ئەمریكا لەسەفەرى چەسپاندنى دیموكراسى ،بۆ چەسپاندنى بیر ى دیكتاتۆرى وكوشتنى ئیرادەى خەڵك

Sunday, 07/02/2010, 12:00

1638 بینراوە


 
كۆتایى ساڵى 2002 لەیادى هەمومانە ئەوڕۆژانەى كەهەموومان بەدیار تیڤیەكانەوە لە سوپاى ئەمریكا رادەماین وهێدى هێدى بە ئاسمان و شەپۆلى دەریاكانیان دەبڕى لەكەنارى كەنداوى عەرەبەوە كەناریان دەگرت ، ئەوسوپا زەبەلاحە لەلاى زۆرێك لە چاودێرانى سەربازى بۆتەنیا رزگار كردنى عێراق نەبوو لە ژێر دەستى رژێمى بەعس ئەوەندەى پەیوەندى بە پاوان خوازیى هێزەكانى ئەمریكا هەبوو بەپانتایى زۆرێك لە ووڵاتانى رۆژ هەڵاتى ناوەڕاست ، هەرچەندە بەرپرسە سەربازیەكانی ئەمریكا لە خێوەتگا سەربازیەكانیان لە ووڵاتانى قەتەڕوكوێت پەیامى چەسپاندنى دیموكراسیان بەجیهان دەدا و سەرنجى خەڵكى هەژارو كەم دەرامەتى عێراقیان بۆ لاى خۆى كێش دەكرد ، دەسپێكردنى جەنگ و داگیركردنى عێڕاق لە 9/4 ئەمریكاى كردە باڵادەست وزلهێزى ئەو ناوچەیە ئەگەر دەسپێكردنى داگیركردنى ئەو ووڵاتەبەنەمانى رژێمێكى خوێنرێژو دیكتاتۆر كۆتایى بە دەسەڵاتى سى وپێنچ ساڵەى هاتبێ ئەوا لەدواى داگیر كردنى ئەو ووڵاتەشەوە خەڵكى هەژارو كەم دەرامەتى عێراق ژیان وگیانیان كەوتنە بەر دەست رێژى میلیشیاكان وتەقیەنەوەكانى رۆژانەو سەربرینى مەزهەبى وتایەفى كەئەمریكا نەك نەیتوانى بنبریان بكات ،بەپێچەوانەوە بەشێكى زۆریش لەهاووڵاتیان دەكەوتنە بەر بێ بەزەیى توندوتیژى هێزەكانیان ،لەماوەى چەند ساڵى رابردوو ئەوەى پێمان بەخشى كە خەڵكى عێراق راستە لە ژێر دیكتاتۆر و جەورو ستم رزگارى بوو بەڵام نەیتوانى بۆ یەكجارەكى خەونى عێراقیەكان بۆ ژیانێكى سادەو ساكارى بێ گوێ لێبون لەتەقە و بینینى دەبابەو زریپۆشەكان بهێنێتەدى ، بەڵًكو جارێكى تر خەڵكەكەیان شاد كردەوە رۆژانە بە بینینى سەدان دیمەنى توندوتیژو كاریگەر لەسەر خەڵك ،لەلایەكى ترەوە جەنگێكى دەورنى وا گەورە بەر پابوو هیچ كەسێك ئەگەر لە ماڵەكەى خۆى بچێتە دەرەوەر دڵنیا نى یە ئایا بە تەقینەوە یەكى تیرۆرستى جارێكى تر دەگەرێتەوەماڵەكەى ، ئەوەى بەلاى ئێمەوەگرنگەئەوپەیامەى كەئەمریكا هەمیشە كردبویە وێردى سەر زوبانى كەدەبێت عێراق سەروەرى خۆى بۆ بگەرێتەوە ، یان بەتەواوەتى لە عێراق دەكشێینەوە ،یاخود عێراق بۆ عێراقیەكان بەجێدەهێلیت ؟! ئەمانەهەمویان پێچەوانەدەبنەوە كاتێك كە گرژیەك یان ئالۆزیەكى سیاسى لە عێراق روودەدات لەسەر تەلەگرافى ئۆباوەمە زووزەنگێك بۆ سەركردە سیاسیەكان لێدەدرێت و بەزمانێكى یەك لاكەرەوە رێنمایان پێدەدرێت ، یان ئەگەر ئالۆزیەكان لەتەلەگرافەوە بەبەلێ وەلام نەدرانەوە ئیدى جۆ بایدن بەپەلە لە واشنتۆنەوە دەفرێت ولە بەغدا لە دوو كاتژمێر ئیتر پەیامەكانى كۆشكى سپى لە سەر مێزى گفتۆگۆكان جێدەهێلێ ئیتر سەكردەسیاسەكانى عێراقیش لەماوەى كەمتر لە كاتژمێرێك پێچەوانەى بۆچونەكانى پێشوتریان میلى لێدوانەكانیان پێچەوانە دەكەنەوە و شاشە زۆرەكانى سەتلایەتەكانى عێراق پر دەبن لەلێدوانى جیاواز، ئیدى لێرەوە ئەوەى قسەوباسى لەسەر ناكرێت بۆچون و قەسەكانى شەقامى عێراقیە ،كاتێك كەبەرپرسەكانى ئەو ووڵاتە دەیانەوێت بچنەوە سەردەسەڵات روو دەكەنەوە شەقەمەكان و دەیانەوێت جارێكى تر بە پەنجەكانى خۆیان بەیعەتیان لێوەربگرنەوە ئەو كارنامانەئەوكات هێندە جوان دەبن ئیتر ئیرادەى دەنگ دەر بەرەو بە هێزى بچێت بەڵام كاتێك دەگەنەوە دەسەڵات ئیدى ئەوەیان لەیاد دەچێت كەئەوانە نوێنەرى خەڵكن و دەبێت قسەكانى سەر شەقام وەستانیان لەسەر بكرێت و بایەخیان پێبدرێت ، كاتێك عێراقیەكان بە زۆرێك لە پێكهاتەكانیان هاتنەوەى بەعسیەكان ڕەت دەكەنەوە ، كاتێك كەنایانەوێت بۆ جارێكى تر سیماى رەگەز پەرستى وشۆڤێنى لەدەسەڵات ببیننەوە بۆكەسێك بایەخیان پێنادات ، كاتێك كە دەستەى لیپرسینەوە دەیەوێت بەعسیەكان بێ بەش بكات لەهەڵبژاردن بۆ بەعسیەێدامى و بەعسیەكانى تر لێك جیا دەكرێنەوە ،ئەو كەسانەى كە دەیانەوێت پشتگیرى ئەو كەسانە بكەن دەبێت لە روودانى هەر پێشهاتێك بۆئەو ووڵاتە دەبێت رووبەروى یاسا بكرێنەوە ،ئەمریكا كاتێك كە دێت رژێمێكى دیكتاتۆر لەناو دەبات و بەقسەى خۆى ووڵاتێكى دیموكراسى بینات دەنێتەوە ؟ چ عەجەب لە ماوەى تەنیا شەش سالێك هەموو مەترسیەكانى ئەوبەعسە لە یاد دەكات و دەیەوێت جارێكى تر بیانهێنێتەوەسەر دەسەڵات، بەئاشكرا پشتگیرى كردنى بەعسیەكان و فشار خستنە سەر سەركردەسیاسیەكانى عێراق ئایا پێشێل كردنى رێكەوتنى نێوان ئەمریكا نى یە لەگەڵ عێراق ، ئایا لەووڵاتى ئەمریكا ئەگەر ئۆباما دەستور پێشێل بكات خەڵكى ئەمریكا لێ ى قبوڵ دەكەن ، ئەى بۆ دەبێت ئەمریكا بێت و دەستورى ووڵاتێك پێشێل بكات كەخۆى دەورى ئەكتیڤى هەبوو لە پەسند كردنى ، كاتێك ئەمریكا بایەخ بە بۆچونى زۆرێك لەعێراقیەكان نادات و لە پێناو دڵ نەرەجاندنى دەوڵەتانى عەرەبى كوشتنى ئیرداى خەڵك نى یە لەو ووڵاتە ، ئەگەر ئەمریكا بەرژەوەندى خۆى هەبێ دەبێت بەرژەوەندى ووڵاتێكیش تێك نەدات كەبە گەرانەوەى بەعسیەكان جارێكى تر بەرژوەندیەكانى خەڵكەكە دەبێتەوەبە سفرچونكە بەعس لەماوەى سى وپێنچ ساڵ سەلماندى كە جگەلە خۆى هیچ كەسێكى ترى قبوڵ نى یە ..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە