كاندیدێكی لیستی كوردستانی 54 دەڵێت (عەزیز وەیسی) شێرپەنجەى كوردە

Sunday, 07.05.2009, 12:00

1948 بینراوە


ئەم چەند دێرشە نوسینە تەنها بۆ وەبیرهێنانەوەیە، وەبیرهێنانەوەى مەهابادخان و كاكە عەزیزی وەیسی.
ئەگەر خوێنەرانی ئازیز لەبیریان مابێت لەچەند مانگی رابوردوودا كاندیدێكی لیستی كوردستانی (یەكێتی و پارتی) بە نوسینێك لەچەند ماڵپەڕێكی كوردییەوە رایگەیاند كە عەزیز وەیستی شێرپەنجەى كوردە واتە سەرەتانە، ئەو كاندیدەش (مەهاباد قەردەغی) بوو كە خەڵكی كفرییەو چەندین ساڵە ئەو شارەى نەبینیەوەو ئێستا پارتییەكان بە كاندیدی گەرمیان و لیستی كوردستانی دەستنیشانیان كردووە.
رۆژگارێك مەهابادخان دەیوت عەزیز وەیسی شێرپەنجەی گۆرانی كوردییە ئیدی نازانم ئێستا چۆن قبوڵ دەكات شێرپەنجەكەى گۆرانی كوردی گۆرانی بەسەر لیستەكەیدا بڵێت، بەڕاستی ئەگەر ئەو كاندیدە كەسێكی بە هەڵوێست بوایە ئەوا هەر پاش ئەو گۆرانییە لەلیستی كوردستانی دەكشایەوە.
مەهابادخان لەو نوسینەدا هێرشیش دەكاتە سەر كەناڵە كوردییەكان.
بۆ خوێندنەوەى ئەو نوسینەى مەهاباد قەرەداغی كلیكی ئەو لینكە بكە.
http://www.kurdistannet.info/net/index.php/nuser/130-2009-01-12-14-38-55/626-2009-01-12-14-46-20