سەرانی گۆڕان...بۆچی و تاکەی جەماوەری گۆڕانخوازان دەگەوجێنن...؟

Thursday, 21/06/2012, 12:00

1582 بینراوە


کاتێک دەسەڵات بەدەست دووبنەماڵەوەبێت و پێکەوە زۆربەی تاکی کورد بچەوسێننەوە و لەهەمان کاتدا سیستمی سیاسی دیموکراتییش بەخراپ بەکاربهێنن بۆ قازانجی تایبەتی خۆیان، بەوەی کە پەرلەمان و حکومەتێکی کارتۆنیان دروستکردووە، بەڵام بڕیارەکان لە دەرەوەی ئەو بەناو پەرلەمانەوە دەدرێت بەپێی ڕێکەوتنێکی بەناوستراتیجی نێوانیان...!!؟؟ بەڵام لەڕاستیدا ڕێکەوتنی ڕادەستکردنی یەکێتی یە بە پارتی و بنەماڵەی بارزانی...!؟
هەروەها چەند لایەنێکیش هەبن وەک گۆڕان بەناوی ئۆپۆزسیۆن بوونەوە شەرعیەتیان داوە بە و پەرلەمان و دەسەڵاتەی هەردووبنەمالە و شەڕ و خەباتی گەورەیان تەنها لە شەڕی بودجە و تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەدا کۆکردۆتەوە و دیسانەوە خەڵکیان سەرگەرمی ئەو شەڕەکردۆتەوە و بەمەش لە بیر خەڵکی ناڕازی و گۆڕانخوازانی خۆشیانی دەبەنەوە کە ئەوە خودی دەسەلاتی بنەماڵەیی یە سەرچاوەی زۆربەی کیشەکانی کوردستانن کە بودجەش بەشێکە لێێ...!!
ئاخر ئەوان لەدەرەوەی پەرلەمانەکەشیان بە ئارەزووی خۆیان دەدزن و یاری بە پارەی دزراوی نەوت و داروبەردی کوردستانەوە دەکەن...!!
شەرمەزاری یە بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی لیستی گۆڕان کە دانیشتوون لە پەرلەمانی هەردوو بنەماڵەدا و چاوەڕوانی ڕەحمەتی ئاغای بارزانی و تاڵەبانین کە بە حساب پڕۆژەی یاسای بودجە بە ڕۆشنی و شەفافی تێپەڕبکەن...!!
ئێوە خەڵک گەوج دەکەن یان هێشتا خۆتان تینەگەیشتوون و نازانن، لە دیوەخان چ باسە....!!؟؟
سەرانی گۆڕان...گەر بڕیاربوو ئێوە دەسەڵاتی بنەماڵەیی بگۆرن بە سیستمێکی شارستانی و دیموکراتی و شەفاف کە ماف و ئازادی یەکانی خەڵک بە یاسا جێگیربکات و لەسەری بڕوات، دەبیت لەو دیوەخانەی هەردووبنەماڵە بیتەن دەر و هەڵوێستی جدی تر بنوێنن، گەر ڕاست دەکەن و خوازیاری گۆڕانکاری ڕاستەقینەن لە سیستمی سیاسی کوردستاندا...!؟ لەبەرئەوەی بەم هەڵوێستانەتان دیسانەوە شەرعیەت دەدەن بە دەسەڵاتێک کە بەم شێوازە ناگۆڕدرێت و خۆشتان دڵنیام لە ئێمە و گۆڕانخوازان باشتریان دەناسن چونکە ساڵانێکی زۆر لە نزیکەوە هاوکار و هاوڕایان بوون....!!؟؟
گەرئێستاش هەربڕواتان پێیان ماوە کە بگۆڕێن، ئەی بۆچی جیابوونەوە لە یەکێتی....!!؟
بەڵام کە جیابوونەوە لێ یان خۆتان بە گۆڕانخوازانتان ووت کە ئەوان بروایان بە ڕێفۆرم و دەستاودەستکردنی دەسەڵات نی یە بە شێوازێکی دیموکراتی، بۆیە دەبیت بیگۆڕین..!؟

ڕۆژگار هات و ڕۆژێک هاتووە کە گۆڕانخوازان و خەڵکی ناڕازی زۆر لە ئێوەش بە گوومانن، لەبەرئەوەی خۆشتان بەهەمان عەقڵیەتی بنەماڵەیی ئەوان و لەچوارچێوەی هەمان سیستمی سەقەتی بنەماڵەیی دیکتاتۆری ئەواندا کە خۆی لە پەرلەمانە کارتۆنی یەکەدا دەنووێنیت سیاسەت دەکەن و خوازیاری گۆڕانن....!؟
گەرگۆڕانی راستەقنەتان پێناکرێت....لەوەزیاتر منداڵ و گەنجی هەژار و نەداری کوردستان مەدەن بە کوشت بەناوی خۆپیشاندان لە دژی یاسای ناشەفافی بودجەوە...!!؟؟
ئەو منداڵ و گەنجانەش وەک ڕێژوان و سورکێو و گەرمیانەکان... مافی ئەوەیان هەیە کە ژیان و داهاتوویەکی باشتریان بۆ دابینبکرێت و لە تووندووتیژی هێزە سەرکوتکەرەکان بپاریزرین، نەک بکرینە قەڵغانی بەدیهاتنی ئامانجی ناڕۆشنی سەرانی لیستی گۆڕان...!؟ چۆن لە ١٧ی شوباتی پاردا ئەو منداڵ و گەنجانە بوونە قوربانی....!١
ئاخر ئەو منداڵ و گەنجانە مافیان هەیە کە ژیانێکی باشتریان هەبێت لەناو باوەشی گەرمی خێزانەکانیاندا، نەک بێ ڕەحمانە ڕەوانەی گۆڕستانەکانیان بکەن و بەناوی شەهیدەوە، دووبارە کاسپی سیاسی پێوەبکەن و بیانکەن بە هەوێن و سووتەمەنی سیاسەتی بەردەوامتان....!؟





نازانم هەمووتان تیرتان نەخوارد ...لە گەوجاندن و بە کوشتدانی منداڵ و گەنجی ئەم کوردستانە وێرانکراو و تالانکراوەدا؟

منداڵان و گەنجان پێویستە بەیاسا مافەکانیان جێگیر بکرێت و بپارێزرێن لە دژی توندوتیژی هێزە سەرکوتکەرەکانی هەردووبنەماڵە و فریودانی بەناوئۆپۆزسێۆنەکان...!؟
ئەرکی مندالان و گەنجانی گۆڕانخوازانە کە زۆر بە ووریایی یەوە هەڵوێست بنوێنن و بەس تەنها بە دروشمی بریقەداری سەرانی گۆڕان مەخەڵەتێن، گەرئەوان خۆیان ڕاست دەکەن باخۆیان بە جدی بەئەرکی خۆیان هەڵبسبتن، چونکە ئێوە ئەوانتان هەڵبژارد وەک نوێنەری خۆتان تا ئەم دەسەڵاتە بگۆڕن، نەک جوانتری بکەن و تەمەنی درێژکەنەوە..؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە