كڕنوش بۆ سێبەرى سنەوبەر نابەم

Friday, 28/01/2011, 12:00

2628 بینراوە


زەمەنێكە.. لە پێناو مێژووى پیرۆزیەكاندا بووینەتە بەرداشى ئاشى نەزان.. ئەمە قەدەر نیە كە واى بەسەر هێناوین.. بگرە ئەوە هەر خۆمانین كە بووینەتە باعیسى سەرگەردانى ئەم رۆژگارە.. چونكە زۆربەمان رۆژانە دەبینە پاڵەوانى بەسەرهاتەكان و شەوانیش لە دیوەخانى گەداكانى بە ناو ئەوڕۆ سازش لەسەر گیانى یەكتر دەكەین.. دەى دەبا چیتر نەبینە خۆراكى بەرژەوەندى فیلەكانى خاوەن شكۆى وڵات.. ئەمە سكاڵاى تەنها كەسێك نییە لەم كۆمەڵگایەدا.. بەڵكو فیغان و نەعرەتەى زۆرینەى ئەم كۆمەڵگایەیە.. دەبا بۆ تێكشكاندنى بوحرانى ئەم كێشانە ریزبەندى تەواوى هەموان یەكخەین بۆ سازكردنى زەماوەند بۆ رزگار بوون لە فیلەكانى خاوەن شكۆى وڵات.. ئەمە ئەو سەردەمەیە كە كاتێك هەموومان بۆ بەردەم پیرۆزى و بە ناو هێڵە سوورەكان وەك رەعیەتێك كڕنوشمان بۆ سێبەرى باڵاى بەرژەوەندى دار سنەوبەرەكانى خۆیان دەبەن.. بۆیە من چیتر ئامادەنیم كڕنوش بۆ باڵاى سێبەرى سنەوبەر بەرم!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە