیر (دەتوانن ڕاستیەكانی ئیستا لەسەر بناماكانی میژووی دوو بناماڵەی مافیای كوردی بنووسن؟
(ان الفشل السياسي طبيعي اما الذنب اخلاقي وضميري لكل واحد حيزه الخاص )
نووسەرانی كوردستانی نۆی گۆیبگرن (في الاخلاق فيحدد الذنب باعتبار نية الفاعل وارادتة الواعية عند القيام بالخطا..فاذا قصر الفاعل بواجبة وخالف مبادئيه الاخلاقية يرتكب خطا اخلاقيا ويصبح بعده مذنبا) *4

ناشیرینترین تاوانی نووسەر وڕۆژنامەنووس درۆكردنە لەتەك خۆێنەردا.كاری رۆژنامەنووسین و رۆژنامەوانی پێش ئەوەی پیشە بێت(ئەركە)یەكیك لەبناما پتەوەكانی پاكی ئەرك دڵسۆزیە.دایكێك بەشیری مەمەكەكانی ئەركی ژیانی كۆرپەكەی پیسپردراوە .باوكێك بەدەستی زبری و كریكاری ئەركی دابینكردنی بژوی خیزانەكەی پیسپیرداروە.ئەم دوومرۆڤە مەزنە(دایك وباوك)بەمۆڕڵەوە دەڕواننە ئەركیان.جیاوازی لەنیوان ئەرك وپیشەدا(ئەرك خزمەتیكی خۆبەخشیە لەپیناوی خزمەت بەراستی ومرۆڤ وخۆشەویستی)وپیشە(كاریكە لە پیناوی بژوی ژیاندا)لێ هەردوو(ئەرك وپیشە)بە پێوەریك دەپێوری پێدەوترێ مۆڕاڵ جیاوازی نێوانی(مۆڕاڵ و ڕەوشت)لەوتارێكی پێشودا ئاماژەم پێكردوە لێرەدا دووبارەبوونەوەی لاسەنگە.*5 ئەوەی گرنگە بنوسرێت ئەوەیە ئێستا ئەوانەی لەدەزگاكانی میدیای هەردوو مافیاداكاردەكەن( وەك ئەرك یان وەك پیشە) ئایا پێوەری مۆڕاڵێكی جوانیان هەیە؟
كاری ڕۆژنامەنووسی بۆیە ڕێزی لێدەگیرێ چونكە پڕێنسێبێكی هەیە ئەویش ئاشكراكردنی ڕاستیەكانە لەپێناوی ماڤە مرۆیەكاندا.ئەری كوردستانی نۆی(عیراقی نوی)دوای18ساڵ توانیوێەتی خزمەت بەكیشە سەرەكیێەكانی مرۆڤی كورد بكات؟ڕاستیێەكان بدركێنی؟..پێناسەی جەلالی یانی(خیانەتكردن)بەكورد.ئەمە شوناسنامەی سیاسی ومۆڕاڵی جەلال و گشت دەستگاكانی سەربەجەلالیە من خەمی ئەوەم نیە جەلال خائینە.هیچ هیزێك نیە جەلال لەخیانەت پاكبكلتەوە.ئەوساتە واز لەخیانت دینی كەدوا هەناسەدەدا.خەمی من لەوەدایە جەلالی ببیتەقوتابخانەی خیانەت وچەند نەوەیەك بەخیانەت پەروەردەبكات.وەك ئەوانەی ئیستا لەكوردستانی نۆی دا كاردەكەن ودەنووسن.
ئەو رۆژنامەنووسە بە تەمەنەی سنگی ئەرشیف بۆ راستیەكان دەگرێت ئاماژە بەسەرەوەری شاری سلیمانی دەكات.لەپێناوی بەرژەوەندی تەمەنی پیریدا چاو لەڕاستیە میژوویەكان دەنووقێنێ (مستەفا سالح كریم).
ئەو گەنجەی سنگی سایتەكانی گرتووە ولەچەند چركەیەكدا لاپەرەی ڕۆژنامەكانی جیهانی سەردەم دەخۆێنیتەوە چونكە جەلالیین تاوانبارن.
شاعیر و نووسەر كاك (پۆڵا سەعید) لە شیعرێكدا باس لە دەسەڵاتی مافیا جەلالی ومەلای دەكات و دەنووسی:

ژیان بێ تاوانە
ئەوەی ئێمەن شەڵاڵی غەدر
تاوان بەشێكی ژیانمانە
نقوومین لە چاوبرسێتیی
پارە ڕۆح وگیان
ماددە باوه‌ڕ و ئایندەمانە *6

بڤە وترسی جاشڕۆژنامەنووس وجاشنووسەرزۆركاریگەرترە لەترس وبڤەی جاشیكی نەخویندەواری كڵاشینكۆف بەدەست.ئەوجاشەدەتوانی هێندەی ژمارەی گوللەی مەخزەنی كڵاشینكۆفەكەی مرۆڤ بكوژێ.لێ نووسەروڕۆژنامەنووسێكی جاش بەتەنیا ووتارێك كەداكۆكی لەدەسەڵاتی هەردووخیزانی مافیاكوردی دەكات.هێندەی ووشەی ووتارەكەی گەنجی بێئەزموونی سیاسی مۆڕاڵی سەقەتدەكات.كاتێكیش مرۆڤێك مۆڕاڵی سەقەتبوو نەك خۆی كوشتوە بەردەوام لەنیو كۆمەڵدا هەوڵی كوشتنی مۆڕاڵی كەسانی تردەدا(ئەمە پیشەی قوتابخانە ونوسەرانی جەلالییە).كەواتە بڤەی(جاشنووسەر)ی(كوردستانی نۆی) زۆرپیستروبڤەترەلەجاشیكی نەخویندەواری بێكاری خاوەن كڵاشینكۆفێكی مەخزەنی 75.
بەدڵنیایەوە با گشت كارمەندانی كوردستانی نۆی(عیراقی نۆی)بزانن ئەوان بەشێكن لە ئەرشیفێك كەپیسترین لاپەڕەكانی میژووی كوردی پیسكردوە ئەویش قوناغی دەسەڵاتی مافیای جەلالییە.ڕۆژێك دادێت كۆمەڵەكەسانێك لەدووی ڕاستییەكانی میژودا ویڵببن میژووی كوردستانی نۆی بخەنە ژیر تیشكی ڕاستییەوە ئەنجام توژیرەوەر بڕوانامەیەكی زانستی لەسەر بێ مۆڕاڵی ڕۆژنامەنووسانی دەزگاكانی مافیای جەلالی دەهینی .


سەرچاوەكان:
*1 ڕۆژنامەی كوردستانی نۆی یان عیراقی نۆی(وتاریكی بڵاوكراوەی خۆم) لە یادی 11 هەمین ساڵی كوردستانی نۆی.
*2 Friedrich Nietysche ..Jenseits von GUT und Bse .
*3 د.كەمال میراودەلی ... زانین و دەسەڵات ..خویندنەوەیەكی فۆكۆ وەك خۆی چاپخانەی ڕەنج سلیمانی 2007
*4 من الدبلؤماسة الي الاستراتيجية. د. أدونيس العكرة دار الطليعة بيروت 1981
*5 نەك كۆسرەت گشتمان لە هۆڵی تاقیكردنەوەی مۆڕالداین (كۆردستانپۆست ) ووتاریكی خۆم
*6 هەر ڕۆژەی پۆستێك (پۆڵا سەعید) پۆستی ژمارە دوو ...كۆمەڵە هۆنراوەی بڵاونەكراوە


فرانكفۆرت 16-01-2010
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە