پێویستە كورد سیاسەتى ئابورى بكات نەك سیاسەتى هەڕەشەو هێز

Friday, 25/01/2013, 12:00

1855 بینراوە







كەس ناتوانێت نكوڵى لەوە بكات كە لەڕابردودا كورد نەیتوانیوە سیاسەتى ئاقلانەى ئابورى بكات , هۆكارەكەشى ناتوانین هەموو بخەینە سەرشانى سەركردەكانى كورد ئەگەرچى بەشێكى كەمتەرخەمییەكانیان دەكەوێتە ئەستۆ ئەویش بەهۆى دروست كردنى شەڕى ناوخۆ و شەِركردن لەسەر دەسەڵات و دابەش كردنى كوردسان بەسەر دوو جەمسەرى سەوز و زەردا بەڵام هۆكارە گەورەكەى كە كورد نەیتوانیوە لە ڕابردودا سیاسەتى ئابورى بكات ئەوەیە كە لەسەردەمى ڕژێمى بەعسدا كورد لە بازنەیەكى داخراودا سیاسەتى دەكرد چونكە لەهەموو لایەكەوە ئابڵوقەى ئابورى لەسەر بوو بەوپێەى كە وەك بەشێك لەعێراق تەماشادەكرا هەروەك چۆن ئێستاش واتەماشا دەكرێت , تا ئەوكاتەش ئەمەریكا خۆى یەكلا نەكردبووەوە لەوەى كە هاوپەیمانى كوردە ئەگەرچى ئەم هاوپەیمانییەى ئێستاش پشتى بە بەرژەوەندى بەستوە .
بڵام لەدواى ڕوخانى ڕژێمى بەعسەوە ئەو دەرگاداخراوانە هەموو بەڕووى كوردستاندا كرایەوە و چەندین كۆمپانیاى زەبەلاح لە بوارى گەشەپێدان و بونیاتنان و بوارى نەوتدا هاتنە هەرێم و دەستیان بە وەبەرهێنان كرد بەڵام پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە ئایە كورد لە دواى 2003 توانى سود لە كرانەوەیە ببینێت و ئابورى خۆى بونیاد بنێت و ببێتە خاوەنى ژێرخانى ئابورى .
سەركردەكانى كورد لەكاتى یەكەم بەشداریى كردنیان لە حكومەتەكەى عەلاوى و دواتر حكومەتە یەك لەدواى یەكەكانى عێراق توانیان سنورێت بۆ حكومەتى مەركەزى بكێشن و بڵێن ئەمە سنورى تۆیە و ئەمەش سنورى هەرێمى كوردستان مەبەستم لە سنور خاك نیە بەڵكو مەبەستم لەسیاسەتى ئابورییە ئەویش بەهۆى لاوازى حكومەتى عێراق لەكاتى خۆیدا بەڵام ئێستا دەبینین كە حكومەتى عێراق واخۆى دەبینێتەوە كە هێز و گوڕێكى وەبەردا هاتوە هەڵدەسێت بە سڕینەوەى سیاسەتى ئابورى هەرێم چونكە لەماوەى ئەم 10 ساڵەدا حكومەتى هەرێم توانیویەتى سود لەو سنورە ببینێت كە بۆ حكومەتى عێراقى كێشابوو لە سیاسەتى ئابوریدا ئەویش لەبوارى بەقاچاخ بردنى نەوت و پارەى گورمك و چەندین شتى تر تائێرە بۆ ئێمەى كورد كێشە نیە كە توانیویەتى بەو سنورەى كە بۆ حكومەتى عێراق كێشا بوو سیاسەتى ئابورى خۆى دێژە پێبدات بەڵام كێشەكە لێرەدا ئەوەیە كە ئایە ئەو سیاسەتى ئابورییەى حكومەتى هەرێم تاچەند توانیویەتى لە بوارى وەگەرخستن و بوژاندنەوەى هەرێم و دروست كردنى ژێرخانى ئابورى بەكارى بهێنێت .
هیچ كەس ناتوانێت نكوڵى لەوە بكات ئەگەر ئەو پارەییەى كە پشكى كوردە لە حكومەتى عێراق كە %17 دیارى كراوە ئەگەر حكومەتى عێراق وەكو فشارێكى سیاسى و ئابورى بەكارى بهێنێت لەبەرامبەردا حكومەتى هەرێم ئەڵتەرناتیڤى چى دەبێت ئایە لەكاتى داخستنى سنورەكانى ئێران و توركیا ئایە حكومەتى هەرێم بچوكترین شت كە ماست و میوەیە لەكوێوە دەیهێنێت .هەموو ئەم سیاسەتە چەوتە ئابوریانەى حكومەتى هەرێم پێمان دەڵێت كە حكومەتى هەرێم بەم شێوەیە بیردەكاتەوە (ئەمڕۆ بژى بۆ سبەى خوا كەریمە) بەڵام لەبیریان چوە كە خوا كەریم ت..........


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە