بنەماڵەی بارزانیی و تالەبانی بۆ ئەوەی خیانەتە گەورەکانی خۆیان بچووکتر ببینرێت
 ئیسلامی سیاسیی دروست دەکەن، تا زیاتر ماڵی کوردی پێ وێران بکەن


موقتەدا سەدر دژی فیدراڵی هەرێمەو مەسعود بارزانیش هەرێمی كوردستان بەنیشتمانی ئەو دادەنێت

Thursday, 22/07/2010, 12:00

1123 بینراوە




موقتەدا سەدر رایدەگەێنێت دژی فیدرالی هەرێمی كوردستانم و بەدابەشكردنی عێراقی دەزانم سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش بەموقتەدا سەدر رایدەگەێنێت كوردستان ماڵ و نیشتمانی خۆیه‌تی‌ و هه‌ركاتێك سەردانی هەرێم بكات پێشوازی لێدەكرێت.

فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا كه‌ له‌نێوان مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و موقته‌دا سه‌دری‌ سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ سه‌دردا به‌ڕێوه‌چووه‌، سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ سه‌در خۆشحاڵیی حۆی‌ نیشانداوه‌ به‌وه‌ی‌بتوانێت سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات
فوئاد حسێن وتیشی‌: سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌و په‌یوه‌نییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا به‌ موقته‌دا سه‌دری‌ راگه‌یاند كه‌ كوردستان ماڵ و نیشتمانی‌ خۆیه‌تی‌ و هه‌ركاتێك سه‌ردانی‌ بكات پێشوازی‌ لێ ده‌كرێت
ئەم وتانەی سەرۆكی هەرێمیش لەكاتێكدایە كەلەچەند رۆژی رابردوودا موقتوەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدرو یەكێك لەكەسایەتییە كاریگەرەكانی عیًراق لەدیمانەیەكدا لەگەڵ گۆڤاری لڤین رایگەیاندبوو دژی فیدراڵیەتی هەرێمی كوردستانمچونكە هۆكاری لاوازكردنی عێراق، هەروەها وتبووشی وتەكانی مەسعود بارزانی دەربارەی تایبەتمەندێتی هەرێمی كوردستان توندرەوی تێدایەو هیوادارم هەڵوێستەكانی لەوبارەیەوە بگۆرێت.‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە