هیچ گۆڕان خوازێك سەرى بەرزى نەوى ناكات بۆپارە

Saturday, 17/10/2009, 12:00

1647 بینراوە


جەمال عبداللەى زووڕناژەنى دەسەڵات و جاش قەڵەمى بەكرێ گیراو نوسەرى شەڕى ناوخۆ لە نوسینێكیدا كە لە سایتى گوزراشتدا نوسیویەتى بەناوى ((دەوجاوەرە ئیمانت لە قەلبى بمێنێ)) وەكو بەڵگەكانى گۆڤارى بەڵگەى درۆیەكى دروست كردوە ,گوایە دوو حیمایەى بەرپرسێكى لیستى گۆڕان لەبەرئەوەى چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتوە و دوایش بە چوار مانگ دوو سەد هەزار دیناریان وەرگرتوە وازیان لە گۆڕان هێناوە و ئێستا بۆخۆیان دانیشتون و لێپرسراوەكەشیان حەواڵەى خواى كردون,ئەمە بە كورتى چیرۆكى بەر ئاگردانەكەى جەمال عبداللەى كۆنە هینە ,ئەگەر یەك بەراورد بكەین ئەمەى ئێستا و سەردەمى شاخ ڕێك وەكو ئێستا دێتەوە بەرچاوم ئەو كاتەى پێشمەرگە بوین ئێمە جارى وابوو بە سێ مانگ پێنج دینارمان وەردەگرت بەڵام چونكە سەربەرز بوین وەكو پاشا ئەژیاین و ئەو جاشانەشى لەناو شاربون بەوهەموو پارەیەى ڕژێم لە تۆڵەى خیانەت و بەكرێ گیراویەكەیاندا ئەیدانێ كەچى هەر بەشى نەدەكردن بەڵام سەرشۆڕ و زەلیل بوون لەبەر ئەوەى خیانەتكار بوون , ئێمەى بێ پارەو برسیش سەربەرزو سەركەوتو بوین , ئەو جاش قەڵەمانەى وەكو جەمالیش لە هاوكارى ئەیان نوسى هەر باسى پارەو موچەى باشیان ئەكرد ئیتر بیرى هیچى تریان نەبوو , جەمالیش ئێستا هەمان چیرۆك دوبارە ئەكاتەوە , من ئێستا خۆم و هەمووئەو تێكۆشەرانەى ئێستا لە گردەكەن و هەڵسوڕاوى لیستى گۆڕانن وەكو ئەو پێشمەرگە سەربەرزە دێتە بەرچاو كە تا شەهید بونیش ئامادە نەبوو ووڵاتەكەى بفرۆشێ بۆ پارە و سەیارە و خیانەت بكات ,جەمال و هاوپیشە كانى جەمالیشم وەكو ئەو جاش و خیانەتكارانە دێتە بەرچاو كە كەرامەتى خۆیان بۆ پارە فرۆشت و هەتا ماون لە هەر شوێنێك باسى جاش بكەن ئەمان ڕوو زەرد ئەبن , جەمال وائەزانێ هەموو كەس خۆیەتى لە پێناوى پارەدا ئامادە بین هەموو شتێك بكەین , ئەوە ئێمە نین , ئەوەى گۆڕانى هەڵبژاردوە لەیەكەم ساتەوە ئەمەى لەبەر چاو بوە بەڵام گوێشى پێ نەداوە , ئێمە باش زانیومانە بێ موچە ئەبین , نان بڕاو ئەبین , بەڵام ئەو ڕێگایەمان لە پێناوى میللەتەكەماندا هەڵبژارد , مرۆڤ كە پێشمەرگە ئاسا بیرى كردوە گوێ بە پارە نادات , بەڵام جەمال ئاساكان ئاساییە هەرچى هەیانە بیدۆڕێنن بۆ پارە , لە كاك نەوشیروانەوە تا دواین كەس لە برادەرانى گۆڕان ئەوەى گوێمان پێ نەدابێ پارە بوو ە , پلەو پۆست بوە , خۆ ئێوە تێرو پڕن , گیرفانتان پڕ لە پارەیە بەڵام چونكە بەرامبەر بە میللەت سەرشۆڕن ئەوا دۆڕان ,بەڵام كادرەكانى لیست گۆڕان بە گیرفانى بەتاڵەوە توانیان تێكتان بشكێنن , ئەگەر مەسەلە پارە بوایە ئەبوایە ئێوە و پارتى لەولا یەكەمیشەوەبونایە , كەچى ئەگەر تەزویر و ساختەچێتى نەبوایە ئەوا بەشى حكومەتیشتان كورسى نەدەهێنا , ئەوە دەرى خست لاى خەڵكى بەشەرەف پارە چڵكى دەستە , مام جەلال بە هەر چوار پەل پارەى ئەبەخشیەوە بەڵام نەیبردەوە , بە پارە نیە , بە نیەتە , ئێمەى گۆڕان خواز نەك موچە بەڵكو ئامادەین گیانیشمان ببەخشین لە پێناوى سەركەوتنى بزوتنەوەى گۆڕاندا ,ئێمە نامانەوێ وەكو عومەر فەتاحى ئاغات بۆ پارە سوك و ڕیسوا ببین , ئەوە ئێمە نین بۆ پارەشێت بۆین,ئێوە یەك ڕۆژموچە كەتان دوا بكەوێ هەزار جنێو بە حیزب و حكومەت و سەركردەكانیشتان ئەدەن , چونكە ئێوە ڕاهێنراوى پارەن , لیستى گۆڕان هیچى نەبوو بیبەخشێتەوە بەڵام ئێوە ماكسى و پێلاوى تاكەو تاك و مەنجەڵى تیڤاڵ و دەفتەرە دۆلار و سەیارەى تاهوو مۆنیكاتان بەخشیەوە بەڵام دۆڕان , گرنگ ئەوەیە مرۆڤ سەربەرز بێت نەك گیرفانى پڕ بێت و سەر شۆڕ بێت و نەوێرێ بچێتە چایخانەى شەعبیش , نەویڕێ بەسەر شەقامەكاندا بڕوات , من دواى ئەوەى ڕاپۆرتەكەى گۆڤارى جیهانم خوێندەوە تێگەیشتم پارە هەربۆ تۆ باشە , ڕاستیان ووتوە ئەوەى لە پارە نزیك بێتەوە ڕەوشتى بەرزى بیر ئەچێتەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە