گروپى شار لەڕانیە ڕاگەیەنرا بۆ گەڕانەوەى موڵكى گشتى لەنێویاندا بیناى نەخۆشخانە هەیە

Saturday, 13/04/2013, 12:00

1227 بینراوە




لەپێناو گەڕانەوەى زەوى و بیناو موڵكى گشتى لەشارى ڕانیە گروپى شار ڕاگەیەنرا بۆ داكۆكیكردن لەبەرژەوەندى گشتى بەئامانجى ئەوەى ڕێگەنەدەرێ چیتر یارى بەچارەنووس و موڵكى گشتى شارەكەوە بكرێ لەپێناو بەرژەوەندى تایبەتى و حزبى ، ڕاگەیاندنى ئەم گروپە بۆتە مایەیى دڵخۆشى و دەستخۆشى هەموو چین و توێژەكانى ڕانیە بەشێوەیەك لەتوڕى كۆمەڵایەتى فەیبسووك پێشوازى گەرم لەم دەست پێشخەریە گرنگە كراوە لەلایەن هاوشاریان و خەمخۆرانى سنورەكەوە ، سەرەڕاى بوونى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (2418) لە (27 / 2 / 2011)كەتایبەتە بەگەڕانەوەى موڵكە گشتیەكان بەڵام وەك باقى بڕیار و فەرمانەكانى تر نەچۆتە بوارى جێ بەجێ كردنەوە ، دروست بوونى ئەم گروپى فشارانە بۆ سەر دەسەڵاتى حزبى پارتى و یەكێتى هەوڵێكى نوێیە بۆ ناچاركردنیان بەگەڕانەوەى ئەو موڵكانەو سوود وەرگرتنیان بۆ سودى گشتى ، لەشارى ڕانیە چەندین بیناو موڵكى گشتى و زەوى كشتوكاڵى هەیە كەلەلایەن حزب و كەسانى دەست ڕۆیشتووەوە داگیركراون كەبەداخەوە لەو نێوانەدا بیناى كۆنى نەخۆشخانەى ڕانیەو بیناى كۆنى فەرمانگەى كارەباى ڕانیە هەیە بەو هیوایەیى لەنزیكترین كاتدا بگەڕێندرێنەوەو بخرێنە خزمەتى گشتیەوە ، كەشارێكى وەك ڕانیە تائێستا سەنتەرێكى تایبەتى پشكنینى چاوى نیە ، دەكرێت ئەم بینا كۆنەى نەخۆشخانەى ڕانیە وەك شوێنێكى گشتى بگەڕێنرێتەوە بۆ خەڵكى شارەكەو بكرێتە سەنتەرى فەحسى چاو یان سەنتەرى لیژنە پزیشكیەكان تاهەمووان وەك یەك تیایدا سوودمەند بین و خەڵكى شارەكە سوودى لێ ببینن .
دەتوانن لەڕێگەى ئەم لینكەوە لەتۆڕى كۆمەڵایەتى فەیسبووك سەردانى ئەم گروپە بكەن بۆ دەسكەوتنى زانیارى زیاتر .
www.facebook.com/sharrania


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە