زەماوەندى سەركەوتنى مامۆستایان زۆر نزیكە

Monday, 29/11/2010, 12:00

1517 بینراوە


لەوەتى ئەم دووحیزبە , سەرجەم جومگەكانى ژیانیان لێ زەوت كردوین خێرو خۆشى لەم ووڵاتەدا نەماوە ,لەو كاتەوەى ئەمانە ئەم مرۆڤ كوژانە بونەتە حاكمى ووڵات , ئیتر خەندەى سەر لێوەكان لێمان تۆراون و بزە ى خۆشى لە هیچ شوێنێك نەماوە , ڕاستە ئەمن و مخابەرات نەماوە بەڵام لە جێگاى ئەوان ئاسایش و زانیارى و پاراستن پەیدا بوە , ڕاستەعەرەب نەماوە , بەڵام ئێستا ئەو زۆڵە كوردانە هاتونەتە مەیدان كە هەر ڕۆژەى جاشى یەكێك بوون , لە ساڵى 1991 لە دوایى ڕاپەڕینە مەزنەكەوە كە ئەمانە خۆشى ئەو سەركەوتنە مەزنەیان بیر بردینەوە هەتا ئەم ساتە ئەمانە بكوژوو ببڕ , دزو گەندەڵ و جاش و نیشتمان فرۆش , خائین و تیرۆریست بون ,لەو كاتەوە هەتا ئێستا ئەوەندە بێ باك بوون گوێیان بە هیچ نەداوە , وایان زانى تا سەر ,هەر ئەبێت میللەت مل كەچ وسەر شۆڕِى ئەوان بێت , ئەمانە قەت بیرى ئەوەیان نەبوو ڕۆژێك دێت میللەت بیر دەكاتەوە , ئەوان وایان دەزانێ میللەت هەتا سەر بێ دەنگ دەبێت ,سەبریش كاتى خۆى هەیە ,تا لە 25/ 7 دا میللەت ڕاپەڕى و ووتى ئیتر بەسە , ئینجا ئەمانە هاتنەوە هۆش خۆیان ,ئەوەى ئەوان بیریان لێ نەكردبوە وە ئەمە بوو كە ڕۆژێك ئەم میللەتە دەنگیان نەداتێ , خەڵك چاوەڕێى ئەوەبوو ئەمان بەو زەنگە بێدار بنەوە , بەڵام وا دەرنەچوو , خراپ تر بوون باشتر نەبوون , 7/3 ش هات ئەم جارەش گورزێكى تریان خوارد , هەر ئاقڵ نەبوون , دیارە , هەر ئاقڵیش نابن تا بەیەكجارى ڕانەماڵرێن , حەیا قەترەیەكە كە تكا ئەتكێ , هى ئەمان تكاوە ,بۆیە گوێ نادەنێ , ئەوەى ماویانە پارەوهێزوترساندنە ,كەئەمەش تا سەر بڕ ناكات, بۆ سەدام نەچوە سەر بۆ تاڵەبانى وبارزانیش ناچێتەسەر ,ئەوەى ماوە ئەوەیە هەر ڕۆژەى لقێك لەمانە بكەیتەوەتاووشك دەبن, دوایى پەرلەمانى كوردستان و عێراق ,سەندیكاوڕێكخراوەكان دێت , دوێنێ سەندیكاى پارێزەران بوو كەتوشى گەورەترین شكست بوون , مەگەر لە 25/7 دا توشى بوبن , وا شكستێكى تریش بۆ ئەوان و زەماوەندێكى تر بۆ گەل بەڕێوەیە , زەماوەندى سەركەوتنى ئەم جارە لە دەستى مامۆستایاندایە , مامۆستایان چۆن پێشەنگى هۆشیار كردنەوەى میللەت بوون , ئاواش ئەمجارە سەرچۆپى زەماوەندەكەیان بەدەستەوە دەبێت وبە دەنگەڕەسەنەكانیان , لقێكى تر لە باڵاى دەسەڵاتى گەندەڵو دزو خائین ووشك دەكەن , ئەم جارەش هەر بە پێشەنگى دەمێنەوە , ئەم جارەش بە دەنگەكانیان ئەڵێن بەسە دەسەڵات , ئەوەتا لە نە هەڕەشە , نە پارە , نە ترساندن كار لە مامۆستایان ناكات , هەموو ڕێگا كانیان گرتۆتە بەر بۆ ئەوەى توشى شكست نەبن ,بەڵام هیچ سودى نیە ,ئێستا ئەوان لەو نەخۆشە دەچن كە مردنى نزیكە , تازە پەشیمان دەبێتەوە , كە سوودى نیە ,ئەو یەكێتى مامۆستایانە ى دەیان ساڵە یارى بە مامۆستایان دەكات , وا ئێستا كەوتونەتە پەلە قاژە , بەڵام چۆن پەلەقاژەیەك , ئەگەر یەكێك ئەم ماوەیە باش ئاگاى لە كەناڵە ڕوو زەردەكانیان بێت باش هەست دەكات كەئەمانە چۆن دۆڕاون, ئەوان شەوانە لە ڕێگەى كەناڵەكانى خۆیانەوە شكستى خۆیان ئیعلاندەكەن ,دوێنێ پارێزەرانیان لەكیس چوو سبەینێش مامۆستایان ,ئەوان دەیان ساڵەمامۆستایان بەهیچ نەزانیوە, واتازە بیرى مامۆستایان كەوتۆتەوە , بەڵام مامۆستایان زۆر لەوە گەورەترن , زۆر لە فڕو فێڵى دەسەڵاتداران زیرەكترن ,دڵنیا بن تەزویرەكانیشیان فریان ناكەوێت , ئەبێت لە ناوئەو مامۆستایانەدا كە ئەوان ڕێزیان نەدەگرتن گورزێك بخۆن كە قەت بیریان نەچێتەوە , زەماوەندێكى تر بەڕێوەیە خەڵكینە چاوەڕێ بن ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە