بەم جۆرە عەتا سەراوى دەركرا؟

Sunday, 01/11/2009, 12:00

1644 بینراوە


كە پلینیۆم دەستى كردوە بەكارەكانى , خولە سەنگاوى بە عەتاى ووتوە تۆ نابێً بێیتە ژورەوە دوایش عەتا هاتوە , هەستاوە قسەى كردوە , لە ژوریشەوە دلاوەرى ئەحمەد مەجید هەستاوە ووتویەتى خەڵك هەیەتادوێنێ قسەى لە سەر ئەكردین و لە ڕۆژنامەكانەوە قسەى پێ ئەوتین ئەمڕۆ لێرەیە و بەتەمایە بچێتە لیژنەكانەوە , ووتویانە مەبەستت كێیە ؟ ووتویەتى عەتا سەراوى و لەتیفى حاجى فەرەج , دوایى كە لیژنەكانیان دروست كردوە عەتا چۆتە لیژنەى پێشمەرگەوە ئیتر خولە سەنگاوى لێى توڕە بوە ودەریان كردوە و یەكسەر تەسلیمى ئاسایشیان كردوە ئێستا عەتا سجنە لە ئاسایش و دوایش لە سەر قسەى خولە سەنگاوى داوێن پیس وبە فەرمانى تاڵەبانى عەتا سەراوى لە ڕیزەكانى یەكێتى و فەرماندەیى دەركرا ,وەكو لە بەیاننامەكەدا هاتوە كە دەڵێ ((له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڕیارمانداوه‌ به‌ ده‌ركردنی عه‌تا سه‌راوی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو كه‌سێكی لاساره‌و ناتوانێت پره‌نسیپه‌ حزبی‌و سه‌ربازیه‌كان جێبه‌جێ بكات)) ئەمە كێشەى من نیە یەكێتى و تاڵەبانى بۆ عەتایان دەركرد ئەو ە خۆیان باشتر دەزانن بەڵام ئەوەى هەیە و من بزانم عەتا لەسەر ئەو چاوپێكەوتنە دەركراوە كە لە گۆڤارى جیهانى ژمارە (21) لەگەڵى ساز كراوە و دەڵێ (هاوپەیمانیمان لەگەڵ پارتى لە 31ى ئاب زیاتر زیانى لێ داوین) كەئەمە بۆ یەكێتى نابێت كادرێكى یەكێتى باسى 31ى ئاب بكات , كەواتە ڕیسەكەى تاڵەبانى دەبێتەوە بە خورى كە واى كردوە 31ى ئاب لە بیر خەڵك بەرێتەوە , یان عەتا ئەڵێ ((دەبێ ڕیگا نەدەین مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى یەكێتى لەوەزیاتر ئەم حیزبە بەرەو هەڵدێربەرن كە سەرجەم قەیرانەكان ئەوان لێى مەسئولن)) ئەم دوو دێڕە سەرى عەتایان خوارد ,عەتا بە هۆى لاساریەوە دەرنەكراوە تەنها بۆیە دەركرا لەبەر ئەوەى ئۆباڵى هەموو شكست و قەیرانەكانى یەكێتى دەخاتەملى ئەوان , ئەمانیش شتى واناكەن , ئەوان دواى شكستى 25/7 بە هەزاران كەسیان نان بڕاو كرد تەنهالەبەر ئەوەى شكستەكانى خۆیان بشارنەوە كەچى ئێستا چۆن قبوڵى دەكەن كادرێكى خۆیان ئەمە بڵَێ و خەڵك تێى بگات , بۆیە دەریان كرد ,ئەوەى سەرنجى ڕاكێشام یەك دێڕە لە بەیاننامەى دەركردنەكەى عەتا دا ئەویش ئەمەیە ((له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ عه‌تا سه‌راوی له‌لایه‌ن دادگای سه‌یدسادقه‌وه‌ داواكراوه‌، به‌ڵام پابه‌ند نابێت به‌ یاساوه‌و ئاماده‌ نیه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا)) سەیرى ئەم دڵسۆزیەى تاڵەبانى و یەكێتى بۆ یاسا , عەتا داواكراوە و ناچێتە بەردەم دادگا , بەڵام عومەر فەتاحیش داواكراوە و ئەویش نەك هەر ناچێت بەڵكو گاڵتەشى پێ دێت , نازانم عەتا چى كردوە بەڵام عومەر فەتاح پارەیەكى زۆرى ئەم میللەتەى دزیوە , ئەوەى عەتا كفرە , بەڵام ئەوەى عومەر فەتاح بۆى ئەپۆشرێ , ئەو دادگایەى عەتاى بانگ كردوە , عومەر فەتاحیشى بانگ كردوە , ئەى بۆ ئەوەى عەتا باس ئەكەن بەڵام ئەوەى عومەرە دزەكەباس ناكەن , سەیرى ئەم دوو ڕووییەى یەكێتى و تاڵەبانى , ڕاستەئەڵێن یاسا و دادگا هەر بۆ پیاوى بێ پشت و پەنایە ,ئەوەندەى من بزانم عەتا دەمێكە داواكراوە ئەى بۆ تا دەرتان نەكردبوو باسى ئەم مەسەلەیەتان نەدەكرد , ئەى بۆ كە بە حیمایە و سەیارەى ئێوەوە دەسوڕایەوە پێتان نا ئەوت كاكە بچۆ بەردەمى دادگا , بۆ ئێستا باسى ئەكەن , ئەمە بەرگرى نیە لە عەتا , تەنها مەبەستم دوو ڕووییەكەى یەكێتیە , بۆ لە یەكێتیدا بەس عەتا داواكراوە بۆ بەردەم دادگا , ئەى ئەو لەشكرە ئەنفال چییەى لاى ئێوە خۆیان حەشار داوە بۆ ئەوان نانێرن خۆ ئەوانیش دادگا بانگى كردوون , بەڵام ئەوانەى تر وەكو عەتا لاسار نین , دەركەوت تا مل كەچى ئاغاى تاڵەبانى و لێپرسراوەكانى تر بیت سەد دادگا بانگت بكات كەس باسى ناكات , بەڵام كە لاسار بویت و بە پیاوت نەزانین و نهێنیەكانت باس كردن ئیتر هەزارو یەك شتت بۆ دروست دەكەن ,من نە عەتا و نە عومەرەدزەكە بە تاوانبار نازانم ئەو حیزب و سەرۆكە بەتاوانبار ئەزانم كە داڵدەى ئەمانە ئەدات, ئەگەر حیزب حیزب بوایە پشتە ملى عەتا و عومەرو دەیانى ترم ئەگرت و ئەى ناردنە بەردەم دادگا , بەڵام تا لایان بیت كەس ئەمە ناكات , كە ڕۆیشتیت ئیتر بۆ ت ئەهۆننەوە , سەیر ئەوەیە دادگا و یاسا هى خۆیانە , كەچى خۆشیان جێ بەجێى ناكەن لاساریەكەى عەتا گەورەترە یان دزییەكەى عومەر فەتاح , یان فایلەكەى سەعدى و مستەفا چاوڕەش و شاڵاوى على عەسكەرى و ئەوانى تریش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە