ئەندام پەرلەمانێك لە ئەڵمانیا ئەڵێ تاکو کورد نەبێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ پارێزراوو نابێ

Tuesday, 09/09/2014, 12:00

2404 بینراوە





دەقی ووتارەکەی بەرێز گریگۆر گیسی ،،ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر فراکسیۆنی چەپ لە دانیشتنێکی نائاساییدا، کە تایبەت بوو تەنها بۆ گفتوگۆکردن نەك بریار دان لەسەر ناردنی چەك بۆ هەرێمی کوردستان ،، 
 
"بەرێز سەرۆکی بەرلەمان ،، بەرێزان ئەندام پەرلەمانەکان ،، ،سەرۆك لە دەست پێکی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ دووهەم شەری جیهانی کرد و لێکدانەوەی بۆ ئەو رۆژە کرد ، لە راستیدا یەکی سپتەمبەر رۆژی هەڵگیرسانی خراپترین شەرە لە مێژوی مرۆڤایەتیدا ،کە لە ئەڵمانیاوە دەستتی پێکرد .دووهەم شەری جیهانی ٧٥ ساڵ بەر لە ئیستا ، هەر لەبەر ئەوەش ئەو رۆژە بوە رۆژی ئاشتەوایی جیهانی ، هەر بۆیە من بە کردارێکی دژبەیەکی دەبینم ، کە لە رۆژێکی وەك ئەمرۆ بەتایبەتی ، گفتوگۆ لەسەر ناردنی چەك بکرێ بۆ خۆشکردنی شەر ، ئەمەوێ تەنها ئەمە پشان بدەم . بەرێز خاتوو راوێژکار ووتت ، لەسەر شەری جیهانی دوەم قسەت کرد بەڵام من بینیم لە دەرئەنجامێکی پێویست خۆت بەدوورگرت .دەبوا ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٤٥ بەدواوە لە هیچ شەرێکەوە تیوە نەگلایە .لە کاتێکدا ئێمە سێهەم گەورە هەناردەی چەکی جیهانین ، هەر کاتێ سێهەم گەورە ووڵاتی جیهان بیت بۆ هەنارەدی چەك هەمان پشکمان بەر ئەکەوێ لە هەر شەرێکدا هەر بۆیە دەبێ بەزووترین کات هەناردەی چەك بوەستێندرێ . بێجگە لەوە شتێك کە بۆتە جێی نیگەرانیم ئەوەیە کە ئەم بابەتە تەنها ئەتوانین گفتوگۆی لەسەر بکەین نەك بریاری لەسەر بدەین ، ئێمە لێرە واتا پەرلەمان بەرزترین ئۆرگانی ووڵاتین کەواتە دەبوا ئێمە بریارمان لەسەر بدایە نەك ئێوە . لێگەرین با شتێ دەربارەی یاسای نێو دەوڵەتی باس بکەم ، دەربارەی تیرۆری نێودەڵەتی کە خۆی لە دەوڵەتی ئیسلامی ئەدۆزێتەوە ،وابزانم هەمومان وەك یەك هەڵی ئەسەنگێنین ،بەڵام یاسای نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی جێی خۆی بگرێ پێویستی بە بریاری نەتەوە یەكگرتوەکانە ،بێ ئەوە نابێ ،، ئەمە بریارێك نییە حوکمەتی ووڵاتە یەکگرتوەکان یان حوکمەتی ئەڵمانیا یان هەر ووڵاتێکی تر لە لای خۆیەوە بریاری لەسەر بدات چۆن لەوێ هەڵسوکەوت بکات ،ئەمە روون و ئاشکرایە کە دەبێ ،شورای ئەمنییەت ی نەتەوە یەکگرتوەکان بریاری لەسەر بدات،چۆن و بەچ شێوەیەك هەڵسوکەوت لەگەڵ مەسەلەکە بکرێ .دوای ئەوە ئێمە چۆن هەڵسوکەوت دەکەین ئەوە شتێکی ترە بەڵام دەبێ دەسپێك ، نەتەوە یەکگرتوەکان بریار دەرکات نەك ووڵاتە یەکگرتتوەکان یان هەر ووڵاتەێ لە جێی خۆیەوە بەتەنیا .دوای ئێمە تاقیکردنەوەمان هەیە لە حاڵەتی لەو جۆرە روویداوە و هیچ بریارێکیش دەرنەکراوە ،ئیستا کۆماری فیدرلی برواناکەم هیچ داواکارییەکی پێشکەش کردبێ بۆ شورای ئەمنییەت بۆ گەڵاڵە کردنی پرۆژە یاسایەك ،لەجێی ئەوە بریاری ناردنی چەکی داوە . ئەمە چ بریارێکی ناتەندورستە دوای دێمە سەری . لەوانیە بۆیە داواکارییەك پێشکەش بە کۆمەڵگای ئاساییش نەکردوە لەبەر ئەو رووداوانەی کە رووسیا روودەدەن ،رێم بدەن ئەوە بڵێم بۆیە ئەم کارە هەڵەیە چونکە هەر یەکەو لە لای خۆیەوە بۆ دابرانی روسیا بریاری بە سزا دانی داوە لە کاتێکدا رووسیا گرنگی خۆی هەیە بۆ کۆمەڵگای ئاسایش،من ئەڵێم گفتوگۆ کردن زۆر باشترە لە سزادان . سزادان هیچ کات خزمەت بە ئۆکراینا ناکات بەڵکو بە پێچەوانەوە . نازانم کەی کۆماری فیدراڵ دان بەو راستییە ئەنێ کە سەرجەم درۆکانی ئەمەریکا بۆ دەست پێکردنی شەر دژ بەعێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ، ئەو ووڵاتەی کاوڵ کرد و تەنها ئەو هۆکارە بوو بووە هۆی دورست بوونی ئەم تیرۆرو دوڵەتی ئیسلامییە ، لەسەرمانە یەکەم جار هۆی سەرکی بزانین پێش ئەوەی بگەین بە بریاری تر و لاوەکی . شتێکی تر کە بۆتە مایەی نیگەرانیم ، زۆر بەراشکاوی دەیڵێم ،، ئەوەی بۆتە مایەی بێزاریم ناو نانی هەمەرەکی قوربانی . لە شەر یان شەری ناوخۆدا زۆر بەپەلەن بۆ بەدەمەوە چوونیان بەڵام لە پێشێلکردنە ترسناکەکانی تری مافی مرۆڤ هیچ لە گەڵا نین و لا دەگرن ،وە لەسەر ئەوەش نمونەیەکتان بۆ ئەهێنمەوە ، ساڵانە لە جیهاندا هەژدە ملیۆن مرۆڤ ،کە لە ناویاندا زۆربەی منداڵن لە بەرسا یان لە ئاکامی برسێتیدا دەمرن ،لە کاتێکدا ئێمە ووڵاتێکی کشتوکاڵین کە لەتوانیدایە، دووهێندەی ئەو خەڵکە خوردن بدات ، کوا دەستپێشخەریەکانتان کوا لەو حاڵەتانە هاوارەکانتان ،ئەگەر مەسەلەکە چەك بێت زۆر بەپەلە ئەکەونە خۆتان بەڵام لە شتی تردا هیچ ناکەن ، کاتێتی بۆ هەموو قوربانییەك دەستپێشخەری بکەن ئەوسا مرۆڤ باوەر دەکات .من شتێ دەڵێم ، عیراق لە هەموو شتێ زیاتر چەکی هەیە واتا هیچ پێویستی بە چەك نییە، هەر بۆ ئەوەی نەبێتە سەیرو سەمەرە دوای بۆتان دەرئەکەوێ کە ،پێشمەرگەش زۆر جار چەکەکانیان بەبێ شەرکردن بەجێ ئەهێڵن دوای ئەوەش دەوڵەتی ئیسلامی چەکی ئەڵمانی دەست ئەکەوێ . شتێکی تر هەناردەکردنی چەك بۆ شوێنی شەرەکان شتێکی تازە نییە وەك باست کرد ، ئێمە چەکمان بۆ ئیسرائیل هەناردە کرد لە کاتێکدا هێرشی ئەکردە سەر غەزە ، چەکمان هەناردەی سعودیا کرد کاتێ چەنە ناو بەحرێنەوە وە چەكمان رەوانەی تورکیا کرد لە کاتێکدا بە دەهەزار سەربازەوە هێرشی دەکردە سەر پەکەکە ،بەڵام ئەوەی نوێیە رەوانەی چەکە بۆ لایەنێ کە حوکومەتێکی دەستوری لە پشتەوە نییە ، ئەمەیان نوێیە و هەر لەبەر ئەمەش کەلێنێکی تیایە و زیاتریش هەر لەبەر ئەم هۆیە مەبەستم بوو کە پەرلەمان بریاری تیابدایە .ئەمەوێ شتێ زیاد بکەم لەسەر ئەمە ، کە لە کاتی رەوانە کردنی چەك بۆ ئیسرائیل ، سەوز وچەپەکان نەیان توانی ببنە بەربەست بۆ رەوانەکردنی چەك ،، مەبەستم ئەوەیە لایەنی کەم وازبێنین لە رەوانەکردنی چەك بۆ نزیك خۆرهەڵات ، جارێکی تر بۆ سعودیا و بۆ قگر و بۆ جەزائیر و ئیسرائیل لە کاتێکدا بەهیچ شێوەیەك بۆمان نییە چەك بۆ ناوچەکانی خۆرهەڵات بنێیرین ، کە هەرچی زوە دەبێ بیوەستێنین . تەنها پێشمەرگە نییە لە عیراق ،لەوێ یەکینەکانی پەکەکە هەیە و پەیەدەی سوریاش هەیە ،کە بەجۆرێك لە جۆرەکان نزیکیان هەیە لە گەڵ پەکەکەدا .ئێزیدیەکان وا ئەڵێن وەك بەرێز کاودەر ئاماژەی پێکرد ، کە لە لایەن پێشمەرگەوە نەپارێزراون لەبەر دوو هۆ یەكەم دەڵێن دەبێ ئیزیدیەکان بۆ پارێزگاری لە خۆیان بە هیچ شێوەیەك چەکیان پێ نادرێ ، دووهەم پێشمەرگە لە ناوچانە پاشەکشییان کردوو خەڵکەکەیان بەجێ هێشت ، ئا لەو کاتەدا پەکەکە دەخالەتی کرد و ئەگەر ئەوانیش نەبوونایە ئیزیدەیەکان، بەدەستی دەوڵەتی ئیسلامی لەناوئەچوون ،ئەوان ئزیدیەکانیان پاراستوە ئەمە راستییەو دەبێ لەسەری ناکۆك نەبین .ئێستا شتێکی تر دەڵێم ئێستا ئێوە سور بوون لەسەر ئەوەی ئەو چەکانەی دەنێردرێت بۆ پێشمەرگە نەکەوێتە دەستی پەکەکە و یەپەدە کە بە هیچ شێوەیەك ناکرێ بکرێتە ژێر رکێفەوە چاودێری بکرێ ئەمەش من لێی تێناگەم ،،چونکە ناوچەی پارێزراوی نێوان کوردی تورکیا و سوریا کە پەکەکە لێی نزیکە ژیانی کریستەکان وئیزیدەکان و باشتر بڵێم ژیانی شیعە و سونەکانیشی پاراستوە ، لە کاتێکدا ئەو کارە لەگەڵی ناگونجێ ،، هەر بۆیە من دەڵێم پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەبێ چاوی پیابخشێندرێتەوەو لە لسیتی قەدەغەکراوان رەش بکرێتەوە .هەر لە جێی ئەو دەبێ دەوڵەتی ئیسلامی قەدەغە بکرێ ،هەر بۆ زانین ئەوەی کە هیچ ریشاڵێکیان لێرە نییە هەڵەیە ،زیاتر لە ٣٠٠ چەکداری جیهادی کە لە سوریا شەردەکەن لە ئەڵمانیاوە دێن ،ئەو کەسانە لێرە پشت وپەنایان هەیە ، زۆریش نابات روژێ دێت لە ئەڵمانیا دەوڵەتی ئیسلامی دائەمەزرێنن . ئێستا لەوە ئەترسن کە ئەمەوێ شتێ لەسەری بڵێم ئەو چەکانە لە دواییدا بۆشەری جیابونەوە بەرامبەر عیراق بەکار دێت لە لایەن کوردەکانەوە ،هەر بە چەکی ئەڵمانیاشەوە ، هەرچەن دەڵێن کە ئەم حێڵەتە بۆ ئێستایە نەك بۆ داهاتوو ، بەدڵنیاییەوە لەو کاتەشدا بەکاری ئەهێنن بن بروام بەوەیە ئەمە مەسەلەی کاتە من ئەزانم حوکومەتی هەرێم ئەیەوێ چەکەی وەدەست کەوێ ،بۆ پارێزگاری لە خۆی ، من شتێکی تر دەڵێم ، ئێوە هەموو حەقێكتان هەیە بەرێز شتاین مایەر ، وەزیری دەرەوە ،،لە کاتێکدا حوکومەتی باکوری عێراق بەبێ رەزامەندی حوکومەتی ناوند و پەرلەمانی ناوەند جیادەبێتەوە ئەوە مافێکی هاونیشتمانییانە ،هەر واش بوو بۆ نیوە دورگەی کریم و هەر وەهاش بەتەواوەتی وەك کۆسۆڤۆ بوو ئەگەر نەشتانەوێ خۆتان وای ببینن ،،کێشەکە شتێکی ترە کە ئەمەوێ رونی کەمەوە چونکە روون نییە . سەدام حوسێن کاتی خۆی کۆمەڵکوژی بەرامبەر کوردەکان ئەنجام دا و حوکومەتی ئێستاش لە بارێکی وانییە بتوانێ پارێزگارییان لێبکات لەم کاتە دەبێ چی بکەن دوای ئەوەش ئێمە ئەزانین هەر گەروپ و نەتەوەیەك ئەگەر ووڵاتی خۆی نەبوو ، پارێزراوو نییە ، هەزران ساڵ یەهودییەکان و جووکان دوایان دەکەوتن و بەرامبەر رەگەزپەرستی بونەوە ،،تا ئەو کاتەی ئیسرائیل دورست بوو ئەوسا پەرێزگاری نێونەتەوەییان بۆ دروست بوو ،،لەم کاتەدا کە من ئەمە دووپات دەکەمەوە ، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەم کە دەبێ فەلەستینیەکانیش بە زوترین کات ببنە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان تا بەر بەرێزگاری نێونەتەوەی بکەون ، هەر بۆیە من لەوە تێ ئەگەم کە کوردەکان ئەڵێن لە تورکیا یان لە ئێران یان لە هەر شوێنێکی تر ووڵاتی خۆیان هەبێ بۆئەوەی پارێزگاری لە خۆیان بکەن ،تەنها کۆمەڵێ کە ناتوانن دەوڵەتی خۆیان هەبێ قەرەج و سەنتیەکانن کە بەداخەوە ئاوها ش مامەلەیان لەگەڵکراوە .وەك ووتم لەبارەی چەك ناردنەوە کاریگەری ئەوتۆی نییە بەڵێم شتێکی تر هەیە ، لە کۆوە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی پارەی چنگ کەوتوە ،، دەوڵەتی ئیسلامی نەوت دەفرۆشێ بەرێز خاتو راوێژ بۆچی بە هەمەهەنگی نێونەتەویی بەربەست دروست ناکەن بۆچی ئەیەڵن نەوت بفرۆشن ، دەوڵەتی ئیسلامی نابێ پارەی دەست کەوێ ، بێجگە لەوەش پارە لە سعودیاو قەتەر و تورکیاوە بۆیان دەچێ ،، ئێوە ئەتوانن روسیا ببەستنەوە ئەی بۆچی ناتوانن بنەماڵەی شێخەکانی سعودیا و قەتەر و تورکیا ببەستنەوە خۆ ئەوەش هەنگاوێکی زیرەکانە و دروست دەبێ .ئەی چی بەرامبەر توکیا دەکەن، تورکیا لێگەرا ئەم هەموو تیرۆریستانە بێ هیچ کێشەیەك تێپەرن بە خاکەکەیدا ، تیرکیا نەیهێشت هاوکاریە مرۆییەکان بە خاکەکەیدا بەرەو کوردەکان تێ پەرێ ، هاوکاری لێقەوماوان ناکات ، ئەمەیە هاوڵەکەمان لە ناتۆ ،، کەی دەبێ پەستانی لەسەر دانێین و سزایی بدەن و پێی بڵێن ئەمە ئیتر وا نابێ ، دواجار شتێکی تر هەیە ئەو گەمارۆیەی لە لایەن تورکیاو حوکومەتی هەرێم دانراوە لەسەر لێقەوماوانی سوریا و یەپەدە ، بە شێوەیەك کە دەرمان و پێداویستی مرۆیشیان بۆ ناچێ ، ئەمەش لەدەرەوەی ئاکاری مرۆڤانەیە و دەبێ بگۆردرێ ، بۆچی ئێمە سوریامان لەبیر دەچێ تەنها لەسەر عیراق قسەدەکەین ودەوڵەتی ئیسلامی بەهەمان شێوە لە سوریا شەردەکات وکاولکاری دەکات ،لەوێش ئەوەی بەرامبەریان وەستاوە کوردەکانەو رژێمی ئەسەدە ، من نامەوێ رەزای سوك بکەم ، بەڵام پەساندنی تەواوەتی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئەسەد لەوانیە ئەوەش هەڵەیەك بێت ، چونکە هەر چۆنێك بێت دەبێ رۆژێ بێکەوە دانیشین لە حاڵەتی پێویستدا ، ئیستا ئێمە هەموو دەربارەی مافەکانی مرۆڤ ئەدوێین لە عیراق نابێ گروپێ یان ئاینێ دەسەباڵا بێت لەوێ،، دەبێ زەمانەتی دامەزراندنی سیستمێکی علمانی هەبێ، هەروەها باسی هاریکاری مرۆیی دەکەین ئەوەشمان لە یاد نەچێ چ ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان روویان لە ئەوروپا بەگشتی و ئەڵمانیا بەتایبەتی کردوە ،من شتێکی تر دەڵێم کە هەمان نا لۆژیکی بەخۆوە دەبینێ ، حەفتا ملیۆن بۆ چەك و تەنها پەنجا ملیۆن بۆ هاریکاری مرۆیی دانراوە ، ئەمە بۆخۆی شتی زۆرمان پێ ئەڵێ . کێ هەبوو بێجگە لە پارتی سەوز وچەپ داوای هاوکاری و هاریکاری بۆ کوردەکان کرد کاتێ ئاوارە بوون بە تورکیا وسوریاو ئیراندا ،فراکسێۆنەکانی تر هیچ ، من ئەوەندەی دەڵێم هاوکاری حوکمەت دوای ئەوە بوو کە کوردەکان دەستیان بەسەر کەرکوكدا گرت کە دەوڵەمەندە بە نەوت ، تەنها ئەوەندە ئەڵێم..بەڵام ئێمە بە بێ هیچ نیازێك هاوکاریمان بۆ داواکردوون دەبێ ئەوە روون بێ . لە کۆتاییدا ئەمەوێ ئەوە بڵێم حوکومەتی فیدراڵ لەم حاڵەتانەدا بێ هاوکاری دەسەوەستانە هیچی پێ ناکرێ بۆ یارمەتیدانیان ،لە شەری ساردا خۆشبەختانە رۆژئاو بە شێوەیەك دارێژرا کە بتوانرێ سەرکەوین بەسەریدا ،و جارێکی تر جیهان بەشێوەیەکی نوێ دانەرێژرایەوە ، نە ئەمەریکا ونە روسیاو نە چین و نە بێ دەنگی یەکێتی ئەوروپا وبەریتانیاو فەرەنسا ئەرکی خۆیان بەجێ ناهێنن ، بەڵام ئەمە ئەرکی ئێوەیە کە سیستمێکی جیهانی ئارام بەرپابکەن.
 سوپاس بۆ ئێوە"



.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە