لە كوڕە شەهیدێكەوە بۆ جلالی نیشتمان فرۆش

Sunday, 24/05/2009, 12:00

29632 بینراوە


باش بزانە تاڵەبانى كە ئەم پارە ڕژاندنە بە سەر مەڵبەند و كۆمیتەكاندا ئەم بەخشینى ئۆتۆمبیل و دەمانچانە كە بۆ كڕینى كەسانى بێ ویژدان و نەفس نزم خەرجى دەكەیت هەم پێچەوانەى دەستورەو هەم ناهەقیە بەرانبەر مللەتەكەمان و لادانە لە ڕێبازى پیرۆزى شەهیدان ئەو پارەیە یا لە مللەتى كورد یا لە گەلانى عێراقى دەدزیت قەد بڕواش ناكەم ئەوەندە جورئەتت هەبێت و بتوانى پارەى عێراقى فیدڕاڵ لە كوردستاندا خەرج بكەیت بۆیە دڵنیام كە ئەو پارەیە بەشى ڕەش و ڕوتى گەلەكەى خۆمانە تۆش لە پێناو حیزبە ڕەگەزپەرستەكەتدا خەرجى دەكەیت ئەو پارەیە پارەى باوكت نیە ئاوها تەخشان و پەخشانى بكەیت . ئەگەر هەموو دونیا لە تۆ خۆش بێت ئێمەى كەس و كارى شەهیدان لێت خۆش نابین ئەو ڕۆژەش زۆر نزیكە كە ئێمەى كوڕ و كەس وكارى شەهیدان پێش هەموو كەسێك بە تۆڵەى گەلت دەگەیەنین , خوێنى شەهیدەكانمان زۆر لە عەرشەكەى تۆ پیرۆز ترە ئەگەر جەنابى ناموبارەكت پێت وایە خوێنى شەهیدەكانمان كاڵ بووەتەوە , ئەوە پێش هەموو كەسێك گەمە بە عەقڵە نەخۆشەكەى خۆت دەكەیت. شەهیدەكانمان كە بۆ سەربەرزى خەڵك و پارزگارى كردن لە خاك و سەروەر بوونى یاسا گیانیان كردووەتە قوربانى ئەگەر تۆى دز و خائین ئەو ڕۆژگارانەت لە بیر چووبێت كە بە خوێنى باوك و برا و كەس و كارى ئێمە گەیشتیتە ئەم پلەو پایەى ئەمڕۆت ئەوە ئێمە ئەو ڕۆژگارانەمان قەد بیر نەچووەتەوە كە تۆ لە پس پس پاڵەوانێك زیاتر هیچ نەبویت و لە گەڵ بچوكترین مەترسى بۆ سەر گیانت خۆتت ئاودیوى ئێران دەكرد. دیارە ئەو فەیلەسوفەش زۆر ڕاستى فەرمووە كە دەڵێت ((خەڵكى ئەفسانە شۆڕش دروست دەكەن خەڵكى ئازاو بەغیرەت سەرى ئەخەن و خەڵكى ترسنۆكیش لە بەروبوومەكەى دەخۆن) جەنابى ناموبارەكتیش وەك خراپترین نموونەى كەسێكى ترسنۆك خۆت و بنەماڵە دز و جەردەكەتان لە بەروبوومى ئەو شۆڕشە دەخۆن كە بە خوێنى شەهیدەكانمان سوور بووە . تۆ بە چى مافێك بە چى دەستورێك بە كام ئاین و كام سۆشیال دیموكراتت پارەى مللەت لە پێناو بەرژەوەندى بنەماڵەكەت و حیزبە ڕەگزبەرستەكەتدا خەرج دەكەیت ئەگەر خوێنى سەدان ڕۆڵەى قارەمانى وەك ئارامى سەركردە و مامە ڕیشە و حەسەن كوێستانى و رێباز ئازاد هەورامى نەبوایە ئێستا تۆ لە جگەرە فرۆشێكى سەر جادەكان زیاتر هیچى تر نەئەبویت . باش بزبانە كە ئەم دونیایە سەدان خوێن مژو مل هوڕى گەورەتر و دڕندە تر لە تۆى خائینى حەبەلوش كردووە و لە بیرى كەسیش نەماون , دڵنیاش بە كە داهاتوى كوڕەكانت داهاتویەكى مەترسیدارە چونكە بە پارەى دزراوى مللەت گەورە كراون ئەوەش بەرانبەر خودا و مللەت خیانەت بكات هەرچەندە ملى ئەستور بێت ملى تێك دەشكێ وتۆڵەى لێ دەكرێتەوە نەوەكانى دواتریش بۆ هەتاهەتایە نەفرەتى بۆ دەنێرێت .
ح ح ع .. كوڕە شەهیدێك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە