سەید كاكە چووە بەردەم دادگا

Friday, 23/11/2012, 12:00

957 بینراوە




لەم چەند رۆزەى رابردوو كوری ئەو شەهیدەى كە عادل ئەبوشوارب لە چوار دەوری قەڵات بە سەیارەی رایكێشا داواى یاسایی لەسەر عادل ئەبوشوارب تۆماركرد بۆ ئەو مەبەستە ئەمرۆ پەیوەندیم بە كوری شەهید كرد ناوبراو هەواڵەكەى بەم جۆرە پشت راست كردەوە
: بەڵێ داوایى یاسایم لە سەری نووسیە بە پشتگیری سەیدكاكە وە چەند رۆزێك لە مەوبەر سەیدكاكە بۆ شاهێدی دان لەگەڵم هاتە بنكەى تەیراوە دووایش چووینە دادگا و شاهێدى دا وە حەزدەەم هەموو لایەك بزانن چەندین كەس و لایەن داوایان لە سەیدكاكە كردووە پشتی منى كورە شەهید بەربدات تا واز لەم جاشەى بكوزی باوكم بهێنم بەڵأم سوپاسى بەرێزیان دەكەم كە شەهیدانى لە بیر نەكردووە و دەرگاى ماڵەكەی هەردەم بۆم كراوەیە و كەس ناتوانێ زەفەرم پێ ببات
وە تاوانبار داواى سولحی عەشایەری لێم كردووە بەڵام من رەتم كردۆتەوە .
ئەمە قسەى كورى گەورەی شەهیدە شایەنى باسە باوكى پێشمەرگەى سۆسیالیست بوو لە ساڵى 1984 عادل ئەبوشوارب لە هەولێر بە دیل گرتی بە سەیارە رای كێشا ئێستاش عادل ئەبوشوارب وەك زۆربەى سەرۆك جاشەكانى تر لە ریزەكانى پارتی بەرپرسەو دەیان پاسەوانی هەیە

هەواڵنێر :هونەر ئەكرەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە