وەڵام بۆ رەخنەكانى د.فایەق گوڵپى سەبارەت بە هەڵوێستى عوسمانى حاجى مەحمود

Sunday, 14/02/2010, 12:00

1637 بینراوە


بەرێز تۆ لە ماڵپەرى كوردستانپۆستدا باسی كۆمپانیای وشە و بزوتنەوەى گۆرانت كردووە گوایە بەرێزان كاك عوسمانى حاجى مەحمود و كاك دانا و كاك سەركەوت بەرپرس بوونە لەناو یەكێتیدا دەنگى خەڵكى نارەزاییان كۆكردووەتەوە ,مەرجى خەڵكى ئەوەبووە فێڵیان لێنەكرێت و داواى لێبوردن لە خەڵكى كوردستان بكەن بەتایبەتى بەرێز كاك عوسمان دەسەڵاتى خراپ بەكارهێناوە بەرامبەر بە هاوڵاتیان پێش هەموو شت داواى لێبوردن بكەن.
دەلێیت جەنابی كاك عوسمان كە ورتەى لێوە نایەت هەر ئەو كاك عوسمانە بوو كە بۆ ساتێكیش لە دواى ئەنفال گەرمیان و كوردستانەكەى بەجێنەهێشتوە و لەناخۆشترین ژیانیدا ژیا و هەردواى ئەو سیستمە خراپەى دەسەڵات هەموو پۆست و دەسەڵاتێكى توڕ هەڵدا و كەخۆى پەروەردەى گەل و هەژاران و چەوساوەكانى كوردستانەو ئەو رێبازە نەك هەر لە هەڵبژاردندا بەلكو رێبەرایەتى دەكات ,بەڵام بەداخەوە هەندێ كەس فێربوونە هەر قسەى زل بكەن و رەخنەبگرن لەكاتێكدا كاك عوسمان پۆستى مەكتەبی سیاسی و وەزیر و هەموو دەسەڵاتێك توۆِ هەڵدا و باوك و براو كەس و كارى لە پێناو گەلەكەیدا ببەخشێت و ئەمە لەبەرەى گەل نییە ,بەڵام ئەو رەخنانە نابنە هۆى ساردبوونەوەى كاك عوسمان ,ئەوە خەڵكى كەركوك و گەرمیان دووز خورماتوون كەلە پێشوازى كاك عوسماندان ,خۆزگە هەموو سەركردەكانى كورد چەند كاك عوسمانێكى ترى هەبوایە و ببێتە هۆى گۆرانێكى سەرتاسەرى لە كوردستاندا و چەند گۆرانخوازێكى وەك كاك عوسمان بووە هۆى گەشەسەندنى سەرەتاى گۆران لە كوردستان ئێستاش بەرەو عێراق هەنگاو دەنێت.











نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە