گیرفانی گەنجان و پێشکەوتنەکان

Friday, 27/06/2014, 12:00

1652 بینراوە




لەم ڕۆژانە چوومە کافتریایەکی هەولێر ..کە هەبوونی سەدەها کافتیای لەم جۆرە لەگەڵ دەیەها تاوەری بەرز جۆن کێرییان سەرسامکرد ! هەرچەند بە ڕێکەوت لامدایە ئەو کافتریایە چونکە من بۆ شوێنێکی دیکە دەڕۆشتم بەڵام کە بەم شوێنەدا تێپەڕیم حەزم کرد سەیری یاریەکی مۆندیال بکەم .

حەزیشم لێ بوو لەم جۆرە شوێنە کاتم بەسەر ببەم لە کاتێکدا مێزەکانی دەورم هەمووی کچانی هاوتەمەنی خۆم بوون و دیاربوو کچ و منداڵی سەرمایەدار و خێزانە عەرەبەکان بوون .. من وەک گووتم بە ڕێکەوت لامدایە کافتریاکەی تەنیشت ڕۆتانا..چونکە من فێرنەبووم لە ئیسکان و مەچکۆ زیاتر لە هیچ شوێنێکی دیکە کات بەسەر بەرم چونکە دەمزانی ئێمە مانان ناتوانین پێ بە پێ بەدوای پێشکەوتنەکانی هەولێر بکەوین .. هەولێر بۆ ئێمە نییەو لە پێناوی ئێمەش پێش ناکەوێ ئێمەش ئەم جۆرە پێشکەوتنەمان ناوێ ئێمە پێشکەوتنی کۆمەڵگامان دەوێ ...خزمەتارەکە هاتە لام و دەفتەرێکی دامێ بە ئینگلیزی پێی گووتم دەتوانی شتێک هەڵبژێری ! تەماشام کرد و پەڕ بە پەڕی دەفتەرەکە گەڕام ..هەمووی گەڕام.. پارەی هەرزانترین شتم پێنەبوو بیکڕم ! گوتم جارێ هیچم بۆ ناخوڕێ ، هەرکە شتێکم ویست دواتر خۆم بانگت دەکەمەوە ..

دواتری چی هەرکە یاریەکە تەواو بوو بوونی منیش لەوێ تەواوبوو و ڕۆشتم و وتم: ئاخ هەولێر ئەوەندە پێشکەوتووی ئەو شوینەی بە منداڵی یاریم لێ دەکرد ئێستا باڵەخانەو تاوەری وایان لێ درووست کردووە من ناتوانم یاری لێ بکەم، کەسانێک دێن لە دوورەوە سواری حەزەکانی من دەبن و لە ڕقی من زیاتر پێدەکەنن و زیاتر دەکڕن و زیاتر دەخۆن .. منیش دەبێ تەماتەی ئێرانی بکڕم و تیشێرتی تورکیایی بپۆشم ...!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە